شیكاری خوێن

بەشی هیماتۆلۆجی و شیکاری نەخۆشییەکانی خوێن:

لە تاقیگەی پسپۆڕیی نوا پێشکەوتووترین ئامێر و هۆکارەکانی شیکاری خوێن فەراهەم کراوە؛ لەم بەشەدا زۆر شیکاری پێوست و هەستیار بە سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە ئەنجامدەدرێت، بەگشتی ئەم شیکارانەی لای خوارەوە دەگرێتەوە:

1. شیکاری گشتی خوێن، کە شیکارێکی باوە و ڕێژە و قەبارەی پێکهاتەکانی خوێن (خڕۆکەی سوور، خڕۆکەی سپی، خەپلەکانی خوێن) بەپێشکەوتووترین ئامێری تاقیگەی دەکرێت وەک (Swelab alpha).

2. شیکاری مایکرۆسکۆپیی خانەکانی خوێن، لەم بەشەدا دەتوانرێت دەستنیشانی سەرجەم نەخۆشییەکانی خوێن و مۆخی ئێسک بکرێت، هەروەها ڕوونکردنەوەی جۆرەکانی کەمخوێنی و شێرپەنجە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕیی خوێن و مۆخی ئێسک بە بەرزترین ئاستی پشکنین؛ لێکۆڵینەوە لە نمونەکانی خوێن و مۆخی ئێسک و ( Reticulocytes Count ) ، نەخۆشی پاقلەو کەمی ئەنزیمی (G6PD enzyme )،(Coombs Direct and indirect)،دەستنیشانکردنی مشەخۆرەکانی ناو خوێن و گرفتی جینی کە پەیوەندیان بە خوێن و مۆخی ئێسکەوە هەیە وەک (JAK 2 gene mutation)
بەڕێگەی Real Time PCR.

3. بەشی ( Hemoglobinopathies ) لەم بەشەدا ئەو گرفتانەی خوێن دەستنیشان دەکرێن کە پەیوەندیان بە هیمۆگڵۆبینی خوێنەوە هەیە وەک تالاسیما
کە بە ڕیگای (HPLC) و بە ئامێری ( Sebia,Biorad D-10 ) دەکرێ و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

4. بەشی چاودێری مەیینی خوێن و ئەنجامدانی شیکارە باو و دەگمەنەکانی پەیوەست بە مەیینی خوێنەوە و تۆپەڵبوون و مەیینی خوێن لە نێو بۆرییەکانی خوێندا، یان هۆکار و گرفتەکانی خوێنبەربوون، بە پێشکەوتووترین ئامێری تاقیگەیی (Stago Compact) دەکرێت.

بەشی چاودێری مەیینی خوێن و ئەنجامدانی شیکارە باو و دەگمەنەکانی پەیوەست بە مەیینی خوێنەوە و تۆپەڵ بوون و مەینی خوێن لە نێو بۆرییەکانی خوێندا، یان هۆکار و گرفتەکانی خوێنبەربوون، بە پێشکەوتووترین ئامێری تاقیگەیی (Stago) دەکرێت.

Sebia Capillary Electrophoresis

Stago Compact