شیکاری فاکتەرەکانی خوێن مەیین

Coagulation Factor.

هەروەها بەشیکاری فاکتەرەکانی خوێن مەیین Blood Clotting Factors کە پێکدێت لەم فاکتەرانە[I,II,V,VII,VIII,IX,X,XI,XI ].

ناوە گشتیەکەشی پێیدەوترێت شیکاری چالاکیی فاکتەری خوێن مەیین.

Coagulation Factors Activity Assay.

ئەم شیکارە بۆ چییە؟

بۆ دەست نیشان کردنی ئاستی یەکێ یا زیاتری فاکتەرەکانی خوێن مەیینە، کە ئایا ئاستی ئەم فاکتەرانە دابەزیوە یا چووەتە سەر یا ئاسایین.

نموونەی شیکارچییە؟.

کەمێ خوێن لە خوێنبەرەکانی باسک وەردەگرین لە تیوبێکی تایبەتدا .

کەی ئەم شیکارە پێویست دەبێ؟

لە کاتی خوێنبەربوونی درێژخایەن و کێشەکانی مەینی خوێن چ(زگماکی یان بەدەستهاتوو ) بێت دەبێ و هۆکارەکەیشی نازانرێ، یان لە کاتی ئەنجامی نا ئاسایی شیکاری خوێن مەیینی وەک (Prothrombin time -PT) یا (Partial Prothrombin time PTT).

شیکاری چی دەکرێ؟

فاکتەری خوێن مەیین بریتین لە پڕۆتین و لە خوێندا دێن و دەچن و بۆ مەیینی خوێن پێویستن. شیکاری خوێن مەیین پێوانەی فرمانی یا هێندێ جار بڕی ئەم پڕۆتینانە لە خوێندا دەپێوێ.

مەیینی خوێن پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و چەندین فاکتەر تێیدا بەشدارن. کە جگەر و بۆرییەکانی خوێن بەرهەمی دەهێنن. هەریەکێ لەو فاکتەرانە بە شیکارێک یا زیاتر دیاری دەکرێت. گەر بەهای فاکتەر نزم بوو. خوێن نامەیەت دەبێتە مایەی خوێن بەربونی بەردەوام. پێوانە کردنی فاکتەری خوێن مەیین یاریدەی پزیشک دەدات کە هۆکاری خوێن بەربوون دیاری بکات ،پاشان چارەسەرکردنی.

کاتێ مرۆڤ بریندار دەبێ و خوێنی لەبەر دەڕوات سیستمی مەیینی خوێن دەکەوێتە خۆ لەجێی برینەکە خوێنەکە دەمەیەت. سیستمەکە لە زنجیرەیەک فاکتەری خوێن مەیین پێک دێت کە پلە بە پلە چالاک دەبن بەر ئەنجام ڕیشاڵی فایبەرین(Fibrin) پێکدێ و دەمی برین دادەپۆشێ،هاوکات لەگەڵیدا خەپلۆکەکانی خوێن (Platelet) هاوکاردە بێت لەم پرۆسەیەدا کە بەهۆیەوە بەم جۆرە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی خوێن بەربونەکە.

نۆ جۆر پڕۆتینی فاکتەرەکانی خوێن مەیین هەن وەک لەم خشتەکەدا دیارە

I:- فایبرینۆجین Fibrinogen

II: پرۆثرۆمبین Prothrombin

V:- Proaccelerin or labile Factor

VII:- پڕۆکۆنڤێرتین Proconvertin

VIII:- Antihemophilic Factor A

Antihemophilic Factor B

IX:- Christmas Factor

x:- Stuart-Power Factor

XI:- Plasma thromboplastin antecendent

XIII:- Fibrin stabilizing Factor

چۆن ئەم شیکارە بەکاربێ؟

شیکاری فاکتەری خوێن مەیین بۆ دەست نیشان کردنی چالاکی خوێن مەیینە گەر کەسەکە بڕی پێویستی هەبن تا لەخوێنبەربووندا خوێن بمەیەت. پزیشک بەم شیکارە ئاستی فاکتەرەکان دیاری دەکات نزم بن یا هەرنەبن یا هەرزۆر بەرزبن. نزمی چالاکی فاکتەری مەیینی خوێن پەیوەستە بە کەمی پێکهاتنی فاکتەر و خوێن بەربوونی زۆر. بەرزی چالاکیی خوێن مەیین پەیوەستە بە زۆری پێکهاتنی (thrombosis) و گیرانی سوڕی خوێن (thromboembolism) شیکاری یەکێ یان زیاتری ئەم فاکتەرانە لەوانەیە بۆ هەڵسەنگاندنی فرمانی یەکێک لەم فاکتەرانە پێویست بێ. گەر ئەنجام نزمی چالاکیی‌فاکتەرەکان بێ ئەوا لەوانەیە شیکاری ئەنتیجین (Antigen) پێویست‌بێ کە ناو بە ناو دەکرێ تا نزمی چالاکییەکەی دیاری بکرێ کەبۆ کەمی بڕی فاکتەری خوێن مەیینی ئاسایی دەگەڕێتەوە ،یا فاکتەری خوێن مەینەکە کارەکانی لە بنچینەوە ئاسایی نین.

هێندێ جار مێژووی نەخۆشی لەناو بنەماڵدا وادەخوازێ کەسێکیان ئەم شیکارانەی بۆ بکرێ.

ئەنجامی شیکار چی دەگەیەنێ؟

چالاکیی ئاسایی فاکتەری خوێن مەیین مانای وایە مەیینی خوێن ئاسایییە، کەمی چالاکیی یەکێ یا زیاتری فاکتەرەکان واتا توانایی خوێن مەیین لاوازە. هەریەکە لەو فاکتەرانە مەرجە بەبڕی پێویست هەبن تا مەیینی خوێن سروشتی‌بێت. بەڵام ئاستی پێویست بۆ هەر یەکەیان جیاوازە

ڕێژەی ئاسایی فاکتەری مەیین نیشانەی ئاسایی بونی پڕۆسەی مەیینە،ڕێژەی کەمی فاکتەری مەیین واتە بونی ناتەواوی یان ناچالاکی لەیەکێک یان زیاتر لەفاکتەرەکانی خوێن مەیندا هەیە.

ئەم ناتاواوی فاکتەرانەش یان لە باوانەوەیە(بۆماوەییە) ،یان بەهۆی هەندێک نەخۆشییەوەیە.بەگشتی ناتەواوی فاکتەرەکان یا کاتی یان بەردەوام (درێژ خایەنە) وەک لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا:

– نەخۆشی جگەر

-هەندێک جۆری شێرپەنجە.

– ژەهری مار(بۆ ئەوکەسەی کەمار پێوەی دەدات).

– کەمی ڤیتامین کەی (Vit.K).

بەکار هێنانی دەرمانی دژەمەینی وەک(Warfarin).

کەمی و ناتەواوی لەفاکتەرەکانی مەیندا کەدەشێت فاکتەرێک یان زیاتر بگرێتەوە وەک لە

هیمۆفیلیادا (Hemophilia A&B).

شیکارییە پەیوەندی دارەکان،کە لەگەڵ ئەم فاکتەرانەدا پێویستن:

D.Dimer

Anti thrombin III

PT

pTT

VWF

CBP

Platelet functions test

Liver Enzymes

.هەموو شیکارییەکانی فاکتەرەکانی مەیینی خوێن لە تاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستە.

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.