شیکاری ئامۆنیا

Ammonia (NH3)

ئەم شیکارە بۆ چییە؟

بۆ دەست نیشان کردنی ئاستی بەرزی ئامۆنیایە لە خوێندا کەبەهۆی نەخۆشییە توندەکانی جگەر ,پەککەوتنی گورچیلە یا شێواوی دەگمەنی جینی لەسوری یوریادا(Urea Cycle) ئاستی ئامۆنیا بەرز دەبێتەوە. تا یاریدەمان بدات لە دیاری کردنی هۆکاری گۆڕانی ڕەفتار و هەست و هۆشی نەخۆش ,هەروەها دەردە مێشک (Encephalopathy)

يان کۆنیشانی (Reye syndrome)

نموونەی شیکار؟

کەمێ خوێن لە خوێنبەری باسک وەردەگیرێ لەتیوبی(EDTA)دا.

کەی ئەم شیکارە دەکرێ؟

کاتێ نەخۆش ئەزموونی گۆڕانی هۆشی بەهۆی پەککەوتنی گورچیلە یا نەخۆشییەکانی جگەرەوە هەبێ یا نەبێ، یا بێ هۆش بووە. یا منداڵی تازە لە دایک بووە و ناو بە ناو دەڕشێتەوە یا بێ هێز و خەواڵووە، یا منداڵ بەردەوام دەڕشێتەوە ،يان بەشێوەیەکی نا ئاسایی چاک بوونەوە لە نەخۆشی ڤایرۆسی وەک هەڵامەت پەسیو و (Chikenpox) .

شیکاری چی دەکرێ؟

ئامۆنیا بەرهەمێکی پاشەڕۆی لەشە، بەشێوەیەکی بەرایی بەهۆی بەکتریای ڕیخۆڵەکانەوە پەیدا دەبێ کاتێ هەرسی پڕۆتین دەکرێ. گەر لەش لێی قوتار نەبێ بڕی زیادەی ئامۆنیا لەخوێندا کۆدەبێتەوە.

بەم شیکاری بڕی ئامۆنیا لە خوێندا دیاری دەکرێ.

بەشێوەیەکی ئاسایی ئامۆنیا لە خوێنەوە دەگات بە جگەر لەوێدا دەگۆڕێ بۆ دوو ئاوێتەی یوریا(urea) و گلوتامین(glutamine). یوریا لەڕێی گورچیلەوە لەگەڵ میزدا فڕێی دەدرێت. گەرسوڕی یوریا بە تێکشکاندنی ئامۆنیا تەواو نەبێ، ئامۆنیا لەخوێندا پێک دێ و لەڕێوە بەمێشک دەگا کە ئاوێتەیەکی ژەهراوییە بۆ مێشک.

بۆ نموونە کاتێ جگەر وەک پێویست بە ئەرک و فرمانی خۆی ڕاناگات بەهۆی نەخۆشی بە مۆم بوونی جگەر (Cirrhosis) یا هەوکردنی ڤایرۆسی (hepatitis) ئەو ئامۆنیایەی جگەر بەرهەمی دەهێنێ لە مێشکدا کۆدەبێتەوەو دەبێتە مایەی نەخۆشی (Hepatic encephalopathy).

لەم حاڵەتانەدا ئاستی ئامۆنیا هەڵدەکشێ:-

١-نەخۆشی توندی جگەر، تێکچوونی جگەر کە توانایی جگەر بۆ گۆڕینی ئامۆنیا کەم دەکەنەوە. ئاستی ئامۆنیا بگاتە ترۆپک لەوانەیە لەو نەخۆشانەدا ببینرێ کە نەخۆشیی جگەریان هەیە یان بەهۆی ڕوودانی خوێبەربوونی ڕیخۆڵەکانەوە یا لاسەنگی ئەلیکترۆلایتەوە بێت..

٢-کۆنیشانەی Reye حاڵەتێکی دەگمەنە و کار لە مێشک و جگەر دەکات. حاڵەتێکی نموونەییە ئاستی ئامۆنیا تێیدا هەڵدەکشێ و گلوکۆزیش دادەبەزێ. کار لە منداڵ و هەرزەکار دەکات و هەوکردنی ڤایرۆسی زیاتر دەیوروژێنێ. لە زۆر حاڵەتی وەک هەڵامەت یان دڕکەومێکوتە Chickenpox ئەو منداڵانەی دەرمانی ئیسپرین وەردەگرن مەترسی زیاتریان لەسەرە.

٣- پەککەوتنی گورچیلە، بەجۆرێ بڕی یوریا زیاد دەکات و ئاستی ئامۆنیا لە خوێندا زیاددەکات.

٤- تێکچوونی جینی دەگمەن هەروەک لە سوڕی یوریادایە.بەهۆی کێماسی لە یەکێ لە ئەنزیمەکانی سوڕی یوریاوەیە، کەبۆ گۆڕینی ئامۆنیا بۆ یوریا پێویستە.

*چۆن لەم شیکارە کەڵک وەردەگیرێ؟

شیکاری ئامۆنیا بۆ دۆزینەوەی ئاستی بەرزییەتی لە خوێندا پێدەچێ لەگەڵ شیکاری شەکرە.،ئەلکترۆلایت و شیکاری فەرمانی هەریەک لە گورچیلە و جگەر بنووسرێ. تا لەو حاڵەتی گۆڕانە بپشکنرێ کەڕووی داوە، هەروەها تا یاریدەمان بدات دەستنیشانی هەریەک لەم دوو حاڵەتە بکرێ:-

(Reye syndrome, )(hepatic encephalopathy)کەبە هۆی نەخۆشییەکانی جگەرەوە دوچاری مرۆڤ دەبن. هێندێ جار پزیشک بەمەبەستی چاودێری کردنی کاریگەری چارەسەری (Hepatic encephalothy) ئەم شیکارە دەنووسێ. لەکاتێکدا بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە چەندین جۆر ژەهر لەخوێن و مێشکدا پێکدێ. هەروەها پێدەچێ ئەم شیکارە بۆ دەست نیشان کردنی تێکچوونی جینی دەگمەنیش پێویستبێ کە لە (Urea Cycle) ڕودەدات.

کەی ئەم شیکارە دەکرێ؟

١-گۆڕانی زەین Mented

٢-خەواڵوویی

٣- بێ هۆش بوون

پێدەچێ شیکاری ئەمۆنیا بۆ ساوای تازە لە دایکبوویش گرنگ بێت، گەرنیشانەی لەچەند ڕۆژی یەکەمیدا بە هەناسەدانیەوە دیاربوو، وەک:-

١-ورووژان. Irritabitity

٢-ڕشانەوە. Vomiting

٣-خەواڵوویی. Lethargy

٤-گەشکە. Seizures

ئەنجامی شیکارەکە چی دەگەیەنێت؟

بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی ئامۆنیای خوێن بەڵگەیەکە لەش لەتوانایدا نییە بەشێوەیەکی گونجاو ئامۆنیا بۆ یوریا بگۆڕێ. لە منداڵ و هەرزەکاردا بەڵگەیە کە دووچاری پەککەوتنی گورچیلە یا نەخۆشی هەوکردنی تووندی جگەر بووەتەوە. بەوەیش ناتوانێ لەش لە ئامۆنیا خاوێن بکاتەوە و کاریش لە مێشك دەکات. نەخۆش کەوتنی درێژخایەن یا توندی وەک (Trigger) ئاستی ئامۆنیا دەباتە سەر بەجۆرێ لەش نەتوانێ لێی قوتار ببێ.

لەمندڵی ساوادا بەرزی ئاستی ئامۆنیا دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی جینی دەگمەن. وەک کێماسی لە ئەنزیمێکی تایبەت بە سوڕی ئامۆنیا. یا لەوانەیشە لە نەخۆشییەکانی شیبوونەوەی خوێن (Hemolytic) ببینرێ. بەشێوەیەکی مام ناوەند و ماوە ماوە ئاستی ئامۆنیا بەرزدەبێ کە ئاستی ئامۆنیا بەرزدەبێتەوە و دادەبەزێت بەبێ سەرنجدانی هیچ جۆرە نیشانەیەک بەرز بوونی ئاستی ئانۆنیا و دابەزینی ئاستی گلوکۆز پێکەوە لەگەڵ ئاستی بەرزی ئەنزیمەکانی جگەر، لەوانەیە بەڵگەی کۆنیشانەی (Reye)بێ لە منداڵاندا . بەرزی ئاستی ئامۆنیا لەوانەیە بەڵگەی کاریگەری ئەنزیمی سەرەتا دەست نیشان نەکراوی سوڕی یوریابێ

دابەزینی ئاستی ئامۆنیا لە هەندێ جۆری دابەزینی پەستانی خوێن دەبینرێ (وەک بەرز بوونی پەستانی خوێن بەهۆکاری نەزانراو).

ڕێژەی ئامۆنیا لە خوێندا:

Female: 18.7 – 86.9 microgram/dL

Male: 27.2 – 102 microgram/dL

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.