شیکاری هەستیار(حەساسیەت)ی ژینگەیی(Environmental Allergy) یان (Respiratory Allergy):

‌هەستیاری(حساسیەت) بە هۆکارێکی دیاریکراوی ژینگەیی و شیکاری دژەتەنی (IgE antibody)، شیکاریەکی خوێنە بۆ دەستنیشانکردنی هەستیاری کەسێک بە ماددەیەک یان چەند ماددەیەکی ژینگە، دەکرێت کاتی(وەرزی) بێت یان درێژخایەن، بۆ نموونە بەرکەوتنی تەنۆلکەکانی ناو هەوا لە وەرزە جیاجیاکاندا یان گژوگیا بەهارییەکان کە مرۆڤی پێ هەستیار دەبێت. هەستیاری دەکرێت بۆماوەیی بێت (لەکاتی بوونی هەستیاری لە تاکێکی خێزاندا دەگونجێت بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی).دژەتەنی (IgE) چی یە؟دژەتەنی (IgE) بەشێکە لە سیستمی بەرگری لەش ، کاتێک کەسێک هەستاری هەیە بە ماددەیەک ، بۆ یەکەم جار بەرکەوتنی دەبێت لەگەڵ ئەو ماددەیەی کە دوچاری هەستیاریی دەکات هەستیاریەکەی زیاد دەکات ، لەشی کەسەکە ئەو ماددەیەی دەبێتە مایەی هەستیاری وەک تەنێکی بێگانە دەناسێنێت و دەست دەکات بە بەرهەم هێنانی دژە تەن ، دژەتەنی تایبەتمەندی هەستیاری (IgE) لە خوێندا پەیدا دەبێت. کاتێک کەسەکە بۆ جاری دووهەم بەرکەوتنی دەبێتەوە لەگەڵ هەمان ئەو ماددەیەی دەبێتە مایەی هەستیاری ،دژەتەنەکە (IgE) دەیناسێتەوە و هانی لەش بۆ دەردانی هستامین (Histamin) یان هەر ماددەیەکی کیمیایی تر، لە ئەنجامدا کەسەکە پێی هەستیار دەبێت و نیشانەکانی دەردەکەون لەشوێنی بەرکەوتنەکەدا.نیشانەکانی هەستیار(حساسیەت)ی ژینگەی (Environmental Allergy):* پژمین.* تەنگەنەفەسی.* خیسە خیس (دەرچوونی دەنگ لەکاتی هەناسەداندا).* ئاوسانی لووت.*خوران و سوربونەوەی پێست و چاو.* کۆکین .* گیران و خورانی قوڕگ.ئەو ماددانەی کەدەبنە هۆی هەستیاریی و شیکار دەکرێن:شیکاریی ماددە هەستیاری بەخشەکان بەپێ ی ناوچەکان جیاوازی هەیە بە هۆی کەش و هەوای ناوچەکەوە جۆری ماددەکانی دەگۆڕێت ،لە تاقیگەکەمان ٣٠ جۆر ماددەی هەستیاری بەخش شیکاریان بۆ ئەنجام دەدرێت کە تایبەتن بە وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان.ئەم ماددانەی خوارەوە زیاتر هۆکاری هەستیارین لە ناوچەکەی ئێمەدا:شیرینی گیایی بەهارە (sweet vernal grass).گیا گەزنە (Nettle).جۆرە گیایەکە (Chenopodium album).گوڵە بەیبون (Camomile).کڕێشی پشیلە (Cat epithel).جۆرە کەڕوێکە (Candida albicans).کڕێشی سەگ (Dog epithel).پەڕ (Feather mix).توتی وطیرالحب (Parrot / Budgerigar / Hollendicus).مانگا و مەڕ و ماڵات(Cow / Sheep).پەڕی مریشک (Chicken feather).جۆرە کەڕوێکە (Pencillium notatum).جۆرە کەڕوێکە (Aspergillus fumigatus).جۆرە کەڕوێکە (Cladosporium).جۆرە کەڕوێکە (Alternaria alternata).جۆرێکە مێروویەکی وردە (Derm.Pteronyssinus).جۆرێکە مێروویەکی وردە (Drem.farinae).سیسرک (Cockroach).مووی حوشتر(Camel Hair).ئەفسەنتین (Absinthe).بەڕوو (Oak,White).زەیتوون (Olive).ڕوەکە هەمیشە سەوزەکان وەک سەرو، کاژ، سنەوبەر(Cypress).توو (Mulberry).گیایەکە بۆ ئاڵف بەکاردێت (Timothy grass).گیا (Mix grasses).تۆزی دانەوێڵە (Grain Pollen Mix).جۆرە گیایەکە گەڵاکانی پەلپەلە(Gagweed).جۆرە گیایەکە (Mugwort).جۆرە گیایەکە (Parietaria).ئەنجامی شیکاری هەستیاری(حساسیەت):باشتر وایە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەنجامی شیکارییەکە، چونکە ئەنجامی شیکاری هەستیاری پێویستی بە ڕوونکردنەوە و گرنگی پێدان هەیە، تەنانەت ئەگەر ئەنجامەکە نێگەتیڤ بوو (Negative). هەروەها ڕەنگە شیکارییەکە پۆزەتیڤ(Positive) بێت، لەکاتی بەرکەوتنیشت بە ماددە هەستیاری بەخشەکان هەستاریەکی توندت بۆ دروست نەکەن.ئەگەر ئەنجامەکە پۆزەتیڤ(Positive) بوو بەرزبوونەوە لە ڕێژەی دژەتەنەکە (IgE) نیشانەی ئەوەیە تۆ هەستیاریت بەو ماددەیە هەیە کە لە شیکاریەکەدا ئاماژەی پێدەکرێت، بەرزبوونەوەی ڕێژەی دژەتەنەکە دەستنیشانی ڕادەی توندی هەستیاریەکە دەکات، پزیشکەکەت پێشنیاری ڕێگەی گەنجاوی چآرەسەری هەستیاریەکەت بۆدەکات.ئەگەر ئەنجامی شیکاریەکە نێگەتیڤ(Negative) بوو واتە بڕی کەم و مامناوەند دەستنیشانکرد لە دژەتەنەکە (IgE) مانای وایە تۆ هەستیاریەکی تەواو و ڕاستەقینەت نییە.ئەنجامی شیکاریەکە بەپێی ڕێژەی دژەتەنەکە پۆلێن دەکرێت:ڕێژەی (0.00 – 0.34 IU/ml) بە پۆلی (٠) ناسراوە : (ئاسایی)ڕێژەی (0.35 – 0.69 IU/ml) بە پۆلی (١) ناسراوە : (سەرەتایی)ڕێژەی (0.70 – 3.49 IU/ml) بە پۆلی (٢) ناسراوە : (زیادبوونێکی لاواز)ڕێژەی (3.50 – 17.49 IU/ml) بە پۆلی (٣) ناسراوە : (زیادبوونێکی زۆر و دەبێت گرنگی پێبدرێت)ڕێژەی (17.50 – 49.9 IU/ml) بە پۆلی (٤) ناسراوە : (بەرز)ڕێژەی (50 – 100 IU/ml) بە پۆلی (٥) ناسراوە : (زۆر بەرز)ڕێژەی (>100 IU/ml) بە پۆلی (٦) ناسراوە : (زۆر زۆر بەرز).