دەربارەی تاقیگەی پسپۆڕی نوا

تاقیگەی پسپۆڕی نوا لە ساڵی (2006 ی زاینیی) بە هەوڵ و کۆششی هەردوو بەڕێزان (ئاراس صاڵح احمد) پسپۆڕی کیمیایی و (زمناکۆ عاصی) پسپۆڕی بایۆلۆجی دامەزراوە.

سەرەتا بە چەند شیکاریەکی سەرەکی و ئاسایی و چەند ئامێرێکی سادەی ئەو ساڵانە دەستبەکار بوون. بۆ یەکەمین جار لە سلێمانی ئامێری (MINI VIDAS) یان هێنایە سلێمانی، کە شیکاری هۆرمۆنی پێ دەکرا، کە ساڵانی (نەوەد) بۆ ئەم شیکارە پشت بە تاقیگەکانی بەغدادی پایتەخت دەبەسترا، دواتر کەوتینە زیادکردنی ئەو شیکارانەی کە پێشتر لە سلێمانی نەدەکران. لەمەدا مەبەستمان بو ئاستی شیکاری تاقیگە ببەینە سەر بەجۆرێ لەگەڵ گەشەو بەرفراوان بوونی شاردا شیکاری تاقیگەیش پەرەبسێنێت و کەسوکاری نەخۆش ناچار نەبن ڕوو لە وڵاتانی دراوسێ و دەرەوەبکەن کە سەرباری خەرجی زۆر دەبووە دڵەراوکێ و زەحمەتێکی زۆریش بۆ کەسوکاری نەخۆش وەک شیکاری (جینات و مۆڵیکولەر و شیکاری نەخۆشیە خودبەرگری و ڤایرۆسە دەگمەنەکان)کە ساڵانی زوو لە سلێمانی نەکراوە.
ئامانجێکی تاقیگەی پسپۆڕی نوا: خێرایی ئەنجام دانی شیکاری نەخۆشییە بەجۆرێ نەخۆش کە زۆریان لەدەرەوەی شارەوە ڕۆژانە دێنە سلێمانی، ئەوەندە بکرێ بەزووترین کات ئەنجامی شیکاریەکانی وەربگرێتەوە، بەوە هاتوچوی چەند ڕۆژی بۆ بکرێتەوە.