(HCV Genotyping


ڤایرۆسی جگەری جۆری(HCV) یەکێ لە بڵاووترین ڤایرۆسەکانە لە جیهاندا، نزیکەی ٣.٣٪ (دووسەد ملیۆن) لە دانیشتوانی جیهان هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر و تێکدان و لەکارخستنی خانەکانی جگەر، هیچ ڤاکسینێک (Vaccine) بۆ ڤایرۆسی جگەری جۆری (HCV) تا ئێستا بەکارناهێنرێت.

لەکاتی سەردان کردنی کلینیکی پزیشکی ددان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری.. هتد، پێویست بە ئەنجامدانی شیکاری ڤایرۆسەکانی (HCV)(HBS)(HIV) دەکات، لە تاقیگەکاندا سەرەتا شیکاری دژە تەن(Antibody) بۆ ڤایرۆسەکە ئەنجام دەدرێت، لەکاتی دەرچوونی ئەنجامی پۆزەتیڤ (Positive) بۆ ڤایرۆسی جگەری جۆری (HCV) پێویستە ڕاستەوخۆ شیکاری HCV RNA(Quantitative) بۆ ڤایرۆسەکە و پاشان شیکاریی جینۆتایپین (Genotyping) بۆ ڤایرۆسەکە ئەنجام بدرێت.

شیکاری جینۆتایپین (Genotyping):

ڤایرۆسی جگەری جۆری (HCV) دابەش دەبێت بەسەر چەند شێوە و چەشندا (کە زیاتر لە ٥٠ چەشنن و دابەش دەبن بەسەر ٦ جینۆتایپی سەرەکیدا کە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازیان هەیە)(1a, 1b, 2a, 3a, 3b and 6a). لە تاقیگەی پسپۆڕی نوا شیکاری جینۆتایپین بۆ ڤایرۆسی(HCV) بە Real time PCR ئەنجام دەدرێت بەسەرپەرشتی پسپۆڕی تایبەتمەند لەوبوارەدا.

.°°°

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.