شیکاری Cyclosporine and Tacrolimus

شیکاری (Cyclosporine and Tacrolimus) :دوو هۆکاری بەهێزن بۆ لاوازکردنی سیستمی بەرگری لەش(Immune System) بەکاردێن. بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێن بۆ پاراستنی ئەندامە چێندراوەکانی لەشی مرۆڤ و چارەسەری (Autoimmune Diseases) ، هەردووکیان هەمان میکانیزم و کاریگەرییان هەیە ، بەڵام زیانە لاوەکیەکانیان و ژەهراوی بوون پێیان جیاوازه!.بەشێوەیەکی گشتی لە چاندنی گورچیلە و جگەر و دڵ و هەر ئەندامێکی تردا سودیان لێوەردەگیرێت ، تا ئەندامە چێندراوەکە چانسی زیاتری هەبێت بۆ مانەوە لە جەستەکەدا و بە ئاسانی لەلایەن (سیستمی بەرگری) ی کەسەکەوە ڕەتنەکرێتەوە. کاتێک کەسێک ئەندامێکی لەشی بۆ دەچێندرێت ئەو ئەندامە چێندراوە وەک تەنێکی بێگانە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و لەلایەن سیستمی بەرگری کەسەکەوە پەلامار دەدرێت .وەهەروەها ئەم دەرمانانە بۆ چارەسەری (Autoimmune Diseases) بەکاردێن وەك : (Arthritis , Rheumatoid , Psoriasis).دەرمانەکان :* سایکلۆسپۆرین (Cyclosporine) بەشێوەی کەپسولی (٢٥ ملیگرام) و (١٠٠ ملیگرامی) لەژێر ناوی بازرگانی ساندیمۆن (Sandimmune) ، نیۆراڵ (Neoral) ، جینگراف (Gengraf) ، وە بەشێوەی شروبیش بەردەستە.* تاکرۆلیمەس (Tacrolimus) بەشێوەی کەپسولی مانگانە لەژێر ناوی بازرگانی پرۆگراف (Prograf)هەیە.بۆچی ئەم شیکارییە ئەجام دەدەین؟؟.بۆ دیاریکردنی (ڕێژەی) دەرمانەکە لەناو خوێندا تا بڕی ژەمە دەرمانەکان بۆ نەخۆشەکە دیاری بکرێت (لەلایەن دکتۆرەکەوە) ، وە یارمەتیمان دەدات بۆ دڵنابوونەوە لە بڕی پێویست بۆ چارەسەر و دیاریکردنی ئاستی ژەهراوی بوون بە دەرمانەکان ، ئەگەر ڕێژەکەی کەم بێت دەبێتە هۆی ڕەتکدنەوەی ئەندامە چاندراوەکە (لە حاڵەتی چاندنی ئەندامەکەدا) ، دەرکەوتنەوەی نیشانەکان لە (Autoimmune Diseases) دا ، وە ئەگەر ڕێژەکەی زۆربێت دەبێت دڵنیاببینەوە کە هێندەنییە تا ببێتە ‌هۆی ژەهراوی بوون.ئەم شیکارییە چۆن ئەنجام دەدرێت ؟دەرمانەکان بەگشتی ڕۆژی دووجار دەخورێن ، وە پێویستە ماوەی نێوانان نزیکەی ١٢ کاتژمێر بێت (دکتۆرەکەت بۆت دیاری دەکات) وە پێویستە لە هەمان کاتتدا دەرمانەکان بخورێن (بۆ نمونە: ڕۆژانە ٨ ی بەیانی و ٨ ئێوارە دەیخۆیت پێویستە لە کاتی خۆیدا بخورێن) ، نمونەی خوێن لە نەخۆشەکە دوای (نزیکەی ١٢ کاتژمێر) لە خواردنی ژەمە دەرمانی یەکەمەوە لە نەخۆشەکە وەردەگیرێت. هەندێک جار لەکاتی بەکارهێنانی چارەسەری بە دەرمان پێویست بە کۆمەڵێک شیکاری تر دەکات (لەسەر داوای دکتۆر) لەوانە : (پشکنینی گورچیلە (Renal Function) ، پشکنینی جگەر (Liver Function) ، ڕێژەی چەورییەکان (Lipid Profile)).ڕاوێژ بەدکتۆرەکەت بکە :دکتۆرەکەت ڕێبەریت ئەکات بۆ چۆنییەتی و بڕی ئەو دەرمانەی کە پێویستتە وە دەتوانیت هەر پرسیارێک بکەی لە دکتۆرەکەت لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنان و بڕی ئەو دەرمانەی بۆت دیاری کراوە ، پێویستە دکتۆرەکەت ئاگادار بکەیتەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ و جگەر و گورچیلە ئەگەر هەتبن ،ئاگادارکردنەوەی دکتۆرەکەت لە دووگیانی و شیردان ، ئەگەر دووگیان بووی لەکاتی بەکارهێنانی دەرمانەکە.زیانە لاوەکییەکانی ئەم دەرمانانە :* سایکلۆسپۆرین : (ژانەسەر، سەرگێژخواردن ، لەرزین ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ، زیپکەی دەموچاو ، بەرزبوونەوەی چەوریەکان)* تاکرۆلیمەس : (ژانەسەر ، لەرزین ، سکچوون ، قەبزی ، دڵ تێکهەڵاتن ، ڕشانەوە ، دڵەکزە ، ئازاری گەدە ، نەمانی ئارەزووی خواردن).نیشانەکانی زیاد بەکارهێنان و ژەهراوی بوون بەم دەرمانانە :* سایکلۆسپۆرین : (بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ، لەرزین ، ئاوسان).* تاکرۆلیمەس : (کەمبوونەوەی خەو)