مایكرۆبایۆلۆجی

تاقیگەی پسپۆڕیی نوا پێشەنگە لە دڵنیایی ئەنجامی شیکارەکانی و بەتازەترین تەکنیکی چاندنی بەکتریا، ئەم بەشە پێویستی بەچەندین ئامێری پێشکەوتوو و ئەزموونی تاقیگەیی هەیە، بۆیەلای ئێمە بە بوونی پێویستییەکانی وەک کارەبای بیست وچوار کاتژمێری و هۆبەی سەربەخۆو پارێزراوی تایبەت و وە بەسەرپەرشتی ستافی پسپۆڕوشارەزا و بەئەزموون بەڕێوەدەبرێت.
لەبەر هەستیاری بەشەکە و فراوانی جیهانی مایکروبایۆلۆجی، کارمەندانی ئەم بەشەبەردەوام لە وەرگرتنی ئەزموونی نوێ و خولی ڕاهێنانی تایبەتدان، بەشی مایکرۆبایۆلۆجی تاقیگەکەمان توانای چاندن و ناسینەوەی سەرجەم بەکتریا و کەڕووەکانیان هەیە، سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە بەرزترین ئاستی خاوێنیدا دەکرێن؛ بۆ دووربوون لە هەر هەڵە و پیسبوونێکی بەکتریایی، ئەمەش بە بوونی هۆبەی تایبەت و بەکارهێنانی چەندین پاکژکەرەوە و قڕکەری میکرۆبی و ئامێر و تەکنیکی تایبەت دەکرێن کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پشت ڕاستکراونەتەوە.
تاقیکردنەوەکانی ناسینەوە و بەکارهێنانی زۆرترین دەرمان بۆ بەکتریاکان و دیاریکردنی کاریگەرترین دەرمان ڕاستەوخۆ لە تاقیگەی پسپۆڕیی نوا دەکرێن.

پاراسایتۆلۆجی یا (مشەخۆرزانی) ناسینەوە و دەستنیشانکردنی سەرجەم مشەخۆرەکانی ناو پیسایی و میزە، لەگەڵ چەندین شیکاری دیکەی دەستنیشانکردنی هەوکردن و برینداربوونی ڕیخۆڵەکان و بەکتریای گەدە و چەندین شیکاری دیکەی تاقیگەیی لە بەشی پاراسایتۆلۆجی بەسەرپەرشتی ستافی شارەزا دەستنیشانی زۆر گرفتی کۆئەندامی هەرس دەکرێت.

Vitek 2

Biofire film array