شیکاری هەستیاری (حساسیەت) بە خۆراک(Food Allergy)

هەستیاری(حساسیەت) بە خۆراکێکی دیاریکراو، شیکاری کردنی دژەتەنی (IgE antibody)، شیکاریەکی خوێنە بۆ دەستنیشانکردنی هەستیاری کەسێک بە خۆراکێک یان چەند خۆراکێکی دیاریاکراو. کاتێک ئەنجام دەدرێت کە نیشانەکانی هەستیاری لە کەسەکەدا بەدی بکرێت، بەتایبەتی لەوکاتانەی کە نیشانەکان دووبارە سەرهەڵدەدەنەوە لەگەڵ خواردنی ئەو خۆراکانەی کە هەستیاری بەخشن بۆ کەسەکە، هەستیاری دەکرێت بۆماوەی بێت (لەکاتی بوونی هەستیاری لە تاکێکی خێزاندا دەگونجێت بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی).دژەتەنی (IgE) چی یە؟دژەتەنی (IgE) بەشێکە لە سیستمی بەرگری لەش، کاتێک کەسێک لەشی هەستاری هەیە بە خۆراکێک، بۆ یەکەم جار بەرکەوتنی دەبێت لەگەڵ ئەو خۆراکانەی کە دوچاری هەستیاری دەکەن هەستیاریەکەی زیاد دەکات، لەشی کەسەکە خۆراکە هەستیاری بەخشەکە وەک تەنێکی بێگانە دەناسێنێت و دەست دەکات بە بەرهەم هێنانی دژە تەن، دژەتەنی تایبەتمەندی هەستیاری (IgE) لە خوێندا پەیدا دەبێت. کاتێک کەسەکە بۆ جاری دووهەم بەرکەوتنی دەبێتەوە لەگەڵ هەمان خۆراکی هەستیاری بەخش ،دژەتەنەکە (IgE) ماددە هەستیاری بەخشەکە دەناسێتەوە و هانی لەش بۆ دەردانی هستامین (Histamin) یان هەر ماددەیەکی کیمیایی تر دەدات ، لە ئەنجامدا هەستیاریەکە سەرهەڵدەدات و نیشانەکانی بە توندی دەردەکەون.نیشانەکانی هەستاریی(حساسیەت) بە خۆراک (Food Allergy):نیشانەکانی هەستیاری بە خۆراک زۆرن ئەمانە باوترین نیشانەکانن.* خورانی دەم و مەڵاشوو و کونی گۆێ.* سەرگێژ خواردن و دڵ تێکەڵاتن و ڕشانەوە.* ئەگزیما.* سکچوون.* ئازاری گەددە.* ناڕەحەت شت قوتدان.* شین بوونەوە.‌* هەناسە بڕکێ و تەنگە نەفەسی.* ئازاری سنگ.* ئاوسانی لێو و زمان و گەروو.* پێست پەڵە پەڵە بوون و ئاوسان و سوربەنەوەی.ئەو خۆراکانەی هەستیاری دروست دەکەن و شیکاریان بۆ دەکرێت:شیکاری هەستیاری بۆ ٣٠ جۆر خۆراکی هەستیاری بەخش ئەنجام دەدرێت کە تایبەتن بە وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەوانیش ئامانەن:پرتەقاڵ (Orange).بوندق (Hazelnut).بستە (فستق)(Pistachio nut).جۆرە ماسیەکە (Cod Fish).قەیسی (Apricot).گۆشتی سوور (Meat Mix).گلوتین (گەنم) (Gluten).تۆوی کونجی (Sesame seed).پەتاتە (Potato).سیر (Garlic).بیبەر (Pepper).باینجان (Aubergine).گوێز (Walnut).توو (Raspberry).بادەم (Almond).شیر (Milk).سپێنەی هێلکە (Egg White).ناوکە گوڵەبەڕۆژە (Sunflower seed).زەردێنەی هێلکە (Egg Yolk).قۆخ (Peach).پاقلەی سۆیا (Soybean).مۆز (Banana).زەیتون (Olive).شلیک (Strawberry).تەماتە (Tomato).گێزەر (Carrot).کاکاو (Cacao).کیوی (Kiwi).هەنجیر (Fig).پاقلە (Broad bean).ئەنجامی شیکاری هەستیاری(حساسیەت) چی دەگەیەنێت:باشتر وایە سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکرێت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەنجامی شیکاریەکە، چونکە ئەنجامی شیکاری هەستیاری پێویستی بە ڕوونکردنەوە و گرنگی پێدان هەیە، تەنانەت ئەگەر ئەنجامەکە نێگەتیڤ بوو (Negative). هەروەها ڕەنگە شیکارییەکە پۆزەتیڤ(Positive) بێت، لەکاتی بەرکەوتنیشت بە ماددە هەستیاری بەخشەکان هەستاریەکی توندت بۆ دروست نەکەن.ئەگەر ئەنجامەکە پۆزەتیڤ(Positive) بوو بەرزبوونەوە لە ڕێژەی دژەتەنەکە (IgE) نیشانەی ئەوەیە تۆ هەستیاریت بەو ماددەیە هەیە کە لە شیکاریەکەدا ئاماژەی پێدەکرێت، بەرزبوونەوەی ڕێژەی دژەتەنەکە دەستنیشانی ڕادەی توندی هەستیاریەکە دەکات، پزیشکەکەت ڕێگەی تەندروست بۆ چآرەسەری هەستیاریەکەت بۆ پێشنیار دەکات.ئەگەر ئەنجامی شیکاریەکە نێگەتیڤ(Negative) بوو واتە بڕی کەم و مامناوەند دەستنیشانکرد لە دژەتەنەکە (IgE) مانای وایە تۆ هەستیاریەکی تەواو و ڕاستەقینەت نییە.ئەنجامی شیکاریەکە بەپێی ڕێژەی دژەتەنەکە پۆلێن دەکرێت بۆ چەند گروپێک:ڕێژەی (0.00 – 0.34 IU/ml) بە پۆلی (٠) ناسراوە : (ئاسایی)ڕێژەی (0.35 – 0.69 IU/ml) بە پۆلی (١) ناسراوە : (سەرەتایی)ڕێژەی (0.70 – 3.49 IU/ml) بە پۆلی (٢) ناسراوە : (زیادبوونێکی لاواز)ڕێژەی (3.50 – 17.49 IU/ml) بە پۆلی (٣) ناسراوە : (زیادبوونێکی زۆر و دەبێت گرنگی پێبدرێت)ڕێژەی (17.50 – 49.9 IU/ml) بە پۆلی (٤) ناسراوە : (بەرز)ڕێژەی (50 – 100 IU/ml) بە پۆلی (٥) ناسراوە : (زۆر بەرز)ڕێژەی (>100 IU/ml) بە پۆلی (٦) ناسراوە : (زۆر زۆر بەرز)