XYY syndrome


نەخۆشییەکی دەگمەنی کرۆمۆسۆمەکانە، کە تووشی نێرینە دەبێت، هۆکارەکەی کۆپییەکی زیادەیە(لە کرۆمۆسۆمی Y)،کوڕ بە ئاسایی کۆپییەک لە X و کۆپییەک لە Y کرۆمۆسۆمی هەیە، بەڵام ئەم نەخۆشانە کۆپییەکی X و دوو کۆپی Y کرۆمۆسۆمیان هەیە.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە منداڵ و هەرزەکاردا:

١.لاوازی تۆنی ماسولکەکان.

٢.دواکەوتنی گاگولکێ و پێگرتن.

٣.دوا کەوتن لە قسەکردن.

٤.گرفت لە تەرکیز کردن و فێربووندا.

٥.گرفت لە هەڵسووکەت و هەست و سۆز دەربڕیندا.

٦.دەست لەرزین و جوڵەی لە ناکاوی ماسوولکەکان.

٧.باڵای زۆر بەرز.

لە گەورەشدا رەنگە ببێتە هۆکار بۆ نەزۆکی.

ئەم نەخۆشییە چارەسەری بنبڕی نییە، بەڵام دەکرێت ئەم نەخۆشانە چارەسەری ئاخاوتن و هاریکاری کردنیان لە خوێندندا بکرێت، وە چارەسەر کردنی کێشەی نەزۆکیان لە گەورەییدا.

تووشبوانی ئەم نەخۆشییە دەتوانن ژیانێکی ئاسایی بەرێبکەن.

ئەم نەخۆشییە لەرێگەی شیکاری کرۆمۆسۆمەکانەوە دەستنیشان دەکرێت. ئەم شیکارییە لە تاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.

بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک.