FMF(familial mediterranean fever):

FMF(familial mediterranean fever):

نەخۆشییەکی جیینی هەوکردنە کە دەبێتە دووبارە توشبوونی مرۆڤ بە (تا، هەوکردنێکی بەئازاری سک،سییەکان و جومگەکان).

ئەم نەخۆشییە بۆماوەییە، کە زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبن کە رەچەڵەکیان دەچێتەوە سەر رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەڵام هەموو کەسێک رەنگە تووشی ئەم نەخۆشییە ببێت.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:

١.تا.

٢.ئازاری سک.

٣.ئازاری سنگ.

٤.ئازار و هەڵ ئاوسانی جومگەکان.

٥.ئازاری ماسوولکە.

٦.سووربونەوەی پێست، بەتایبەتی خوار ئەژنۆ.

٧.ئازار و هەڵئاوسانی گوونەکان.

لەماوەی دوبارەبونەوەیدا، نەخۆشەکە هیچ نیشانەیەکی نامێنێت، و ئاسایی دەبێت.

ئەم نەخۆشییە بەهۆی درووست بوونی بازدانێکە لە جینی (MEFV)، کە بەرپرسە لە رێکخستنی پرۆسەی هەووکردن لە جەستەدا. ئەم بازدانەش لە دایک و باوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکە.

ئەم نەخۆشییە ئەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پرۆتینی ئەمایلین لە جەستەدا، بەتایبەتی رەنگە ئازاری گورچیلەکان بدات. بەئەگەری زۆرەوە دەشتوانێت ببێتە هۆی نەزۆکی لە ئافرەتاندا.

بەگشتی ئەم نەخۆشییە چارەسەری بنبڕی نییە، بەڵام دەتوانرێت لەرێگەی دەرمانەوە نیشانەکانی چارە بکرێن و کەم بکرێنەوە.

ئەم نەخۆشییە دەکرێت لەرێگەی شیکاری (جینەکان) دەستنیشان بکرێت، کە بەدوای بازدانی جینی (MEFV)دەگەرێت.

ئەم شیکارییە لەڕێی خوێنەوە ئەنجامدەدرێت.

بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک.