(Phenylketonuria)شیکاری فەنیڵ کیتۆن یوریا

نەخۆشییەکی بۆماوەیی دەگمەنە، بەڵام مەترسیدارە.

جەستەی مرۆڤ پرۆتینی ناو خۆراک تێکدەشکێنێت بۆ ترشی ئەمینی(Amino acid)، کەدیسانەوە بەکاردێنەوە بۆ درووستکردنی ئەو پرۆتینانەی کەجەستەمان پێویستی پێیەتی.

هەریەک لەو ئەمینۆ ئەسیدانەی کە پێویست نین جەستە تێکی دەشکێنێت و دەیکاتە دەرەوە.

ئەم نەخۆشانە ناتوانن ئەمینۆ ئەسیدی (فێنیل ئەلانین) بشکێنن بۆیە لە خوێن و مێشکدا کۆ دەبێتەوەو زیان دەگەیەنێت.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:

ئەگەر زوو چارەسەر بکرێت هیچ نیشانەیەکی نییە، بەڵام بێ چارەسەر زیان بە مێشک و دەمارەکان دەگەیەنێت. کە دەبێتە هۆی تووشبوون بەگرفت لە فێربووندا.

١.ورک گرتن و ئازار بەخۆ گەیاندن.

٢.پێست و مووی کاڵ بەراوورد بە ئەندامانی تری خێزانەکە.

٣.ئێگزیما.

٤.منداڵەکە بە بەردەوامی نەخۆشە.

٥.لەرزین.

٦.گەشکە.

٧.بۆنی کەڕوو لە پێست و میز و هەناسە.

چارەسەری ئەم نەخۆشییە بریتییە لە نەخواردنی ئەو خواردنانەی کە پرۆتینیان زۆرە وەک(گۆشتی سوور، ماسی، هێلکە، هتد…)، بەڵام دەبێت نەخۆشەکە تەواوکەرە خۆراکییەکان وەربگرێت بۆئەوەی توشی کەمی بەها خۆراکییەکان نەبێت.

ئەم نەخۆشییە دەکرێت لەرێگەی شیکاری خوێنەوە دیاری بکرێت،کەمێک خوێن لەرێگەی پێی منداڵەکەوە وەردەگیرێت ٥ رۆژ پاش لەدایکبوونی. کە ئەم نەخۆشییە دەستنیشان کرا یەکسەر چارەسەر دەست پێدەکرێت و منداڵەکە زوو زوو شیکاری خوێنی بۆ دەکرێت بۆ ئاگادار بوون لەبارو دۆخی.

ئەو منداڵەنەی چارەسەر وەردەگرن ژیانێکی ئاسایی بەسەر دەبەن.

ئەم شیاکارییە لەتاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.