چ کاتێ زۆر باشە بۆ شیکاری شەکرەی خوێن؟

*دوای ئەوەی ماوەی ٨-١٠ کاتژمێر خۆ دەگرینەوە لە خواردن و خواردنەوە (جگە لە ئاو). باشترین کاتە شیکاری شەکرەی خوێنی تیابکرێ،چونکە ئاستی سروشتی شەکرەی خوێنی تیا دەزانرێ. واباشە سێ جار لە ماوەی سێ حەوتووی یەک بە دوای یەک شیکارەکە دووبارە بکەیتەوە. گەر ئەنجامی شیکار لە (١١٠مل/١٠٠مل خوێن) زیاتر بوو ئاماژەیە بۆ سەرەتای تووشبوون بە شەکرە.

*دوو کاتژمێر دوای هەر ژەمە خواردنێک و دوای خواردنەوەی شەربەتی گلوکۆز (تا ٧٥گرام). گەر ئەنجامی شیکار لە (١٤٠گرام/١٠٠مل خوێن) زیاتر بوومانای وایە کێشەیەک لەگۆڕێدایە.