شێرپەنجەی ” ملی منداڵدان “

شێرپەنجەی ” ملی منداڵدان ” جۆرێكە لە جۆرەكانی شێرپەنجە و هۆکاری توشبونە بە ڤایرۆسی Human Papilloma virus.

ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی جووتبوون بە ئاسانی دەگوێزرێتەوە.

زیاتر لە ١٥٠ جۆری ئەم ڤایرۆسە ناسراون، هەندێکیان دەبنە هۆکاری گۆڕانکاری ناسروشتی خانەکان لە ملی منداڵداندا.

دوو ڤایرۆس لەم ڤایرۆسانە زۆر مەترسیدارن HPV 16 و HPV 18، ئەم دوو ڤایرۆسە هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی ملی منداڵدان.

بەپێی تەمەن هەموو (خانمێك و پیاوێک) بەرکەوتنی دەبێت لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە.

ساڵانە نزیكەی٥٧٠ هەزار خانم لە جیهاندا تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن و بەهۆیەوە ٣١١ هەزاریان گیان لەدەست دەدەن.بۆیە لەوڵاتە پێشکەوتووەکان خانمان لەتەمەنی ٢٣-٦٥ ساڵ، ٣ ساڵ جارێک بانگێشت دەکرێن بۆ ئەم پشکنینیە.

ئەمە وا دەکات کە ئەم شێربەنجە زوو بدۆزرێتەوە و چارەسەر بکرێت.

ئەو خانمانەی بەشێوەیەكی ڕێك و بە بەرنامە پشكنینی وەرگرتنی خانە لە ملی منداڵداندا ئەنجام دەدەن پێنج جار ئەگەری توشبونیان بەم شێرپەنجەیە كەمترە بەراورد بەو خانمانەی كە ئەم پشكنینە ئەنجام نادەن .

– نیشانەکانی:

نیشانەكانی شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە قۆناغە سەرەتاییەكانیدا زۆربەی كات بێ نیشانەیە ، بەڵام دواتر چەند نیشانەیەكی نەخۆشیەكە بەدەر دەكەون وەك:

١.خوێن بەربوون

٢.بوونی دەردراو لە زێدا، کە یان ڕەنگی قاوەییە، یان خوێناویە، یان بۆنی هەیە

٣.بوونی ئازارو نارەحەتی لەكاتی میزكردندا

٣.ئازار لەكاتی جووتبووندا و بونی خوێن لەم کاتەدا

٤.بونی خوێن و پەڵەی خوێن لە نێوان سوڕی مانگانەدا

ڤاکسینی HPV بونی هەیە و بەرگری دەکات لە دروستبونی شێرپەنجەی منداڵدان.

چارەسەری سەرەکی:

١.نەشتەرگەری

٢. چارەسەری كیمیاوی

٣. چارەسەر بە تیشک.

شیکارییە پەیوەندیدارەکان:

١- وەرگرتنی نمونەیەک لە خانەی ناو منداڵدان(Biopsy).

٢- شیکاریی (pap smear).

لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا ئەم شیکاریە (HPV) بەڕێگەی PCR دەکرێت کە ٣٦ جینۆتایپی ئەم ڤایرۆسە دەردەخات.

.°°°

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.