(Anti-Müllerian Hormone)(AMH)
هۆرمۆنێکە لەلایەن کۆئەندامی زاوزێ(هێلکەدان و گوونەکان)ەوە دەردەدرێت بڕ و ڕۆڵی هۆرمۆنەکە پشت بە ڕەگەز و تەمەنی کەسەکە دەبەستێت ، لە منداڵی کچ دا بڕێکی کەم لەم هۆرمۆنە بەرهەم دێت و ڕێگە بە دروست بوون و گەشەکردنی کۆئەندامی زاوزێی مێینە دەدات ، لە کچانی تازە پێگەیشتوو بڕەکەی بە کەمی دەمێنێتەوە تا تەمەنی هەرزەکاری تا ئەوکاتەی لە هێلکەداندا هێلکەکان دەست بە گەشەکردن دەکەن لەگەڵ گەشەکردنی هێلکەکاندا بڕی هۆرمۆنەکە وردە وردە بەرەو زیاد بوون دەچێت ، هۆرمۆنەکە لە ساڵەکانی چالاکی وەچەخستنەوەدا بە بەرزی دەمێنێتەوە تا نزیکی تەمەنی نائومێدی پاشان زۆرکەم دەبێتەوە تا وای لێدێت لە دوای تەمەنی نائەمێدی بەتەواوی لاواز دەبێت.ژمارەی هێلکەکان لە کەسێکی ئاسایدا دیاریکراوە و هەر هێلکەیەک بە پرۆسەیەکی بایۆلۆجی (Follicle Maturation) دا دەڕوات تا ئامادەی پیتاندن دەبیت و مانگانە یەک هێلکە بەم پرۆسەیە گەشەدەکات پاشان ئامادەی پیتاندن دەبێت ، ئەم پرۆسەیەش لەلایەن کۆمەڵێک هۆرمۆنەوە پاڵپشتی دەکرێت وەک (LH)(FSH)(AMH).بڕی (AMH) نیشاندەری گەشەکردنی هێلکۆکەیە واتە تا بڕی (AMH) جێگیر و تەواو بێت نیشانەی تەواوی و تەندروستی و پێگەیشتنی هێلکەکانە. (AMH) باشترین هۆرمۆنە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دابەزینی توانای هێلکەدانەوە هەیە بۆ دروستکردنی هێلکە و دیاریکردنی بارودۆخی تەندروستی هێلکەدان.شیکاری (AMH) دەکرێت بۆ یەکێک لەم مەبەستانە ئەنجامبدرێت:*لە ئافرەتاندا بۆ دیاریکردنی چالاکی هێلکەدان و پیتاندن . ڕەنگە یارمەتیدەربێت بۆ دیاریکردنی بڕی هێلکەی شاراوەی ئامادە بۆ بوون بە هێلکەی پێگەیشتوو ، یان پێشبینیکردنی دەستپێکی تەمەنی نائومێدی (Menopause)( چونکە ژمارەی هێلکەکان دیاریکراوە).*بۆ دەستنیشان کردن و پێشبینی توشبوون بەکیسی هێلکەدان (PCOS)(Polycystic Ovarian Syndrome).*بۆ دیاریکردنی هەندێک جۆری شیرپەنجەی هێلکەدان ( کە ئەم جۆرە شیرپەنجانە هۆرمۆنەکە دەردەدەن) ، لەم بارەشدا وەک چاودێرێک بۆ چاودێری بارودۆخی شێرپەنجەکە یان کاریگەری دەرمان سودی لە ڕێژەی (AMH) وەردەگیرێت.*بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی ئەو منداڵانەی کە ئەندامی زاوزێیان بەتەواوی ڕەگەزیان دەستنیشان ناکات(Ambiguous Genitalia).*دیاریکردنی چالاکی و تەندروستی گونەکان لەو منداڵانەی کە گونەکانیان دیارنییە کەلەدایک دەبن (لەنێو سکیاندایە).*بۆ دیاریکردنی چالاکی هێلکەدان و توانای سکپڕبوونی ئەو کەسانەی کە چاودێری دەکرێن بۆ پرۆسەی دانانی منداڵی بلووری (IVF).ئەنجامی شیکاریەکە چی دەگەیەنێت؟؟*لە تەمەنی ترۆپکی منداڵبووندا کەمی ڕێژەی (AMH) کەمی ژمارەی هێلکە و ناتەندروستیان لە ڕووی گەشەکردنی هێلکەکانەوە نیشان دەدات. کە ئەگەری پتاندنیان کەمدەکاتەوە ، دابەزینی ڕێژەی (AMH) دوای تەمەنی نائومێدی ئاساییە.*زۆر زیاد بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت نیشانەبێت بۆ بوونی کیس لە هێلکەداندا (PCOS) (Polycystic Ovarian Syndrome) یان نیشانەیەکی باش بێت بۆ ئەوکەسانەی لەژێر چاودێری و چارەسەریدان لە پرۆسەی دانانی منداڵی بلودیدا (IVF).*کاتێک وەک نیشانەیاکی شێرپەنجە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت دابەزینی بڕی هۆرمۆنەکە کاریگەری دەرمانەکانمان بۆ دەردەخات.*لە منداڵی کوڕدا کەمی بڕی (AMH) ڕەنگە پەیوەندی بە جینی (AMH gene) وە هەبێت کە دەکەوێتە سەر کرۆمۆسۆمی (١٩). کە دەبێتە پوکانەوە یان لەکارکەوتنی گوونەکان و تێکچوونی پێکهاتەی ناوەوەی ئەندامەکە.