ئەم نەخۆشیە لەناو خەڵکیدا بە خوێن خەستی ناسراوە،نەخۆشیەکی سیستەمی بەرگری لەشە، کە ئەبێتە هۆی زیابوونی مەترسی مەیینی خوێن، بەمەش ئەبێتە هۆکار بۆ دروستبوونی کڵۆی خوێن لە لوولەکانی خوێندا.
ئەم نەخۆشانە چانسێکی زیاتریان هەیە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشیانەی خوارەوە:
١.مەیینی خوێن لە خوێن هێنەرەکاندا، کە زۆربەی کات قاچدا درووست دەبێت.
٢.مەیینی خوێن لە خوێن بەرەکاندا، کە ڕەنگە ببێتە جەلتەی دڵ یان مێشک.
٣.مەیینی خوێن لە مێشکدا، کە رەنگە ببێتە هۆی تیکچوونی بالانس ،رۆشتن، بینین، قسەکردن، وە لەبیرچوونەوە.
یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی ئەم نەخۆشیە ئەوەیە کە رەنگە ببێتە هۆی لەبارچوونی منداڵ لە ژنی دووگیاندا، بەڵام هێشتا هۆکاری ئەمە بەباشی نەزانراوە.
ئەم نەخۆشییە دەتوانێ تووشی هەموو تەمەنەکان ببێت، بەڵام زیاتر لە نێوان ٢٠-٥٠ساڵدا دەستنیشان دەکرێت، وە ئەم نەخۆشییە ٣-٥ جار لە ژناندا زیاترە وەک لە پیاوان.
لەم نەخۆشیەدا بەرگری لەش دژەتەنی ناتەواو درووست دەکات، کەپێی دەوترێت دژەتەنی ئەنتی فۆسفۆلیپید(Anti-phospholipid)، وە دەتوانرێت لە شیکاری خوێندا بدۆزرێنەوە و هاریکار بن لەدەستنیشان کردنی نەخۆشیەکدا.
شیکاری ئەم دژەتەنانە لە تاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.
بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک. °°