شیکارییSerotonin(5-Hydroxytryptamine)

سیرۆتینین (٥-هایدرۆکسی ترایپتامین) ماددەیەکی ئەمینی بایوجینییە لە میتابۆلیزمی تریپتۆفان (Tryptophan) پێک‌دێ. لە کۆ ئەندامی هەستەدەماردا گوێزەرەوەیەکی باشە Neurotransmitter. بەبڕی بەرزیش لە خانەکانی (Chromaffine)ی ناوپۆشی ڕیخۆڵەکان (intestinal mucosa)داو لە خەپلە خانەکانی خوێن و (Serotonergic neurones)ی مێشکدا هەیە. (Central-Serotonergic neurons) کار لە فرمانە فیزیاییەکانی وەک خەوتن و ڕێکخستنی هۆڕمۆنەکان و خوێنبەری دڵ دەکات. بەرزبوونەوەی ئاستەکەیشی لە سیرەمی خوێندا لە حاڵەتیشێرپەنجەی (Malignant carcinoid) و خەمۆکی(Endogenous depression) شیزۆفرینیادا بەرچاو دەکەوێ.

بڕی سروشتی سیرۆتۆنین لەخوێندا بەم جۆرەیە:

زەرداوی خوێن: <١٠ ناتۆگرام/مل.

سیرەم:- مێینە ٨٠-٤٥٠ نانۆگرام/مل.

نێرینە ٤٠-٤٠٠ نانۆگرام/مل.

میزی کۆکراوەی(٢٤سەعات) :٥٠-٢٥٠ مایکرۆگرام/٢٤ سەعات.

.

سەرنج:-

سیرۆتۆنین ١نانۆگرام/مل=٥،٦٧٥ نانۆمۆل/لیتر.

سیرۆتۆنین چییە؟

سیرۆتۆنین یەکێ لە گوێزەرەوە هەستەدەمارییە (Neurotransmiter) بەهێزەکانە کەبەرپرسە لە زۆر فرمانی گرنگی لەش. لەکاتێکدا سیرۆتۆنین کار لە سوڕی خەو، ئارەزووی خواردن، هەرسکردن دەکات.

نزیکەی ٩٥٪ی سیرۆتۆنینی لەش لە جۆگەی هەرسدا پێک‌دێت. لەکاتێکدا جووڵەی ڕیخۆڵە ڕێک دەخات.٥٪یشی لە لاکانی(Brainstim)دا پێک‌دێ. کەسیگناڵ لە نێوان خانەدەمار و مێشکدا ئاڵوگۆڕ پێ‌دەکات.

کێماسی سیرۆتۆنین لەکاتێکدایە کە لەش چالاکیی تەواوەتی سیرۆتۆنینی نەبێ. ئەمەیش لەبەر چەند هۆکارێکە و پەیوەندی بە ڕادەی نیشانە فیزیکی و دەروونییەکانەوە هەیە.

هەرچۆنێک‌بێت زۆر گرنگە کەدەوری سیرۆتۆنین لەوئیشانەی لە مێشکدا بمێنێتەوە بەتایبەتی دەروونیەکانی کە بە تەواوی ڕوون نین.

نیشانەکانی کەمی سریتۆنین کامانەن؟

کێماسی سیرۆتۆنین لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێ نیشانەی فیزکی و دەروونی:-

نیشانە دەروونییەکان:

١-وەڕزی و بێ‌تاقەتی.

٢-خەمۆکی.

٣-شەڕانگێزی.

٤-سەرەڕۆی.

٥-خەوزڕان.

٦-وروژان.

٧- کەمی ئارەزووی خواردن.

٨- لاوازی یادەوەوری.

سەرباری ئەوەیش کەمی سیرۆتۆنین پەیوەستە بەچەند حاڵەتێکی دەروونییەوە

وەک:-

١-تێکچوونی خواردن

٢- تۆقین زراوچوون.

٣- پەرێشانی وبێتاقەتی.

کێماسی سیرۆتین پێدەچێ ببێتە مایەی چەندنیشانەی فیزکی

لەوانە:-

١-ئارەزووی زۆر بۆ خواردنە کاربۆهایدرایتیەکان.

٢-زیادبوونی کێشی لەش.

٣-ماندووێتی.

٤-دڵتێکهەڵاتن و هێڵنجدان.

٥-بەدهەرسی وروژاندنی ڕیخۆڵە.

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.