تاقیگەی پسپۆریی نوا لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستایش هەمیشە هەوڵی باشترینی داوە لە بواری شیكاری تاقیگەدا

تاقیگەی پسپۆریی نوا لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستایش هەمیشە هەوڵی باشترینی داوە لە بواری شیكاری تاقیگەدا؛ تا بتوانێت زۆرترین خزمەت بە هاوڵاتیانی شارەكەو دەوروبەری بكات. یەكێك لەو هەوڵانەی تاقیگەی پسپۆریی نوا ناردنی ستافێکی شارەزاو بەئەزموون و پێشكەوتوو بۆ وڵاتی ( ئیمارات) / دوبەی.کە بە فەرمی لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی (Alliance Global (AGBL Group) كە بانگێشت کراین لە بەرواری ٣٠/١٠/٢٠٢٢ بۆ ٣/١١/٢٠٢٢،کە یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاکانی بایۆمیدیكەڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاو ئاسیادا، بۆ زیاتر ئاگاداربون لە كارەكانی ئەو كۆمپانیایەو دڵنیابوون لە كوالیتی شیكاریەكانی تاقیگەی پسپۆڕی پێشکەوتوی (Agiomix)و بەستنی پەیوەندی، بەمەبەستی ناردنی ئەو شیكاریە جینیانەی كە لە کوردستان بەردەست نین وناکرێن.