Riley day syndrome

سیندرۆمی رایلی دەی، نەخۆشییەکی بۆماوەییە تووشی دەمارەکانی جەستە دەبێت.

ئەم نەخۆشییە بۆماوەییە و کاتێک تووشی کەسێک دەبێت کە کۆپییەکی جینەکە لە دایک و باوکیشەوە گوازرابێتەوە بۆ کەسەکە.

ئەم نەخۆشییە زیاتر لەو کەسانەدا هەن کە باوباپیریان دەچێتەوە سەر جولەکەکان.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:

بەهۆی ئەوەی ئەم نەخۆشییە تووشی کۆئەندامی دەمارەکان دەبێت، دەبێتە هۆی (تێکچوونی پەستانی خوێن، خێرایی لێدانی دڵ، ئارەق کردنەوە، هەرسکردن و هەستەکان).

لە لەدایکبوونەوە نیشانەکان هەن و لەگەڵ تێپەربوونی کاتدا خراپتر دەبن.

بەگشتی ئەو نیشانانەی لەکەسی توشبودا دەردەکەوێت ئەمانەن:

١.کێشە لەقووتداندا کە لەتازە لەدایکبوواندا دەبێتە هۆی گەرانەوەی شیر بۆناو سییەکان.

٢.وەستانی کاتی هەناسە، کەدەبێتە هۆی بوورانەوە.

٣.قەبزی یان رەوانی

٤.هەست نەکردن بەئازار و گەرمی.

٥.نەبوونی فرمێسک و ووشکبونەوەی چاوەکان.

٦.نارێکی لەرۆشتندا.

٧.گەشکە.

٨.زمانی بێرەنگ و لووس، کەم بوونەوەی هەستی تامکردن.

پاش سێ ساڵی، ئەم منداڵانە توشی (ڕشانەوەی لەناکاو ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، دڵ پەلەپەل کردن، تا و ئارەق کردنەوە) دەبن.

ئەم نەخۆشییە چەرەسەری بنبڕی نییە، تەنها دەتوانرێت لەرێگای دەرمانەوە نیشانەکان کەم بکرێنەوە. بە زوو دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشییە و کۆنترۆل کردنی نەخۆشەکە دەتوانێت زیاتر بژی.

ئەم نەخۆشییە دەتوانرێت لەرێگای شیکاری جینەوە دەستنیشان بکرێت، کە لەرێگای خوێنی نەخۆشەکەوە دەکرێت.

ئەم شیکارییە لە تاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.