شیکاری

Cystic Fibrosis

ئەم شیکارە بەم ناوانەیش هەر ناسراوە:

-Cystic Fibrosis Genotyping (CF)

-DNA analysis CF, Gene Mutatiam Panel CF

ناوە ڕەسمییەکەیشی

-Cystic Fibrosis Gene Mutatiam Panel

ئەم شیکارە بۆ چییە؟

ئەم شیکارە بەمەبەستی دیاری‌کردنی بازدانی جینی (Cystic Fibrosis) ە. ئەمەیش بۆ دەست نیشان کردنی (CF) یایدەدەرە،یان بۆ زانینی ئەوەی بزانین نەخۆشەکە جینی گوازراوەی یا بازدراوی هەیە (CF genetic Mutatiam)ە. هەروەها لە ڕادەی مەترسی دووچار بوونی منداڵی ساوایە بە (CF).

نموونەی شیکار؟

کەمێ خوێن لە پاژنەی پێی منداڵ وەردەگیرێ لەسەر پارچە کاغەزێکی پاڵاوتن دادەنرێ. بۆ منداڵی هەراش و گەورەیش کەمێ خوێن لە باسک وەردەگیرێ.

کەی ئەم شیکارە دەکرێ؟

بۆ مناڵێک کە گومانی ئەوەی لێبکەین کەئەم گرفتەی هەیە،یان بۆ ئافرەتی دووگیان بۆزانینی ئەوەی کۆرپەکەی ئەم گرفتەی هەیە یان نا.

شیکاری سیستک فایبرۆسس چییە؟

(Cystic Fibrosis) نەخۆشییەکی بۆ ماوەییە بەشێوەیەکی سەرەکی کار لە (سی، پەنکریاس ، ئارەقە ڕژێنەکان داکات). چڵمی لینج و خەست (Thick stick mucus) بەرهەم دەهێنێ کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ڕێڕەوی هەناسەدان و ناکارایی پەنکریاس.

هەرخانەیەکی لەشی مرۆڤ (جگە لە سپێرم و هێلکە) ٤٦ کرۆمۆسۆمی هەن ٢٣ی لە باوکەوە و ٢٣ی تریشی لە دایکەوە وەر‌گرتووە.جینی ئەم کرۆمۆسۆمانە پلانی بەرهەمهێنانی پرۆتین یان جڵەوی ئەرک و فرمانەکانی لەش دەکەن.

(CF) لەبازدانی هەریەک لەدوو کۆپی (CFTR) لە هەرکۆپییەکی لەم جینانەلەیەکێ لەباوانەوە بۆ دەمێنێتەوە. گەر تەنها کۆپییەکیان بازدانی تیا ڕووی دابوو ئەوا هەڵگرە یان پێوەی دیار نییە، بەڵام لەمنداڵەکانیاندا کۆپی جینی نائاسایی CF دەپەڕێنن.

تا ئەوڕۆکە زیاتر لە ٢ هەزار بازدانی جیا جیای جینی (CFTR)دەستنیشان کراون.

هەردوو کۆلێجی (AGMG)، (ACDG) پێشنیازی پانێڵی (CF gene Mutatiam) دەکەن کە ٢٣ بازدانی هەرە ناسراوی تیایە. هێندێ تاقیگە پانێڵەکەیان فراوانتر کردووە بۆ سەروو ١٠٠و بەرەوژوور لە بازدانی دەستنیشان کراو. تابازدانی دەگمەن بناسرێتەوە.

لە پانێڵی بازدانی جینی (CF) لە تاقیگەدا شیکاری جینی (CFTR) یا هەریەک لە ٧ کرۆمۆسۆمەکە کە بازدانیان بەسەردا هاتووە شیکار دەکرێن.

چۆن ئەم شیکارە بەکاردێ؟.

شیکاری بازدانی جینی Cystic Fibiosis پێدەچێ بۆ سکرینی (CF) لەنێو منداڵانی مناڵی تازە لەدایک بوو (Newborn) لە هێندێ وڵات دەکرێ بەمەبەستی دەستنیشان کردنی نەخۆشییەکە یا بۆ دیاری‌کردنی (CF)، یا ئەوەتا بۆ ئەوەیە کەسێ بزانێ هەڵگری بازدانی جینی یان نا؟

شیکاری بازدانی جینی (CF) لەوانەیە بۆ بەدووداچوونی باری تەندروستی کەسێکە ئەنجامی شیکارەکەی پۆزەتیڤ بووە. شیکاری کلۆرایدی ئارەقی پۆزەتیڤە (Sweet Chloride test )هەروەها بۆ دڵنیایشە لە دەستنیشان کردنی (Cytic Fibrosis). پانێڵی بازدانی جینی CF وەک بەشێکی شیکاری بەر لە دایکبوونی کۆرپە دەکرێ تا دەستنیشانی ئەوەبکرێ کە باوانی هەڵگری بازدانی جین یان نا

کەی ئەم شیکارە پێویستە؟

لەوانەیە لەم حاڵەتانەدا پێویست بێ:-

١-کاتێ دایک و باوک بڕیاری خستنەوەی منداڵ دەدەن.

٢-لەسێ مانگی یەکەمی ماوەی دووگیانیدا یا لە یەکەمین سەردانی بەر لە منداڵ‌بوون.

٣-کەسی زۆر نزیکی یەکێ نەخۆشی CFی هەبووبێ.

٤-بۆ منداڵی ساوا هەر بەزوویی دوای لەدایکبوونی.

٥-کەسێ لەسکرین CFدا شیکارێکی وەک شیکاری کلۆڕایدی ئارەق (Sweat chloride test)ی پۆزەتیڤ بێ.

٦-کەسێ ماک و نیشانەی (CF)ی تیابێ وەک:-

١-٦:- ئارەقی هەر زۆر سوێربێ.

٢-٦:- هەوکردنی ناو بەناوی جۆگەی هەناسە. وەک هەوکردنی (قصبات) (Bronchitis)، هەوکردنی سی (Pneumonia).

٣-٦:- خیزەخیزی سنگ، هەناسە سواری.

٤-٦:- زگە شۆڕەی بەردەوام، بۆنی ناخۆش، پیسایی زۆر زۆر و چەوربێ.

٥-٦:- دواکەوتنی گەشە و لاوازی بەدەن.

٦-٦:- کەمی ڤیتامینەکان، بەدخۆراکی.

٧-٦:- نەزۆکی لە پیاواندا.

ئەنجامی شیکار چی دەگەیەنێ؟

ئەنجامی شیکار بازدانی جینی CF دەبێ لە چوارچێوەی ماک و نیشانە وئەنجامی شیکارییەکەو مێژوی نەخۆشییەکە لەبنەماڵەکەدا دکتۆر قەراری لەسەر بدات کە هەڵگرە یان نا.

گەر پانێڵی بازدانی جینی CF یەک کۆپی بازدانی دەرخست یا نێگەتیڤ بوو ئەو کەسەیش نیشانە و ماکی CFی هەبوو، ئەوا چەند شیکاری بازدانی دیکەی تاقیگە یی بۆدەکرێ تا لە فرمانی ئەندامەکانی لەش دڵنیا ببینەوە. یا لەوانەیە نەخۆشییەکانی (سی) و پەنکریاسی هەبن یا حاڵەتێکی تری وە CF لەوانەیە کەسەکە هەڵگربێ. گەر کەسێ بە هەڵگری CF دانرا ئەو خوشک و برای ئەوکەسە مەرجە دڵنیاببنەوە گەر هەڵگرن یان نا.

گەر ئەنجامی پانێڵی بازدانی جینی CF نێگەتیڤ بوو. کەسەکەیش هیچ نیشانەیەکی تیا نەبوو. ئەو کەسە دووچاری ئەم نەخۆشییە نەبووە و هەڵگریش نییە.

.°°°

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.