کۆنیشانی کری دوچات (Cri du chat Syndrome)

ئەم نەخۆشییە بەم ناوانەیش دەنووسرێ: Cat cry syndrome، Chromosome 5p deletion Syndrome،

پوختەی باس: کۆنیشانەی کری دوچات

لەدایکبوونەوە هەیە و کار لە گەشە و گەورەبوون منداڵ دەکات . منداڵی ساوا لەم حاڵەتەدا گریانی وەک دەنگی پشیلە وایە، سەری گچکەیە، ڕوخساری هەر زۆر جیاوازە، لەوانەیشە هەناسەدانی ئاسایی‌نەبێ. کەسانێ ئەمە حاڵیان‌بێ، توانای بیرکردنەوە و گەشەکردن و قسەکردنیان زۆر زەحمەت‌ و هەڵس‌وکەوتیان ناجۆر دەبێ.

ئەم نەخۆشییە بەهۆی ونبوون (سڕینەوە)ی بەشێکی بەرچاوی کرۆمۆسۆمی ژمارەپێنجە (٥)ە. سڕینەوەکە هەر زوو لە گەشەکردنی کۆرپەلە ڕوودەدا و بە کۆنیشانەی کری دوچات دەناسرێت ئەم بارەش لە خێزاندا بۆماوەییە ودەست‌نیشانکردنی نیشانەکانی پشت بە شیکاریی کلینیکی دەبەستێ و ئەنجامی شیکاریی جینی دڵنیامان‌دەکاتەوە.

نیشانەکان:

گرفتی بیستن: لە نیشانە باوەکانی ئەم نەخۆشییەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی‌کە دەگۆڕێ. هەندێ جار نەخۆش نیشانەی زیاتری تێدا دەردەکەوێ و نیشانەکانیش لە مامناوەندییەوە تا توند دەبێ. تەواوی نیشانەکانی کەشی ئەمانەی خوارەوەن.

١. گریانی هەروەک میاومیاوی پشیلەیە.

٢. قەبارەی سەر هەر زۆر گچکەیە.

٣. ڕوخساری جیاوازوناڕێکی لە گوێچکەکاندا.

٤. بێزار و وەڕس.

٥. نەتوانینی بیرکردنەوە.

٦. دواکەوتنی گەشەکردن.

٧. کێشە لە هەڵس‌وکەوتیداهەیە.

٨. دواکەوتنی گەورەبوونی منداڵ.

ئەو منداڵانەی کە دوچاری ئەم نەخۆشییەن، کێشیان کەمە و بە زەحمەت هەناسەیان بۆ دەدرێ. هەندێکیان کەم‌وکووڕی لە دڵیان‌دا هەیە و پێویست بە نەشتەرگەری دەکات. ئەومنداڵانەی کە تووشی ئەم نەخۆشییە بوون، بیرکردنەوەیان تەواونییە و گەشە و قسەکردنیان دوادەکەوێ، لاوازن و ڕوو لە باریکین.

دەست‌نیشانکردن:

پشت بە ئەزموونی کلینیکی، نیشانەی نەخۆشییەکە ودواتر دڵنیابوونە بە ئەنجامی شیکاریی جینی کەبۆی دەکرێت . یان لەڕێی شیکاریی باوانیش دیاری‌دەکرێ،ئەویش لە ماوەی دووگیانی‌ دایکەدا دەکرێ بەوەرگرتنی شلەی دەوری منداڵ لەئافرەتی دوگیاندا.

چارەسەر:

چارەسەری نەخۆشییەکە پشت بە جۆر و توندیی نیشانەکان دەبەستێ:

١. پسپۆڕی پزیشکیی بۆماوەناسی.

٢. شارەزا لە چارەسەری فیزیایی (سروشتی).

٣. شارەزای چارەسەری قسەکردن.

٥. پسپۆڕی قوڕگ و گوێ و لووت.

٦. پسپۆڕی هەڵس‌وکەوت.

شیکاری ئەم نەخۆشییە لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستە.

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.