پانێڵی گشتگیریی میتابۆلیزم:-

Comprehensive Metabolic panel

ئەم شیکارە بەم ناوانەیش دەنووسرێ:-

CMP, Chemitry14, Chemistry Panel, Chemistry Screen.

بۆچی؟:- بە شیکاری نێو ئەم پانێڵە دەستنیشانی باری تەندروستی هەر کەسێک دەکرێ. بە مەبەستی پشکنین دیاری کردنی نەخۆشی یا چاوودێری یا زیاتری وەک نەخۆشییەکانی گورچیلە، جگەر، بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشی شەکرە، بەوەیش دەکرێ چاودێری کارایی دەرمانی چارەسەربکەین کە کار لە تەندروستی گورچیلە و فرمانی جگەر دەکات.

کەیئەم پانێڵە دەنورسێ وپێویستە؟:- ئەم پانێڵە لە کاتێکدا پێویستە کە پزیشکەکەت دەیەوێ باری لەشساغیتان بزانێ. یا کاتێ هەست بە ئازار دەکەن، هەروەها بۆ چاودێری‌کردنی حاڵەتێکی دیاری کراوی تەندروستی. هەروەها بۆ چاودێری‌کردنی کاریگەریی لاوەکی دەرمان و چارەسەری نەخۆشیی.

نموونەی شیکار:- کەمێ خوێن لە خوێنبەرەکانی قۆڵ/باسک وەردەگیرێ. بە پشت بەستن بە هۆکاری شیکارکردنەکە پێدەچێ پێویست بکات لانی کەم ٨ سەعات بەر لەچوونە تاقیگە خۆت لە خواردن و خواردنەوە (جگە لە ئاو) بەدوور گرتبێ. لەسەر ڕێنمایی پزیشکەکەت بە وردی جێبەجێی بکە. بیرتان نەچێ پزیشکەکەت ئاگادارە لە هەر دەمان، گژوگیا، ڤیتامین کە پێشتر وەرتان گرتووە.

شیکاری چی دەکرێ؟

پانێڵی گشتگیری میتابۆلیزم کۆمەڵێکی ١٤ شیکاری تاقیگەیە کە پێوانەی پەیتی چەند شیکارییەکی جیا جیای ناوخوێن دەگرێتەوە.

شیکارەکانی ئەم پانێڵە زانیاری گونجاو بە پزیشکەکەت دەدات کە باری تەندروستیتان چۆنە. دەزانیت ئاستی گلوکۆزی خوێن چەندە؟ هاوسەنگی ئەلکترۆلایت چۆنە؟ سەرباری کارو فرمانی گورچیلە و جگەر بەباشی بە فرمانی خۆیان ڕادەگەن؟ ئەنجامی نا ئاسایی بەڵگەیە کە کێشەیەک ڕووی‌داوە و پێویست‌دەکات دیاری بکرێ و لەوانەیشە شیکاری دیکەی خوێن پێویست ببێت.

شیکارەکانی ئەم پانێڵە:-

١-گلوکۆز(Glucose):- سەرچاوەی بەرایی وزەی خانەکانی لەشە. کە بەردەوام و بە ڕێکوپێکی مەرجە ئەم وزەیە هەبێ و تاڕادەیەک ئاستەکەی لەخوێندا جێگیربێ.

٢-کالسیۆم(Calcium):- یەکێ لە توخمەکانزاییە گرنگەکانی لەشە. بۆ کاری ماسولکەکان، هەستە دەمار، دڵ هەر زۆر بەبایەخە و سەرباری پێویستییەکەی لە خوێن مەین و پێکهاتنی ئێسکی لەش.

٣-ئەلبومین(Albumin):- پڕۆتینێکی بچوکە و جگەر بەرهەمی دەهێنێ. ٦٠٪ی تەواوی پڕۆتینی خوێن پێکدەهێنێ.

٤-پڕۆتینی تەواوەتی(Total Protein):- سەرباری ئەلبومین پڕۆتینەکانی دیکەی خوێن دەپێورێن.

پڕۆتین لەپێکهاتنی خانە و شانەدا هەر زۆر گرنگە. بۆ گەشەی لەش پێگەشتن و لەشساگی دەورێکی زیندوی هەن.

٥-ئەلکترۆلایت(Sodium,Potassium,Chlore):- هێندێ کانزا بەشێوەی خوێی تواوە لە شانەکانی لەش و خوێندا هەن. کاریان یاریدەدانی گواستنەوەی ماددەی خۆراکییە بەرەو خانەکانی لەش و قوتاربوونە لە پاشەڕۆ و دەرکردنیەتی لە ناوخانەکان. سەرباری هاوسەنگ ڕاگرتنی ئاوو جێگیرکردنی ئاستی ترش/تفتی لەش. لەوانە:-

٥-١ سۆدیۆم(Sodium):- گرنگە لە کاری ئاسایی لەشدا، لەوانە فرمانی هەستەدەمار و ماسولکەکان.

٥-٢ پۆتاسیۆم(Potassium):- بۆ میتابۆلیزمی خانەکان فرمانی ماسولکەکان و هەرزۆر بەبایخە لەنێوان خانەکان یاریدەی گواستنەوەی پەیامی هەستەدەمار دەدات.

٥-٤:- کلۆراید(Chloride) یاریدەی ڕێکخستنی بڕی شلەی لەش و هاوسەنگ ڕاگرتنی ترش و تفت دەدات.

٦-شیکاری گورچیلە:-

٦-١ یوریای خوێن(Blood Urea):- یوریا یەکێ لەو پاشەڕۆیانەی لەشە کە گورچیلە دەیپاڵێوێت و مەرجە بەزوویی فڕێ بدرێتە دەر، بەبەرزبوونەوەی بەڕێژەکەی مانای وایە گورچیلە فرمانەکانی بەباشی ڕایی ناکات.

٦-٢:- کریاتینین(Creatinine):- ئەم پاشەڕۆیە بەرهەمی ماسولکەکانە و گورچیلەیش دەیپاڵێوێت بەڵگەیەکی باشە لەسەر کارو فرمانی گورچیلە.

٧-شیکاری جگەر:-

Alkaline Phaophtose

٧-١:-(ALP):- ئەنزیمێکە لە ئێسکدا، جگەر و شانەی دیکەدا هەیە. چوونەسەری بەهای ئەم ئەنزیمە بەهۆی نەخۆشییەکانی جگەروە یا ئێسکەوەیە.

٧-٢(ALT,GPT):-

ئەنزیمە بەزۆری لەخانەکانی جگەر و گورچیلەدا پێک‌دێ. بۆ ناسینەوەی تێکچوونی جگەر باشترین شیکارە.

٧-٣ (AST,SGOT):-

ئەم ئەنزیمە بەتایبەتی وا لەخانەکانی جگەر و دڵدایە. بۆ ناسینەوەی نەخۆشییەکانی جگەر هەرزۆر گرنگە.

٧-٤ بیلیروبینBillirubin):- بۆیەیەکی پڕتەقاڵی مەیلەو زەردە، ئەم ماددە پاشەڕۆییە سەرەتا لەتێکشکاندنی (Heme)ەوە پەیدا دەبێ کەپێکهاتەیەکی هیمۆگڵۆبینی خوێنە و لە ناو خڕۆکەی سووردایە. جگەریش بلیرۆبین پێک دەهێنێ کە دەبێ لەلەشدا نەمێنێ.

کەی ئەم پانێڵە پێویست دەبێ؟

پێدەچێ ئەم پانێڵە لەم حاڵەتانەدا پێویست‌ىێ:-

*ئەزموونکردنی ڕۆتینی باری لەشساغی.

*لەکاتی نەخۆشکەوتندا بەمەبەستی زانینی کارایی چارەسەری نەخۆشییەکەیە سالە نەخۆشخانە بیت یا لەبەشی فریاکەوتنی کتوپڕ.

*لەکاتی نەخۆشی درێژخایەندا بۆ چاودێری‌کردنی باری تەندروستی.

*لەکاتی وەرگرتنی دەرمان و چارەسەری دیاریکراودا کە لەوانەیە کاریگەریی لاوەکییان بۆ جگەر و گورچیلە هەبێ.

ئەنجامی شیکار یان چی؟

ئەنجامی شیکارەکانی پانێڵی سەر لەنوێ هەڵدەسەنگێندرێ، گەر تاقە یەک شیکار نائاسایی بوو لەوانەیە مانای وابێ هێندێ شت جیاوازبێ لە چاو ئەوەی چەندین شیکار ئەنجامیان نائاسایی بێ، بۆ نموونەی ئەنجامی بەرزی یەکێ لە ئەنزیمەکانی جگەر مانای وایە جیاوازە لەوەی چەند ئەنزیمی جگەر ئەنجامیان بەرزبێ.

هێندێ جار، بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی لەنەخۆشخانە کەوتوون لەچەند ڕۆژێکدا چەند جارێک ئەم شیکارەیان بۆ دەکرێت. بۆ هەڵسەنگاندنی زانیاری وردتر لەبارەی حاڵەتەکەوە و کاریگەری چارەسەر کردنەکەی.

ڕاپۆرتی ئەنجامی شیکاری پانێڵ:-

-Glucose

-Calcium

Protein:

-Albumin

-Total Protein

Electiolyte:

-Sodium

-Potassium

-Co2(Carbm dioxide)

-Clroride

Kidney Tests

-Urea

-Creatinine

Liver Tests:

-Alk(Alkaline Phosphatase)

-ALT(Alanine amino transferase)

-AST(Aspartate amino transferase)

-Bilirubin

هەموو ئەم شیکارییانە بەئامێری ئەڵمانی پێشکەوتوو (Cobas 6000-Cobas C311) ئەنجام دەدرێت.

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.