گرفتی مێتابۆلیزمی:
له‌شی مرۆڤ له ڕێی مێتابۆلیزمه‌وه وزه‌ی ئه‌و خۆراكه‌ی کە ده‌یخۆین بەده‌ستی دێنێت. خۆراكیش له پرۆتین و كاربۆهیداریت و چه‌وری پێكدێت؛ له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا ئه‌و مادده خۆراكییانه بۆ شه‌كر و ترشه‌كان و وزه ده‌گۆرێ وئەو ووزه‌یه‌ی كه ده‌ستی ده‌كه‌وێت ده‌كرێ له شانه‌ی ئه‌ندامه‌كانی وه‌ك جگه‌ر و ماسولكه و چه‌وری له‌شدا هه‌ڵبگرێت . كاتێ كارلێكه كیمییایه نائاساییه‌كانی له‌ش ده‌بنه مایه‌ی یه‌كخستنی مێتابۆلیزم ده‌بێته هۆی شێواندنی مێتابۆلیزمی خۆراكی به‌م ڕوودانه‌ش پێده‌چێت مادده‌ی له‌ش هێندەزۆربن و هێندێكی دیكه‌شیان كه‌م بن كه پێویستن بۆ له‌شساخی. چه‌ندین جۆری تێكچونی مێتابۆلیزم هه‌ن؛ هه‌ندێكیان ده‌بنه هۆی تیكشكاندنی ترشه ئه‌مینیه‌كان و كاربۆهیداریت و چه‌وری و نه‌خۆشیه‌كانی مایتۆكۆندریا (وزه ماڵه) وكار له‌و به‌شانه‌ی خانه ده‌كات كه وزه به‌رهه‌م ده‌هنێت . ده‌كرێ مرۆڤ دووچاری تێكچوونی مێتابۆلیزم ببێ كاتێ هه‌ندێ ئه‌ندامی له‌ش تووشی گرفت ده‌بنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كاری خۆی پێ ڕایی ناكرێ وه‌ك په‌نكریاس كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی شه‌كره .