بە ئامانجی پێشکەوتن وپێشخستنی کاری تاقیگەکەمان لە ڕووی زانستی و چۆنایەتیەوە

بە ئامانجی پێشکەوتن وپێشخستنی کاری تاقیگەکەمان لە ڕووی زانستی و چۆنایەتیەوە؛ لە چوارچێوەی هەوڵی بەدەستهێنانی بروانامەی ئایزۆی تایبەت بەتاقیگەی شیکاری نەخۆشی (ISO-15189).

بەڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای تایبەت بە ئەم بوارە کە ئەویش کۆمپانیای مۆچیارە.

کۆمپانیایی مۆچیار(Mochyar) پێشەنگی بواری (ISO) یە بە هاوبەشی (Bureau Veritas) کەکۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە و لە ١٦٠ دەوڵەتدا لەم بوارەدا کاردەکات، نزیکەی لە ٪٨٠ ی بڕوانامەی کوالیتی لەسەرانسەری جیهاندا فەراهەم دەکات.

ئێستا بۆ ئەم مەبەستە چوار کۆرسی تیوری سەبارەت بە ئیش وکاری ناو تاقیگە لە هەموو ڕوویەکەوە دەخوێندرێت کە بەشێکن لە پێویستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئایزۆ.

بەشی یەکەمی کۆرسەکەمان بە سەرکەوتوویی تەواو کرد،. لەماوەی ٦ڕۆژدا (ڕۆژی ٣کاتژمێر) وانەی تێدا خوێندراوە، بەم ناونیشانە(Quality Management Systems For Medical Laboratories -ISO 15189- Awareness training course)لەلایەن مامۆستا (فەلاح حەسەن)ی ڕاهێنەری پشت پێ بەستراو (UKAS) ی بەریتانی کۆمپانیایی مۆچیارە.

سێ کۆرسی کەی تایبەت بە بڕوانامەی ئایزۆ ماون کەئەوانیش لەداهاتوویەکی نزیکدا تەواو دەبن،بەم ناونیشانانەی خوارەوە.

ISO 15189 Internal Auditor Training Course

Estimation of Measurement Uncertainty in the

Medical laboratories.

Validation and verification of examination

methods in medical laboratories.

خودا پشتوپەنامان بێت بۆ زیاترین کاری باش وخزمەتی شارە خۆشەویستەکەمان.