تۆماركردنی زانیاری نەخۆش

هه‌ر نه‌خۆشێك له‌ تاقيگه‌ی پسپۆڕی نوا هه‌رشيكاريه‌كی بۆبكرێت، زانياری پێويستی لێ وه‌رده‌گيرێت و له‌ سيستمی كۆمپيوته‌ری تاقيگه‌دا تۆمارده‌كرێ و ده‌پارێزرێت له‌ هه‌ركاتێكی پێويست دا ده‌توانێ وه‌ريبگرێته‌وه‌.

گرنگی سیستمی کۆمپیوتەر و زانیاری، پاراستنی زانیاریەکانی نەخۆشە، کە هاوکاری پزیشکان دەبێت و ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ پێدانی زانیاری دروسی و پلەبەندی کات بۆ  شیکاری و ئەنجامەکانی سەرجەم سەردانیەکان.

سیستمی کۆمپیوتەری و زانیاری تاقیگەی پسپۆڕی نوا چەندین تایبەتمەندی گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە:

تۆماری ژمارەی مۆبایلی نەخۆش تا لە باری هاوتابوونی ناوی سیانی (یان چواری) دوو کەس دا هاوکاربێت لە جیاکردنەوەی توماری نەخۆش.

تۆماری تەمەنی نەخۆش تا بە پێ ی تەمەنی نەخۆش ڕادەی ئاسایبوون و نەبوونی شیکاری بخرێتە ڕوو.

بوونی ژماریی تایبەت (کۆد) بە هەر سەردانکەرێک کە دواتر دەتوانێت لەرێگەیەوە سەرجەم شیکاریەکانی لە یەک تۆماردا بپارێزرێت و بەراوردی ئەنجامەکانی بکرێت.