مۆڵیكولەر و بۆماوەزانی

لەم بەشەی تاقیگەکەمان زیاد لە ٨٠ جۆر شیکاری مۆلیکیولەری بەردەستە کە بەسەرپەرشتی پسپۆڕی شارەزا لەم بوارەدا کەهەڵگری بڕوانامەی (ماستەرودکتۆرایە) بەڕێوەدەبرێت وە بۆ ئەو شیکارییە جینیانەی کە لای خۆمان ئەنجامنادرێت کە زیاد لە هەزار شیکارین دەینێرین بۆ دەرەوەی کوردستان کە تاقیگەی پێشکەوتووی جیهانین ،بۆیە ئێمەش پەیماننامەمان لەگەڵ هەریەک لەتاقیگەی بەناوبانگی AGIOMIX لە دوبەی و INTERGEN لەتورکیا هەیە بە مەبەستی فراوانکردنی بەردەستبوونی ئەوشیکارییە جینیانەی کە لەکورستاندا بەردەست نین وەک ئاسانکارییەک بۆ چارەخوازان .
بەرنامەکانمان بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە بریتین لە گەیشتن بە دڵنیایی کوالیتی (QA) و پراکتیکی تاقیگەیی باش (GLP).

بایۆلۆجیای گەردیلەیی و جینەکان:
لەبەشی بایۆلۆجیای گەردیلەیی کۆمەڵێک شیکاری تیادەکرێت کەلە دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی پەرەسەندنی نەخۆشی سوودی هەیە؛ وەک لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانی خوێن و هەروەها هەندێک شیکاری جینۆتایپینگ (Genotyping)بۆ نەخۆشی هیمۆکرۆماتیسی بۆماوەیی و شێرپەنجەیی دەمارو هەندێک گۆڕانکاری بۆماوەیی

بایۆلۆجیای گەردیلەیی توێژینەوەی ژیانی زیندەوەرانە لەسەر ئاستی مۆلیکولەکان، هەروەها هەوڵدەدات بۆ تێگەیشتن لە زیندەوەران بە پشکنینی ئەو پێکهاتانەی کە پێکیاندەهێنن (ڕێبازێکی “لە خوارەوە بۆ سەرەوە”). هەردوو ڕێبازەکە بۆ بایۆلۆجی وەک یەک کاریگەرن، هەرچەندە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لەم چەندساڵەی دواییدا ڕێگەی بە زاناکان داوە زیاتر سەرنجیان لەسەر مۆلیکولەکانی(گەردیلە) ژیان بێت.
گرنگی بایۆلۆژیای گەردیلەیی بریتین لە ترشە ناوکییەکان (DNA و RNA) و ئەو پڕۆتینانەی کە بە بەکارهێنانی ڕێنماییە جینییەکان دروست دەکرێن کە لەو گەردیلانەدا کۆد کراون. هەروەها ڕەنگە بایۆمۆلیکولەکانی تر، وەک کاربۆهیدرات و چەورییەکان بۆ ئەو کارلێکانەی کە لەگەڵ ترشە ناوکییەکان و پڕۆتینەکاندا هەیانە، لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت.
ترشی دیئۆکسی ڕایبۆنیۆکلیک (DNA) ئەو مۆلیکولەیە کە ڕێنماییە بۆماوەییەکانی نزیکەی هەموو زیندەوەرانی هەڵگرتووە. پێکهاتەکیمیاییە ناوازەکەی نەک هەر ڕێگە دەدات ئەم زانیاریانە کۆپی بکرێن و بگوازرێنەوە بۆ نەوەی زیندەوەران، بەڵکو دەرفەت دەدات بە زاناکان بۆ لێکۆڵینەوە و دەستکاریکردنی زیندەوەران لەسەر ئاستی گەردیلەیی. لە ئەنجامدا تەکنیکەکانی بایۆلۆجیای گەردیلەیی لە پێشەنگی زۆربەی توێژینەوە زانستییە پێشکەوتووەکاندا هاتووە. لەم پڕۆژەیەدا لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵێک تەکنیک دەکرێت کە بە شێوەیەکی باو بەکارهێنراون لە بایۆلۆجیای گەردیلەیی کە DNA
کارلێکی زنجیرە پۆلیمیرازەکان (PCR)
پرۆسەیەکەکە بۆ گەورەکردنی بڕێکی زۆر کەمی DNA بۆ بڕێک دەگیرێتەبەر کە دەتوانرێت لە شیکاری زیاتردا بەکاربهێنرێت. وەک ئامرازێکی بنەڕەتی لە بایۆلۆجیای گەردیلەیی بەکاردێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئێمە DNAی تەواومان هەیە بۆ ئەنجامدانی تەکنیکی زیاتر وەک گۆڕینی بۆماوەیی، لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانی پراکتیکی فراوانتری هەیە وەک لە پزیشکی دادوەری (ناسینەوە بە بەکارهێنانی پرۆفایلی DNA) و دەستنیشانکردنی نەخۆشی.
ئەمانە هەموویان تاقیکردنەوەن لەسەر بنەمای کارلێکی زنجیرە پۆلیمیرازەکان (PCR) کە پێویستیان بە DNA یان RNA پوخت هەیە.