شیکاریی (JAK2 v617f Mutation):

شیکاریی (JAK2) یارمەتیمان دەدات بۆ دەستنیشانکردنی ناڕێکی لە کاری مۆخی ئێسک دا((MPNs)Myeloproliferative Neoplasms) بۆ جیاکردنەوەی لە هۆکارە لابەلا ناجیناتەکان (کاتی یان درێژخایەن)، کەبۆتەهۆی زیادکردنی خانە جۆر بە جۆرەکانی خوێن (خرۆکەی سوری خوێن و جۆرەکانی خرۆکەی سپی خوێن و خەپلەکانی خوێن).جینی (The Janus Kinase 2) کە بە (JAK2 ) ناسراوە فرمان بە دروست کردنی پرۆتینی (JAK2 Protein) دەکات ، ئەم پرۆتینەش هانی گەشەکردن و دابەشبوون و تایبەتمەند بوون و کۆنتڕۆڵکردنی بڕی بەرهەم هێنانی خانەکانی خوێن دەدات کە لەلایەن مۆخەوە دروست دەکرێن. هەرگۆڕانێک لەم جینەدا(JAK2) ڕوبدات کاریگەری دەبێت لەسەر کار و چالاکی مۆخی ئێسک.تێکچوونەکانی جینی (JAK2 Mutations):بەشێک لە گرفتەکانی مۆخی ئێسک پەیوەندیدارە بە تێکچوونی جینی (JAK2 ) و بە (Myeloproliferative Neoplasms (MPNs)) ناسراوە کە لەم بارەدا مۆخ بڕێکی زۆر خرۆکەی سور و سپی و خەپلەکانی خوێن دروست دەکات کە زیادە لە بڕی پێویست ، تەنها بە گۆڕینی یەک جوت نیکلۆتاید (Base Pair) جۆرێک لە (Point Mutation) ڕوودەدات ، بە جێگرتنەوەی ئەمینۆ ئەسیدی (Valine) بە (Phenylalanine) ، ئەنجامەکەی گۆڕان لە پرۆتینی (JAK2 Protein) دروست دەبێت کە وادەکات بەردەوام هانی مۆخ بدات بۆ دروستکردنی خانەکانی خوێن.بەشێک لە (MPNs) باوەکان کە پەیوەندیدارن بە تێکچونی (JAK2):مۆخی ئێسک ڕێژەیەکی زۆر خرۆکەی سور بەرهەم دێنێت: (PolycythemiaVera(PV)), (JAK2 gen Mutation Positive ~95%).بەرهەم هێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە خەپلەکانی خوێن لەلایەن مۆخی ئێسکەوە: (Essential Thrombocythemia (ET)),(JAK2 gen Mutation Positive ~50%)مۆخی ئێسک ڕێژەیەکی زۆر لە خەپلەکانی خوێن و ئەو خانانەی بەرپرسی ساڕێژ بوونن بەرهەم دێنێت: (Primary Myelofibrosis (PMF)),(JAK2 gen Mutation Positive ~50%).ئەنجامی شیکاریەکە پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و مۆخی ئێسک هەڵسەنگاندن و بەراوردکاری وردی بۆ بکرێت لەگەڵ ئەمانەی خوارەوە تاوەکو پێکەوە ئەنجامەکە تەواوببێت: *وەرگرتنی مێژووی نەخۆشی یەکە بە وردی (Medical History, Surgical History, Family History, Drug History, ….)*وەرگرتنی نیشانەی نەخۆشی یەکە (Clinical Data).*شیکاری گشتی خوێن (CBP, Blood Film Examination, ESR, CRP).*سۆنەری سکی نەخۆشەکە.*شیکاریی مۆخی ئێسک (Bone Marrow Aspiration & Biopsy) لەوانەیە پێویست بکات.*خاڵەکانی سەرەوە پێویستە پێکەوە بەراورد و شیکاریی وردی بۆ بکرێت لەگەڵ ئەنجامی شیکاریی(JAK2) لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و مۆخی ئێسک بۆ نوسینی ڕاپۆرتەکە.نیشانەکانی (MPNs):هەندێک کات دەکرێت کەسەکە هیچ نیشانەیەکی نەبێت ، لە سەرەتادا بەڵام بە تێپەڕبوونی کات نیشانەکانی تەشەنە دەسەنن. *گەورەبوونی سپڵ (Splenomegaly) یان جگەر (Hepatomegaly).*زوو ماندوبون.*نەمانی ئارەزووی خواردن.*ئازاری جومگەکان.*سەر ئێشە و سەرگێژخواردن.*خوێن بەربوون.*گرفتی بینایی.*لاوازبوونی هەست.*خورانی پێست.* بەردی گورچیلە.*تۆپەڵبوونی خوێن لە بۆریەکانی خوێندا.*دابەزینی کتوپڕی کێش.*تالێهاتن*چەندین نیشانەی تری نەخۆشیەکە بەگوێرەی جۆری نەخۆشی یەکە.