ڕۆژانی یەک و دووی مانگی شەش لە هەولێر بەشداریمان لە سپۆزیۆمێکی کۆمپانیای Biomirueix ی فەڕەنسی كرد

ڕۆژانی یەک و دووی مانگی شەش لە هەولێر بەشداریمان لە سپۆزیۆمێکی کۆمپانیای Biomirueix ی فەڕەنسی كرد، کە (کۆمپانیای اسماعيلية) ڕێکی خستبوو لەسەر نەخۆشییە گواستراوەکان.
وە زانیاری بەسود لەسەر هەریەک لەم ئامێرە شیکارییانە باسکرا:
١- ئامێری چاندن (Vitek 2 Compact) ،کە لە ساڵی ٢٠٢١ وە ئەم ئامێرە خراوەتە کار لەتاقیگەکەمان.
٢- ئامێری پێشکەوتوی ( Film Array Biofire)کە لەم ساڵدا خراوەتە کارو یەکەم تاقیگەی تایبەتین ئەم ئامێرەمان هەبێت لەشارەکەماندا،کە بۆ دەستنشانکردنی (ڤایرۆس وبەکتریاوکەڕو)ە کە بۆ دیاریکردنی هەوکردنی گەدەو ڕيخۆڵەوکۆئەندامی هەناسەوهەوکردنی پەردەی مێشک وهەوکردنی سوڕی خوێن وئێسک و جومگەکان گرنگن.
سەڕەڕای ئەوە تاقیگەکەمان پاش ساڵێک لە دامەزراندن، لە ساڵی ٢٠٠٧ دووئامێری شیکاری هۆڕمۆنەکان (Mini Vidas) لەڕێی کۆمپانیای (اسماعیلیة)دابینکرد ،وەک یەکەمین تاقیگەی ئەهلی لەسلێمانی ،کەبەوەش کەلێنێکی زۆری لە بواری شیکاری هۆرمۆنی پڕکردەوە، کە تائەوکات بەشێک لەم شیکارییانە دەنێردرانەتاقیگەکانی بەغداد بۆشیکارکردن.
سوپاس بۆ کۆمپانیای ئیسماعیلیە بۆ هاوکاری بەردەوام و پشتگیرییان، وە دابێنکردنی ئەم ئامێرانە لە تاقیگەکەماندا.
پشت بەخوای مەزن لە داهاتودا پەیوەندی باشتروزیاترمان دەبێت.

1-2/6/2022

Biofire film array