RUSSEL SILVER Syndrome


نەخۆشییەکی زگماکی دەگمەنە، کەنەخۆشەکە تووشی گەورەبوونی لەسەرەخۆ و نایەکسانی قاچ و دەمووچاو دەبێت.

ئەم نەخۆشییە بەهۆی کێشەیەکی جینیەوە دەبێت، کەرەنگە نەخۆشەکە زۆر بەسەختی تووشبێت یاخود بە ئاسانی تووشبێت و تەنانەت هەستی پێنەکات.

چارەسەری ئەم نەخۆشییە تیشک دەخاتە سەر چارەسەرکردنی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە.

ئەم نەخۆشانە پێش ئەوەی وەچە بخەنەوە پێویستە سەردانی پسپۆری جینی بکەن، چوونکە ئەم نەخۆشییە رەنگە بگوێزنەوە بۆ وەچەکانیان.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:

ئەم نەخۆشییە لە لەدایکبوونەوە دەردەکەوێت بەڵام هەندێک جار لە سەرەتای منداڵیدا دەردەکەوێت.

زۆربەی ئەم نەخۆشانە لەڕووی زیرەکییەوە کێشەیان نیە، بەڵام هەندێک جار کێشەیان دەبێت لەگەشەکردندا(وەک پێگرتن، گاگوڵکێ، هتد…)

نیشانە سەرەکییەکان:

١.سستی لە گەورەبووندا لە سکی دایکدا(باڵای کوورت لە کاتی لەدایکبووندا).

٢.سستی لەباڵا کردن پاش لەدایکبوون.

٣.نایەکسانی لە پەل و جەستە و دەمووچاودا.

نیشانە لاوەکییەکان:

١.کوورتی قۆڵەکان.

٢.دەمووچاوی سێگۆشەیی.

٣.ناوچەوانی دەرپەریوو.

٤.چەمانەوەی پەنجەتووتە.

٥.گۆڕانی رەنگی پێست.

نەخۆشی RUSSEL SILVER Syndrome هۆکارەکەی ئەوەیە لەجیاتی هەر کۆپییەکی کرۆمۆسۆمی ٧ لەدایک و باوکەکەوە وەرگیراو، هەردوو کۆپییەکە لە دایکەکەوە وەردەگرن.

چارەسەری ئەم نەخۆشانە بریتییە لە هاریکاری کردنیان بۆ گەشە کردن وەک:

١.ڕژێمزێکی خۆراکی تایبەت.

٢.پێدانی هۆرمۆنی گەشە.

٣.پێدانی هۆرمۆنی (LHRH)، بۆ یارمەتیدانی گەشەودەرچوونی هێلکە لە ئافرەتاندا.

٤.پێڵاوی تایبەت بۆ رێکخستنەوەی گەشەی ئێسکەکان.

٥.وە هاریکاری کردنیان لە فێربوونی قسەکردن و زمان گۆکردندا.

ئەم نەخۆشییە دەکرێت لەرێگەی شیکاری جیینیەوە دەستنیشان بکرێت و پسپۆرێکی ئەم بوارە هاریکاری دایک وباوکەکە بێت بۆ ڕێنمای کردنیان لەخستنەوەی وەچەی داهاتوودا.

شیکاری ئەم نەخۆشییە لە تاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.