Patau syndrome

سیندرۆمی پاتاو، نەخۆشییەکی دەگمەنی مەترسیدارە، کە بەهۆی کۆپییەکی زیادە لە کرۆمۆسۆمی ١٣ لە هەموو یان لە هەنێک خانەکاندا کەسەکە تووشی دەبیت.

هەموو خانەیەک لە لەشدا ٢٣ جووت کرۆمۆسۆمی تێدایە، بەڵام نەخۆشی پاتاو لە جیاتی دوو، سێ کۆپی کرۆمۆسۆمی ١٣یان هەیە.

ئەم کرۆمۆسۆمە زیادەیە، بەشێوەیەکی مەترسیدار کار دەکاتە سەر گەشەکردنی مناڵەکە، رەنگە ببێتە لەبارچوون، لەدایک بوونی منداڵەکە بەمردوویی، یان مردنی منداڵەکە ماوەیەک پاش لە دایکبوونی.

ئەو منداڵانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە بە خاوی گەشە دەکەن لە سکی دایکیاندا، بۆیە کەلەدایکیش دەبن کێشیان کەمترە لە نۆرماڵ.

چانسی توشبوونی کۆرپەکە بەم نەخۆشییە زیاد دەکات لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی دایکدا.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:

١.نەخۆشی دڵ.

٢.دابەش نەبوونی مێشک بۆ دووبەش کە ئەمەش ئەبێتە هۆکار بۆ ئەمانەی خوارەوە:-

* شەق بوونی لێو و مەڵاشوو.

*چاوی بچووک.

*نەبوونی یەک یان هەردوو چاو.

*نزیکی چاوەکان لە یەک.

٣.کێشە لەڕاڕەوی لوت و گوێچکە.

٤.کێشە لەدرووست بوونی دیواری سک(کە ئەبێتە هۆی دەرچوونی گەدە لە جەستەوە).

٥.کیسی گورچیلە.

٦.ئەندامی زاوزێی بچووک لە کوڕدا.

٧.ئەندامی زاوزێی گەورە لە کچدا.

٨.پەنجەی زیادە لە دەست یان قاچدا.

ئەم نەخۆشییە چارەسەرێکی وەهای نییە چونکە بەدەگمەن ئەم منداڵانە دەژین، لەو ماوەیەشدا چارەسەر بریتییە لەکەمکردنەوەی نارەحەتییەکانیان.

ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵەکەیان توشبووی ئەم نەخۆشییەن پێویستە شیکاری کرۆمۆسۆمەکانیان بۆ بکرێت، ئەم شیکارییە یارمەتی دەرە بۆ پلان دانان بۆ سکی داهاتوویان، نەک سکی ئێستا.

ئەم نەخۆشییە دەتوانرێت پێش لە دایکبوون دەستنیشان بکرێت:

پێش لە دایکبوون دەکرێت سەیری خانەی کۆرپەکە بکەن بۆ کرۆمۆسۆمی ١٣،

ئەمەش لە رێگەی:

١.شلەی دەوری منداڵ لە سکی دایکدا.

٢.وەرگرتنی پارچەیەک لە وێڵاشی دایک.

٣.وەرگرتنی خوێنی دایک بۆ ئەنجامدانی شیکاریی NIPT.

دوو شیکاری یەکەم تاڕادەیەک، قورسن و ماکیان رەنگە هەبێت.

ئەم شیکارییانە هەمووی لە تاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.

*بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک وتەندروست بن.