کۆنیشانەی (Fragile X Syndrome)

Fragile X حاڵەتێکی جینییە دەبێتە مایەی کێشەگەلێک وەک تێر نەبوون. تێکچوونی مەعریفی. واباوە نێرینە زیاتر لە مێینە زۆر توندتر دەکەونە بەر کاریگەری ئەم تێکچوونە جینییە.

کەسی تووشبوو درەنگ فێری قسە و زمان دەبن تا تەمەنی دووساڵی. زۆربەی نێرینەی کە دووچاری کۆنیشانەی (Fragile X)دەبن و توانی زرنگیان مام ناوەندە. لە کاتێکدا سێیەکی مێینەی تووشبووی ئەم حاڵەتە توانی زرنگییان مام ناوەندە.

منداڵی دووچاری کۆنیشانەی (Fragile X) لەوانەیە هەڵسوکەوتیان نائارامە و چالاکییان زۆر زۆرە، وەک نەسرەوتن سەرەڕۆیی و سەرچڵی.

پێدەچێ نەتوانن وریایی خۆیان بپارێزن و بە زەحمەت سەرنجیان دەکەوێتە سەر ئەرکێکی دیاری‌کراو. نزیکەی سێیەکی هەموو ئەوانەی کۆنیشانەی (Fragile X)یان هەیە ناسەرەوەیەکی تارمایی ئۆتیزمیان هەیەکەکار لە کۆمەڵایەتی بوون و تێکەڵاوییان دەکات. نەخۆشییەکە لە نزیکەی ١٥٪ی نێرینە و ٥٪ی مێیینە دووچاری کۆنیشانەی (Fragile X) دەبنەوە.

زۆرینەی نێرینە و نزیکەی نیوەی مێینە تووشبووی ئەم حاڵەتە ،ناسەرەوەی فیزیکی بەرچاویان هەیە بە تێپەڕبوونی تەمەن زیاتر دەردەکەون. لەوانە ڕوخساری درێژ و باریک گوێی زل. دەمێکی دەرپەڕیو،پەنجەی نەرم وپێی تەخت.

نێرینەیش پێش پێگەیشتنی(باڵق بوون) گونی زل (Macroorchidism) دەبێ.

لە چوار هەزار نێرینە و هەشت هەزار مێینە یەکیان دووچاری کۆنیشانەی (Fragile X) دەبێ.

حاڵەتەکانی:-

بازدان لە جینی FMR1دەبێتە هۆی کۆنیشانەی Fragile X ئەم جینە لە پێکهاتنی پڕۆتینی FMRP دابەشدارە.

ئەم پڕۆتینە یاریدەدەرە لە بەرهەمهێنانی پڕۆتینی دیکەدا و دەوری هەن لە گەشەکردن و پەیوەندی تایبەتی خانەکانی هەستدا. کەمی یا نەبوونی ئەم پڕۆتینە کار لە فرمانی سیستمی هەست و دەمار دەکات.

ناوی دیکەیFragile X Syndrome بەم جۆرەش دەنوسرێت:

– Fragile X syndrome

-FRAXA syndrome

-FXS

-Marker X syndrome

-Martin-Bell syndrome

X-liked mental retardation and macroorchdisn

ئەم شیکارییە جینیە لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستە.

***********

بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک.