دژە پەیداکەری (HLA-B5),( Human Leukocyte Antigen B5) پرۆتینێکە دەکەوێتە سەر ڕوکاری خرۆکە سپیەکانی لەش ،دابەش دەبێت بۆ(HLA-B51/52) ، شیکاری (HLA-B51/52) ئەنجام دەدرێت بۆ دیاری کردنی بوون و نەبوونی پرۆتینی جۆری (HLA-B51/52) لەسەر خرۆکە سپیەکان ، پرۆتینی (HLA-B51/52) لە گروپی ئەو پرۆتینانەیە کە کە یارمەتی سیستمی بەرگری لەش دەدەن بۆ ناسینەوەی لەشە خانەکان و جیاکردنەوەی لەشەخانەکان لە خانە بێگانەکان بە لەش.بوونی پرۆتینی (HLA-B51/52) لەسەر خرۆکە سپیەکان وادەکات سیستمی بەرگری لەش هێرش بکاتە سەر خانە ساغ و تەندروستەکانی لەش ، ئەمەش دەبێتە هۆی توشبون بە (Autoimmune Disease) کە پەیوەندیان بە پرۆتینی (HLA-B51/52) هەیە وەک(Behcet’s Disease).بوونی پرۆتینی (HLA-B51/52) لەسەر خرۆکە سپیەکان بەهۆی هۆکارێکی بۆماوەییەوە دەبێت کە لە باوانەوە بۆ نەوەکان دەگوازرێتەوە.باوترین نەخۆشی کە بەهۆی پرۆتینی (HLA-B51/52) لەسەر خرۆکە سپیەکان دووچار دەبینەوە نەخۆشیی (Behcet’s Disease).نەخۆشی (Behcet’s Disease) چی یە؟نەخۆشیەکە کە بەهۆی هێرشی سیسمی بەرگری لەشەوە بۆسەر خانەکانی لەش خۆی توشمان دەبێت (Autoimmune Disease) ، هەندێک جار بەهۆی ڤایرۆس یان بەکتریاوە توشمان دەبێت ، ئەو کەسانەی کە پرۆتینی (HLA-B51/52) پۆزەتیڤ بێت لەژێر مەترسی توشبوون بەم نەخۆشیەدان ، نەخۆشیەکە دەبێتە هۆی هەوکردنی بۆریەکانی خوێن لە سەرجەم ئاستەکاندا (خوێن بەر ، خوێن هێنەر ، ملولەکانی خوێن) و زۆرینەی ئەندامەکانی لەش لەبەر مەترسی ئەم نەخۆشیەدا دەبن ، وە بە چەند شێوەی جیاواز کاریگەریەکانی دەردەکەون وەک:* برینی ناودەم (برینێکی بە ئازار و شێوە بازنەییە و ناوەڕاستەکەی زەرد یان سپی باو و لێوارەکانی سوورن، دەکرێت دانەیەک یان چەند دانەیەکی لێ دەربکەوێت ، ئەم برینە لە سەرجەم بەشەکانی ناو دەم وەک زمان و لێو و پوک و سەرجەم بەشەکاندا دەکرێت دەربکەوێت ، ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژ دەخایەنێت و دەکرێت لە ساڵێک دا دوو بۆ سێ جار دەربکەوێت ،ئەمەش بە نیشانەیەکی سەرەتایی نەخۆشیەکە دادەنرێت).* برین لە کۆئەندامی زاوزێ (نێر و مێ)( دروست بوونی برینی قوڵ و سورباوی بە ئازار ، ئەم برینانە دەکرێت لە سەرجەم بەشەکانی کۆئەندامی زاوزێ دا دەربکەون).* سەرهەڵدانی گرفتی پێست (Erythema Nodosum) و دروست بوونی پەڵەی سور و پاشان خڕبوون و کۆبوونەوەی کێم لە نێویدا ، ئەم برینانە دەکرێت لە بن مووەکانیشدا دەربکەون.* هەوکردنی چینی ناوەندی چاو (Uveitis) ، ئازار ، لێڵ بوونی بینایی ، بێزار بوون بە ڕووناکی ، بینینی چینێک لە (Pus ) لە نێو چاو هەندێک کات ، سوربوونەوە ، بەردەوام بوون و مانەوەی بێ چآرەسەری ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینایی.* هەوکردنی بۆریەکانی خوێن و سەرهەڵدانی گرفتی تەندروستی لە سوڕی خوێندا (Thrombophlebitis).* هەوکردنی جومگە و ئازار و ڕەقبوون و هەڵئاوسان، (Arthritis) لە جومگەکانی ئەژنۆ و ئانیشک و حەوز دا.* برینی لە کۆئەندامی هەرسدا ، دەبێتە هۆی دڵ تێکەڵاتن ، سکچوون ، بوونی خوێن و ئازار.* هەندێک جار نەخۆشیەکە زیاد لە ڕادە پەرە دەسێنێت و کار لە کۆئەندامی دەمار دەکات دەبێتە هۆی سەرئێشە و تێکچوونی باری دەروونی و توڕەیی و تالێهاتن و تێکچوونی هاوسەنگی و لەبیرچونەوە و ڕەقبوونی مل.* نیشانەکانی نەخۆشیەکە دەکرێت تەشەنەبسێنێت بۆ گوچیلە و میزەڵان و ماسولکە و ئێسک و بەستەرەشانەکانیش بگرێتەوە.شیکاریە پەیوەندی دارەکان بە (HLA-B51/52):شیکاریەکی پەیوندی دار نییە بەم شیکاریەوە بەڵام هەندێک جار شیکاریەکانی (ESR)(CRP) بەرزەدەبەوە کاتێک (HLA-B51/52) پۆزەتیڤ بێت.دەکرێت لەکاتی چاندنی ئەندام دا وەک (گوچیلە و مۆخی ئێسک .. هتد) شیکاری (HLA-B51/52) ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوونەو لە گونجاندنی تەواوی نێوان بەخشەر و وەرگر.