کالیسیۆم

کالیسیۆم یەکێ لەو توخمە گرنگانەیە کە ئێسکەپەیکەری مرۆڤ پێک‌دەهێنێ و وە بڕێکی لەخوێن‌دا هەیە. بۆیە زیادی وکەمی ڕێژەی کالیسیۆم کار لە گورچیلە و ئێسک و ڕژێنی پەریزاد دەکات. بۆیە هەر نیشانەیەک پەیوەست‌ىێ بەرزونزمی ئاستی کالیسیۆم لەخوێندا ئەنجامدانی ئەم شیکارییە پێویستە.

شیکاری کالیسیۆم بەوەرگرتنی نموونەی خوێن دەبێ، هێندێ جار لە نموونەی میزی نەخۆش وەردەگیرێت ،واباشترە نەخۆش نانی نەخواردبێ و نەخۆش هێندێ جۆری دەرمان هەن لەوکاتەدا نابێ بیانخوات لەوانە ( Vit D, Diurties, Antiacids, Lithium ).

بەرزی ئاستی کالیسیۆم. (Hyper calcemia)

ئاستی کالیسیۆم لەخوێندا لەباری سروشتیدا بەرزتر دەبێ ئەویش بەهۆی چالاکی لەڕادەبەدەری ڕژێنی پەریزادەوەیە،یا هۆکاری دیکەی وەک نەخۆشی شێرپەنجە و خواردنی هێندێ دەرمان. بەرزی کالیسیۆم کار لە ئێسک دەکات و لاوازی دەکات. هەروەها کار لە دڵ و دەماخ دەکات.

بەرزبوونەوەی کالیسیۆم دەبێتە مایەی دڵ‌تێک هەڵاتن، ڕشانەوە، قەبزی،لاوازی ماسولکەکان،خەمۆکی، ماندوێتی. هێندێ جاریش دڵەکوتە و بێ‌هۆشی.

نزمی ئاستی کالیسیۆم (Hypocalcemia):

دابەزینی ئاستی کالیسیۆمی خوێن بەجۆرێ لە ئاستی سروشتی نزمتربێ. ئەمەش بەهۆی پەککەوتنی ڕژێنی پەریزادەوەیە،یان بەهۆی دووچاربوون بە میکرۆب، سەرباری خواردنی هێندێ دەرمانی وەک Phenyten kifampin و نەخۆشییەکانی گورچیلە و شێرپەنجەیش هۆکارن بۆ دابەزینی ئاستی کالیسیۆم.

نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم:- دابەزینی پەستانی خوێن، ماندوێتی شکبوونەوەی ماسولکەکان، بەزەحمەت قووتدان یا قسەکردن ، سڕبوونی چوارپەل. گەر هەر زۆر کەم بکات ئەوە دەبێتە هۆی گرژی ماسولکەو ناڕێکی لێدانی دڵ ،پەککەوتنی دڵ وگرژبوونی قورگ.

بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک.