پاش حەوت مانگ لەهەوڵ و ماندووبونێکی زۆر تاقیگەکەمان بووە خاوەنی بڕوانامەی ئایزۆی (ISO15189)تایبەت بە تاقیگەی شیکاریی نەخۆشی

پاش حەوت مانگ لەهەوڵ و ماندووبونێکی زۆر تاقیگەکەمان بووە خاوەنی بڕوانامەی ئایزۆی (ISO15189)تایبەت بە تاقیگەی شیکاریی نەخۆشی، بێگومان بۆ بردنەسەری ئاستی زانستی و ڕاستی و دروستیی ئەنجامی شیکار، بەدەست هێنانی ئەم بڕوانامەیە بایەخی زانستی و پزیشکیی خۆی هەیە.

بۆیە جێ‌بەجێکردنی یاساو ڕێنماییەکانی لە ناو تاقیگەدا دەبێت بە پێوەرێک بۆ بە ستانداردکردنی کاروباری ناو تاقیگەو متمانە پەیداکردن بەدروستی ئەنجامی شیکارییەکان.

سوپاسی ماندووبون و کاری بەردەوامی هەموو هاوپیشەکانمان دەکەین لە پزیشک وکارمەندانی تاقیگەکەمان ڕەنج وماندوبونیان بەرز دەنرخێنین، لەگەڵ سوپاسی زۆرمان بۆ بەڕێز مامۆستا فەلاح بەڕێوەبەری کۆمپانیای مۆچیار کە زیاد لە حەوت مانگ بەردەوام ماندوو بووە لەگەڵمان چ بەڕێنماییکردن یان ووتنەوەی وانە پێمان.

تاقیگەی پسپۆڕیی نوا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ بەردەوامە لە نوێگەری و پێشەنگ‌بوون لە دەستەبەرکردنی دەیان جۆر شیکاری جۆراوجۆر و دەگمەن بۆ شارەکەمان.

بەهیواین جێی متمانەی چارەخوازانی بەڕێز بین.