(C1 esterase inhibitor) چییە؟

یەکێ لەو ڕێگایانەی کە لەشت خۆی لە بەکتریا و ڤایرۆس پێ دەپارێزێ بەرهەم هێنانی دژەتەن (Antibody)ە تا لەدژیان بجەنگێ ڕێگایەکی دیکەیش سیستمی بەرگری لەشە.

سیستمی بەرگری لەش وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە پێش ئەوەی دژەتەن بەخۆبکەون. بۆنموونە:- پێست ڕێ‌بە میکرۆب (germ) نادات بگەنە ناو لەش. پێکهاتەی کیمیایی خوێن یاریدەی ساڕێژکردنەوەی خانە دەدەن کە بەهۆی هەوکردنەوە برینداربووە. پڕۆتینی تایبەتیش بەدەم هەرئامانجێکەوە دەچێ تا (Pathogen) لە نێو ببات.

سیستمی تەواو کامڵ بەشێکی سیستمی بەرگریی بنەڕەتییە. لەنۆ پڕۆتین پێکدێ. بە C1 تا C9 ژمارەکراوە. کە یاریدەی لەش‌دەدەن تا خانەی نامۆ بناسنەوە کە دەبنە مایەی نەخۆشی. کێشە سەرەکییەکانی لەش‌ساغی بەهۆی کێماسی ئەم جۆرە پڕۆتینانەوەیە. پزیشک شیکاری ئەم جۆرە پڕۆتینانەت بۆ دەنووسێ. تا لە ئاستەکەی دڵنیا ببێتەوە. یەکێ لەوانە شیکاری ( C1 esterase Inhibitor ) یا شیکاری (C1-INH). بەوە پزیشک دەزانێ گەر بڕی تەواوەتیت لەم پڕۆتینە هەیە یان نا؟

ئەم شیکارە بۆچی پێویستە؟

لەوانەیە پزیشک ئەم شیکارەی مەبەست‌بێ تا لە ئاوساوی یا لە ناڕۆشنی هەوکردنێک تێبگات. کە بە (edema) دەناسرێ.

هەروەها لەوانەیشە بۆ هەڵسەنگاندنی (Hereditary angioedema-HAE)ی بۆ ماوەیی بێ. کە ئەمە نیشانەکانیەتی:-

١-ئاوسانی قاچ،دەست،جۆگەی هەناسە و دیواری ڕیخۆڵەکان.

٢-ئازاری سک.

٣-هێڵنج و ڕشانەوە.

پزیشک بەم شیکارە دەزانێ نەخۆشەی کە (autoimmune disease) هەیە چەند کەڵکی لە چارەسەرەکەی وەرگرتووە. وەک:

(Systemic lupus erythematosus)

ئەنجامی شیکار؟

بڕی ئاسایی ئەم پڕۆتینە (١٦-٣٣ ملگرام/١٠٠مل)ە گەر لەوە کەمتر یا زیاتر بوو. ئەمە نیشانەی یەکێ لەم نەخۆشییانەیە:

١-بۆماوەیی Acquired angioedema

٢-SLE

٣-نەخۆشی گورچیلە. وەک Glomerulonephritis,lupus nephritis یا Membramous nephritis

٤-Septicemia کە بە هەورکردنی خوێن ناسراوە

٥-هەوکردنی بەکتریایی ناو بەناو

٦-بەدخۆراکی.

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.