شیكاریە كیمیاییەکان

سەرەتای سەرهەڵدانی شیکاری کیمیایی لەتاقیگەی نەخۆشیدا بۆ سەدەی نۆزدە دەگەڕێتەوە کە چەند شیکارێکی سادە و سەرەتایی بۆ دەستنیشانکردنی بەشێک لە پێکهاتەکانی خوێن و میز دەکرا؛ بەدوای ئەمەدا چەندین تەکنیکی نوێ و پێشکەوتووتر بەکارهێنران بۆ پێوانی چالاکیی ئەنزیمەکان وەک:
(Spectrophotometry)(Electrophoresis).
ڕاستە لە ئێستادا بەشێکی زۆری تاقیگەکان ئامێری پێشکەوتووی ئۆتۆماتیکی بەکاردەهێنن، بەڵام چاودێریکردن و پێوانەسازی (Calibration) و کوالێتی کۆنترۆڵ (Quality Control)ی ئامێر و شیکارييە جۆراوجۆرەکان لەخودی شیکارو ئامێرەکان گرنگترن، لەم ڕوانگەیەوە تاقیگەی پسپۆڕیی نوا گرنگی تەواو بە ئەنجامدانی پێوانەسازی (Calibration) و کوالێتی کۆنترۆڵ (Quality Controlled) ی سەرجەم ئامێر و شیکارەکان دەدات.

شیکارە کیمیاییەکان بەگشتی بە سیرەم یا پلازما (کە شلەیەکی زەردە( زەرداوی خوێن) و لە خوێن جیادەکرێنەوە. هەروەها لە هەندێک شیکاری تایبەت دا نمونەکانی میز و میزی کۆکراوەی ٢٤ کاتژمێر و شلەی ناو دەماخ و دڕکەپەتک و شلەکانی دیکەی لەش بەکاردێن.

بەگشتی شیکارە کیمیاییەکان، شیکاری ڕۆتین و باوی وەک (شیکارەکانی فرمانی جگەر و گورچیلە، شیکاری شەکرەی ئاسایی و شەکرەی سێ مانگی) و شیکارە تایبەت و دەگمەنەکانی وەک (شیکاری شلەی ناو دەماخ و دڕکەپەتک و شیکاری هۆمۆسستین) لەخۆدەگرێت کە بۆ دەستنیشانکردنی زۆر نەخۆشی و چاودێریکردنی تەندروستیی مرۆڤ بایەخی ناوازەیان هەیە.

کیمیایی زينده‌گیی کلینیکی (Clinical Biochemistry) بە گشتی تایبەتن بە شیکارکردنی زۆر لە شلەکانی لەش وەک (خوێن، میز، شله‌ی ناو ئەنیشک، شله‌ی ناو ئه‌ژنۆ ، شله‌ی ده‌وری سییه‌كان، شلەی ناو دەماخ و دڕکەپەتک).کە بە پێشکەوتووترین ئامێرە تاقیگەییە ئۆتۆماتیکەکان دەکرێن وەکCobas C 311, Cobas 6000)، ئامێرەکانی ئەم بەشە لەلایەن کۆمپانیا جیهانییەکانەوە چاودێری دەکرێن، بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی شیکار و گەیاندنی باشترین خزمەت بە سەردانکەران و نەخۆش، لە پێناو دڵنیایی تەواو دەربارەی ئەنجامی شیکارييه‌كان.
تاقیگەی پسپۆڕی نوا گرنگی تەواو دەدات بە ئەنجامدانی پێوانەسازی (Calibration) و کۆنترۆڵ (Control)ی ئامێرەکان.

Cobas 6000

سەرەتای سەرهەڵدانی شیکاری کیمیایی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩ کە چەند شیکارێکی سادە و سەرەتاییان بەکاردەهێنا بۆ دەستنیشانکردنی بەشێک لە پێکهاتەکانی خوێن و میز، بەدوای ئەمەدا چەندین تەکنیکی نوێ و پێشکەوتووتر بەکارهێنران بۆ پێوانی چالاکی ئەنزیمەکان وەک: 

(Spectrophotometry)(Electrophoresis).

ڕاستە لە ئێستا دا بەشێکی زۆری تاقیگەکان ئامێری پێشکەوتووی ئۆتۆماتیکی بەکاردەهێنن، بەڵام چاودێریکردن و پێوانەسازی (Calibration) و کوالێتی کۆنترۆڵ (Quality Control)ی ئامێر و شیکارييەکان زۆر گرنگە، لەم ڕوانگەیەوە تاقیگەی پسپۆڕیی نوا گرنگی تەواو دەدات بە ئەنجامدانی پێوانەسازی (Calibration) و کوالێتی کۆنترۆڵ (Quality Controlled) بۆ سەرجەم ئامێر و شیکارەکان.

شیکارە کیمیاییەکان بەگشتی بە سیرەم یان پلازما (کە شلەیەکی زەردن و لە خوێن جیادەکرێنەوە (زەرداو)) ئەنجامدەدرێن، هەرواها لە هەندێک شیکاری تایبەت دا نمونەکانی میز و میزی کۆکراوەی ٢٤ کاتژمێر و شلەی مێشک و دڕکەپەتک و شلەکانی دیکەی لەش بەکاردێن.

بەگشتی شیکارە کیمیاییەکان، شیکاری ڕۆتین و باوی وەک (شیکارەکانی فرمانی جگەر و گورچیلە، شیکاری شەکرەی ئاسایی و شەکرەی سێ مانگی) و شیکارە تایبەت و دەگمەنەکانی وەک (شیکاری شلەی مێشک و دڕکەپەتک و شیکاری هۆمۆسستین) لەخۆدەگرێت کە سوودیان لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی زۆر نەخۆشی و چاودێری کردنی تەندروستی کەسانی تەندروست.

OptiMedica gas analyser