(B9) ڤیتامین
ڤیتامین (B9) کە بە (Folate or Folic Acid) ناسراوە ، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کەمی ڕێژەی خوێن و گەورەبوونی خرۆکەسوورەکانی خوێنەوە هەیە (Megaloblastic Anemia) ، پێویستە ڕۆژانە ڤیتامینەکە وەربگیرێت لەڕێگەی خواردنی ڕۆژانە یان وەرگرتنی لە ڕێگەی حەبەوە ، بەتایبەت بۆ ئافرەتانی دووگیان یان ئەو ئافرەتانەی دەیانەوێت دووگیان ببن پێویستە بڕێکی باش لە ڤیتامینەکە وەربگرن ڕۆژانە ، لەبەرئەوەی ڤیتامینەکە توانای توانەوەی هەیە لە ئاودا لە لەشماندا خەزن ناکرێن و بەشێکی لەڕێگەی میزەوە فڕێدەدرێتە دەرەوەی لەش ، بۆیە پێویستە بەردەوام خواردنی دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکە بخورێت.سەرچاوەی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین (B9):(جگەر ، زەردێنەی هێلکە ، مریشک).(فاسۆلیای وشک ، پاقلەمەنیەکان ، بادەم ، گوێز ، نیسک ، ماش).(برۆکلی ، سپیناخ ، کاهو ، کەلەرم ، پۆڵکە ،چەوەنەر, پەتاتە).(لیمۆ ، مۆز ، شوتی ).. هتد.** کوڵاندنی زیاد لە پێویستی خواردن لە بەهای خۆراکیەکەی کەم دەکاتەوە..هۆکارەکانی کەمی ڤیتامین (B9):* نەخواردنی سەوزە و میوە و خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی کەمی ڤیتامینەکەیان تێدایە هۆکاری سەرەکی یە بۆ کەمی ڤیتامین (B9) ، هەربۆیە پێویسە ژەمەکان هەمەچەشنەبن.* خواردنی خۆراکی زیاد لە پێویست کوڵێنراو.* بوونی کێشەی تەندروستی و وەرگرتنی هەندێک دەرمان کە دەکرێت زیانی لاوەکیان هەبێت.*دووگیان بوون.نیشانەکانی کەمی ڤیتامین (B9):# کەمی ڤیتامینەکە دەکرێت ببێتە هۆی کۆمەڵێک کێشی تەندوستی:*ماندووی و بێهێزی.*تێکچونی ڕەنگی قژ (سوتانی قژ).*هەڵئاوسانی زمان.*دروست بوونی برینی ناودەم.# دەکرێت ببێتە هۆی کەم خوێنی و کۆمەڵێک نیشانەی تر هەست پێبکرێت:*سەرگێژخواردن.*هەستکردن بە سەرما.*زوو توڕەبوون.*سەرئێشە و دڵ پەلەپەل کردن و هەناسە بڕکێ (بەبێ هیچ هۆیەک).*ڕەنگ پەڕین.*سکچوون و دابەزیتی کێش و نەمانی ئارەزوو خواردن.*تێکچونی باری دەرونی و نەمانی تەرکیز.دەستنێشانکردنی بڕی ڤیتامین (B9) لەڕێگەی شیکاری خوێنەوە دەکرێت ، کە پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ هەرکەسێک کە یەکێک یا زیاتر لە نیشانەکانت هەستپێکرد بۆ ماوەیەکی درێژ، یان بۆ ئافرەتانی دووگیان لەپێناو تەندروستی خۆی و کۆرپەکەیدا.