Klinefelter

سیندرۆمی Klinefelter:

نەخۆشییەکە کە نێرینە کرۆمۆسۆمێکی (X) ی زیادەیان هەیە.

کرۆمۆسۆم پێکهاتووە لە کۆکراوەی جین، کە لە هەموو خانەکانی لەشدا هەن. دوو جۆر کرۆمۆسۆم هەیە کە پێیان دەوترێت کرۆمۆسۆمی سێکسی کە رەگەزی کەسەکە دیاری دەکەن، پێکهاتوون لە (X و Y).

لە کاتی ئاسایی دا مێینە دوو X کرۆمۆسۆمی هەیە (XX)، وە نێرینە یەک X و یەک Y هەیە(XY). بەڵام ئەم نەخۆشانە کۆپییەکی زیادی Xیان هەیە(XXY).

ئەم نەخۆشانە لەرووی جینەوە هەر بە نێرینە دادەنرێن، زۆربەی کات هەست بەو کرۆمۆسۆمە زیادەش ناکەن، بەڵام هەندێک جار ئەبێتە هەندێک کێشە کە پێویستی بە چارەسەر دەبێت.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بە پێی تەمەنەکان:

لە تازە لە دەیکبوواندا:

١.درەنگ کەووتن لە دانیشتن، گاگوڵکێ، رۆشتن و قسەکردندا.

٢.بێدەنگتر و سسترن لەچاو منداڵی تردا.

لە منداڵیدا:

١.شەرمن و کەم بڕوا بەخۆن.

٢.کێشەیان دەبێت لەگەڵ خوێندنەوە، نووسین، سەرنجدان.

٣.بێ وزەیی.

٤.کێشە لە هەست دەربرین و تێکەڵ بوونیان لەگەڵ کۆمەڵگە.

لە هەرزەکارییدا:

١.باڵای بەرزتر لە ئەندامەکامی تری خێزانەکە(دەست و قاچی درێژ).

٢.سمتی پان.

٣.لاوازی لە تۆنی ماسولکەکان و سست گەورەبوونی ماسولکەکان.

٤.کەمی و لاوازی لە مووی دەمووچاو و جەستەدا.

٥.بچووکی ئەندامی نێرینە و جووتە گوونەکان.

٦.گەورەبوونی مە مک.

لە مرۆڤی کامڵدا:

١.نەزۆکی.

٢.کەمبوونەوەی هەوەسی سێکسی لەگەڵ ئەو نیشانە جەستەییانەی کە ئاماژەمان پێدا لەسەرەوە.

ئەم نەخۆشانە چانسیان بۆ توشبوون بەهەندێک نەخۆشی زیاترە وەک(شەکرە، نەخۆشی دڵ و مەیینی خوێن، نەخۆشی ئێسک، غودەی تەمەڵ، خەمۆکی و قەلەقی، شێرپەنجەی مەمک)

چانسی توشبوونی کۆرپە بەم نەخۆشییە زیاترە کە تەمەنی دایک دەگاتە سەروو ٣٥ ساڵ.

ئەم نەخۆشانە دەتوانرێت لەرێگەی پێدانی هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن و مناڵی بلووری و چەند راهێنانێکی قسەکردن و فیزیۆثێراپی کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.

ئەم نەخۆشییە دەتوانرێت لەرێگەی خوێنەوە دەستنیشان بکرێت، کە ئەو کۆپییە زیادەی کرۆمۆسۆمی X دیاری دەکات.کە ئەمەش پێی دەوترێت کاریۆتایپین.

ئەم شیکارییە لەتاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.

بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک.