Adenosine Deaminase

شیکاری

Adenosine Deaminase

ئەم شیکارە بەم جۆرەیش دەنوسرێ:-

AsADA

ئەم شیکارە بۆچی؟

ئەم شیکارە یاریدەمان دەدات تا هەوکردنی Mycobacterium tuberculosis لە شلەی پەردەی سییەکان Pleural Fluid دەستنیشان بکەین بۆ دیاری کردنی نەخۆشیی Tuberculosis یارمەتیمان بدات. لە هێندێ حاڵەتی دەگمەنی هەوکردنی شلەمەنی ئەندامەکانی دیکەی لەش وەک شلەی پریتۆنی Peritoneal Fluid یا شلەی مێشک و بڕبڕەی پشت Cerebrospinal Fluid (CSF)

نموونەی شیکار؟

بڕێک لە شلەی پەردەی سییەکان ( Pelural Fluid) یا شلەی بڕبڕەی پشت بۆ شیکارییەکە بەکاردێ کە پزیشکی پسپۆڕیی دەبێت وەری بگرێت.

کەی ئەم شیکارە پێویست دەبێ؟

کاتێ پزیشک لە ئازاری سنگ، کۆکە، هەناسە سواری نەخۆش بەگومانە کە دووچاری (Tuberculosis) بووبێت.

شیکاری چی دەکرێ؟

(Adenosin deaminase) پڕۆتینێکە زۆر خانەی لەش بەرهەمی دەهێنن و پەیوەستە بە چالاکیی لیمفۆسایت (Leymphosytes) کەجۆرێکی خرۆکەی سپییە،کە دەورێکی گرنگی لە وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگری لەش بۆ هەوکردن و هەر حاڵەتێک کە سیستمی بەرگری لەش بوروژێنێ. لەوانە هەوکردن بەهۆی (Mycobacterium tuberculosis). کە بەکتریایە مرۆڤ دووچاری نەخۆشی سیل. Tuberculosis (TB) دەکات. پێدەچێ بڕی ADA زیاد بکات لەهەر بەشێکی لەش کە بەکتریاکەی تێدابێ. ئەم شیکارە بڕی (ADA) لەشلەی پەردەی سییەکاندا دیاری دەکات.

کەڵک چۆن لەم شیکارە وەردەگیرێ؟

شیکاری ADA بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشیی نییە بەڵام لەگەڵ شیکاری دیکەی وەک شیکاری شلەی بڕبڕەی پشت (Acid Fast bacillus-AFB) بە هەردوو شێوازی (Smear and Cuture)و شیکاری Tuberculosis by PCR یاریدەمان دەدات تا بزانین ئاخۆ نەخۆش دووچاری (Mycobacterium tuberculosis)ی سییەکانی بووەتەوە یان نا؟

کەی ئەم شیکارە پێویست دەبێ؟

شیکاری ADA لەوانەی کاتێ پێویست بکات کە شلە لە بۆشایی سنگدا کۆبووەتەوە (Pleural Fluid) کەنیشانە بێت بۆ نەخۆشی TB، وە نیشانەکانی وەک کۆکەی بەردەوام و هێندێ جار بەڵغەمی خوێناوی، لەرزوتا، ئارەق کردنەوەی شەوانە، دابەزینی کێشی لەش ئازاری سنگی هەبێت. لەوانە شیکارەکە وەک یەکێ لە چەندین شیکار یاریدەدەربێ بۆ دیاریکردنی (TB).کە نەخۆش نیشانەکانی تێدا دەرکەوتوون بە تایبەتی گەر نەخۆش کەوتە حاڵەتێکی پڕ مەترسی وەک:-

-دووچاری هەوکردنی TBبووبێ.

-کۆچ بۆ جێیەک بکات کە زۆر لە خەڵکانی تووشی TBبوون.

-منداڵانی سەروو ٥ساڵان کە لە شیکاری سکرین کردنی TBدا پۆزەتیڤ دەچوون.

-ئەو کەسانەی کار لەگەڵ بەشێکی ئەو کۆمەڵە خەڵکانەدا دەکەن کە ڕادەی هەوکردنیان بەرزە وەک کەسانی بێلانە. تلیاککێش و زیندانیان و ئەوانەیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون. هەروەها ئەو کەسانەیش کەسیستەمی بەرگری لەشیان نزمە.

-ئەوانەی دووچاری ئایدز بوون.

-ئەوانەی دووچاری نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی گورچیلە بوون.

-ئەوانەی ئەندامی لەشییان تێدا چێندراوە و دەرمانی Imimunsuppressant drugs) وەردەگرن.

-ژنانی (دووگیان/سکپڕ).

-کەسانی بەساڵاچوو.

دەکرێ بەخوێن شیکاری ADAبکرێ ؟

لەهێندێ حاڵەتدا بەڵێ بەڵام بۆ مەبەستێکی‌تر نەک بۆ دیاری کردنی (TB). پێدەچێ شیکاری ADA لە خوێندا بۆ دیاری کردنی کێماسی ADAبێ.

شیکارییە پەیوەندی دارەکان:

TB by PCR

IGRA

Tuberculin

Acid Fast Bacillus

لە تاقیگەی پسپۆڕی نوا شیکاری Adenosine deaminase بە ڕێگەی ELISA دەکرێت،لەگەڵ هەموو شیکارییە هاوپێچەکانی سەرەوەدا

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.