کێماسی کالسیۆم

Hypocalcemia

دابەزینی ئاستی کالسیۆمی خوێن، بەجۆرێ کە لە ئاستی سروشتی نزمتربێ. ئەمەیش بەهۆی پەک‌کەوتنی ڕژێنی پەریزادەوە. هەروەها بەهۆی دووچاربوون بە میکرۆب، سەرباری خواردنی هێندێ دەرمانی وەک Phenyten Rifampin و نەخۆشییەکانی گورچیلە و شێرپەنجەیش هۆکارن بۆ دابەزینی ئاستی کالسیۆم.

نیشانەکانی کەمیی کاسیۆم:- دابەزینی پەستانی خوێن، ماندوێتی، وشکبوونەوەی ماسولکەکان. بیرچوونەوە و بەزەحمەت قووتدان یا قسەکردن. سڕبوونی چوارپەل. گەر هەر زۆر کەم‌بکات، ئەوە نەخۆش هەست بە گرژیی ماسولکە و ناڕێکیی لێدانی دڵ، پەك‌کەوتنی دڵ و گرژبوونی قوڕگ دەکا.