شیکاریی (BCR-ABL1 Fusion gene):

شیکاری فیلادلفیا کرۆمۆسۆم (Philadelphia Chromosome):

کرۆمۆسۆمێکی نائاسایی و ناتەواو و کورتە ، دروست دەبێت لە ئەنجامی گواستنەوەی جین (Reciprocal Translocation)لەنێوان کرۆمۆسۆمی ژمارە ٩ لەگەڵ کرۆمۆسۆمی ژمارە ٢٢ ، کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدان و زیادبوونی خانە شێرپەنجەییەکانی خوێن بەتایبەت (Chronic Myelogenous Leukemia (CML)).

کەواتە (BCR-ABL1) پێکدێت لە ئەنجامی گواستنەوەی بەشی (ABL1) ی کرۆمۆسومی ٩ لەگەڵ بەشی (BCR) کرۆمۆسۆمی ٢٢ ، لەئەنجامدا هەردوو کرۆمۆسۆمی نائاسایی (Philadelphia Chromosome)(9:22)t دروست دەبێت.

لە ئەنجامی کاریگەری جینی (BCR-ABL1) پرۆتینێکی نائاسای بەرهەم دێت لە لەشدا ، کە بریتیە لە ئەنزیمی (Tyrosine Kinase) ، ئەم ئەنزیمە دەبێت هۆی گەشەکردنی کۆنترۆڵ نەکراوی خانە شێرپەنجەییەکانی خوێن ، کاتێک ژمارەیەکی زۆر لە خانەی نائاسایی شێرپەنجەیی دەست دەکەن بە زیادبوون لە نێو خانە ئاساییەکانی خوێن(Precursors) لە مۆخی ئێسکدا نیشانەکانی شێرپەنجە دەست بە دەرکەوتن دەکەن ، چارەسەری سەرەکی ئەم خانە شێرپەنجەییانە (Tyrosine Kinase Inhibitor (TKI))ە.

دەستنیشانکردن:

*شیکاریی (CBP) (بۆ دیاریکردنی ژمارە و شێوە و قەبارە و بارودۆخی خرۆکەکانی خوێن)(کە لەم بارەدا زۆرێک لە خرۆکە سپیەکانی خۆێن کامڵ نەبوون).

*شیکاریی بۆماوەیی بۆ جینی (BCR-ABL1).

*پشکنینی مۆخی ئێسک.

*زیادبوونی یوریک ئەسید لە خوێندا (Serum Uric Acid).

چەند ڕێگایەکی شیکاری کردنی جینی (BCR-ABL1) هەیە:

*شکاریی (Cytogenetics (Chromosome Analysis or Karyotyping)).

*شیکاریی (Fluorescence in Situ Hybridization (FISH)).

*شیکاری (Genetic Molecular Testing (Qualitative or Quantitative)).

*شیکاری (Polymerase Chain Reaction (RT-PCR)).

شیکاری (Polymerase Chain Reaction (PCR)) دروستترینیانە بۆ دەستنیشانکردی جینی (BCR-ABL1) لە لەشدا و پشتی پێدەبەسترێت بۆ دەستنیشانکردنی (CML) و چاودێریکردنی چارەسەری.

کەی شیکاری (BCR-ABL1) ئەنجام دەدرێت:

لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی:

هەردوو ڕەگەز (نێر و مێ) تووش دەبن بەتایبەت لە تەمەنی نێوان ٤٠-٦٠ ساڵی دا.

*ماندوێتی و شەکەتی.

*دابەزینی کتوپڕی کێش.

*ئارەقکردنەوە بەتایبەت لە شەواندا.

*گەورەبوونی سپڵ.

*کەم خوێنی.

*نزیکەی ٥٠٪ نەخۆشەکان هیچ نیشانەیەکیان نییە (Asymptomatic) تەنها لەکاتی ئەنجامدانی فەحسی (CBP) ی خوێن دەردەکەوێت.