ناتەواوی ئێسک
پێناسە:
ناتەواوی ئێسکەپەیکەر پۆلێکە لە تێکچوونی بۆماوەیی دەگمەن کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی نائاسایی ئێسک و جومگەکان و ئیسقانەکان لە منداڵدا.ئەو شوێنانەی ئەگەری توشبونیان زۆرترە بریتین لە قاچ و قۆڵ، قەفەزی سنگ، کەللسەر و بڕبڕەی پشت.
لە هەندێک لە منداڵاندا، نیشانەکانی ناتەواوی ئێسکەپەیکەر لەوانەیە لە کاتی لەدایکبووندا دەربکەون. لە هەندێکی تردا لەوانەیە دواترلەگەڵ گەشەکردن و گەورەبووندا دەرکەون .
نیشانەکانی ناڕێکی ئێسکەپەیکەر:
• کورتی ئێسکەکان لە قۆڵ و قاچی منداڵدا.
• دەبێتە هۆی کێشە لە گەشەکردنی بڕبڕەی پشت و مل وپەراسوەکان.
•کاریگەری لەسەر گەشەکردنی تەندروستانەی ناوچەکانی تری جەستە پەیدادەکات.
چی دەبێتە هۆکار بۆ ناتەواوی ئێسک:
ناتەواوی ئێسکەپەیکەر نەخۆشییەکی بۆماوەییە. هەندێک لە منداڵان ئەو حاڵەتە لە دایک و باوکیانەوە بۆدەمێنێتەوە. لە حاڵەتەکانی تردا، جینەکانی منداڵ لە کاتی دووگیانیدا بەبێ هیچ هۆکارێکی ناسراو (دەگۆڕدرێن)، ئەمەش دەبێتە هۆی ناتەواوی ئێسکەپەیکەر.
چۆن نەخۆشی ناتەواوی ئێسکەپەیکەر دەستنیشان دەکرێت؟
ناتەواوی ئێسکەپەیکەر زۆرجار لە کاتی دووگیانیدا بە سۆنەری پێش لەدایکبوون دەستنیشان دەکرێت. بەگشتی، تا زووتر بتوانرێت ناتەواوی ئێسکەپەیکەر لە سۆنەردا دەستنیشان بکرێت ئەوە باشترەو، واتە حاڵەتەکە توندترە.ئەگەر منداڵێک پێشینەی خێزانی هەبێت بۆ ئەم نەخۆشییە، پشکنینی بۆماوەیی دەتوانێت حاڵەتەکە دەستنیشان بکات.
************
بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.