لەبەرواری ٥-٦-٢٠٢٤ لەلایەن زانکۆی چەرمۆوە لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی ڕێزلێنانیان بەخشییە تاقیگەکەمان

لەبەرواری ٥-٦-٢٠٢٤ لەلایەن زانکۆی چەرمۆوە لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی ڕێزلێنانیان بەخشییە تاقیگەکەمان لەپای بەشداری وهاوکاریمان بۆ زانکۆی ناوبراو لە پرۆگرامی ئینتێرنشیپی ساڵی ٢٠٢٣دا. هەروەها لەلایەن تاقیگەکەمانەوە بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بەو خوێندکارانەی خولی هاوینەیان بینیبوو لەتاقیگەکەمان.
پاش چوار ساڵ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاقیگەی پێشکەوتووی تایبەت بەشیکاری جینی (Intergen) لەوڵاتی تورکیا ، ئێستا (تاقیگەی پسپۆڕیی نوا) تاکە نوێنەری ڕەسمیی ئەو تاقیگەیەیە لەشاری سلێمانی، سەرەتا بۆ دڵنیایی زیاتر و ناسینیان و دڵنیابوون لە کواڵیتی کارەکانیان سێ ساڵ پێش ئێستا چووین بۆ ئەنقەرە.

وە نوێنەرانی تاقیگەی جینی Intergenلەمانگی سێی ئەمساڵدا لەگەڵ بەڕێز دکتۆر ڕۆژگار خەیلانی سەریان لێداینەوە. ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە کە هەموو ئەو شیکاریانەی لەماوەی ئەم چوارساڵەدا بۆمان ناردوون ئەنجامەکانیان جێی متمانەی دکتۆر وچارەخوازە بەڕێزەکان بووە. هیوادارین ئێمەش لەم ڕێیەوە خزمەتێک بە چارەخوازانی شارەکەمان بکەین ئەرکی هاتووچوونیان لەکۆڵ بخەینەوە؛ بە فەراهەمکردنی سەدان شیکاری جینیی جۆراوجۆر،وەزەحمەتی ڕێگای دووریان بۆ […]
لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی تاقیگەی پسپۆڕیی نوا؛ بەرواری ١ بۆ ٦-٥-٢٠٢٤ کارمەندانی تاقیگەکەمان بەشداربوون لە خولێکی ڕاهێنان لەسەر (Validation and Verification of Examination Methods) کە گرنگە لەپشتڕاستکردنەوە و چەسپاندنی شێوازەکانی پشکنین لە تاقیگە پزیشکییەکاندا.

بەسەرپەرشتی (دکتۆر مستەفا دەسمەردی) پسپۆڕی تایبەتمەندی ئەم بوارە. ئەم خولە شەش ڕۆژی خایەند، ڕۆژانە بۆ ماوەی شەش کاژێر وانە خوێندراوە بەکەڵک وەرگرتن لەو ستانداردانەی کە بڕوانامەی ئایزۆ(ISO-15189) داوای دەکات. لەم خولەدا زانیاری زیاتر لە بارەی ووردبینی و چۆنێتی ئەنجامدانی شیکارییەکان بەو ئامێر و کت وماددانەی لە تاقیگەکاندا بەکاردەهێنرێن ڕونکراوەتەوە؛ تا ئەنجامی شیکارەکان ڕاست و دروست […]
لەدرێژەی سیمینار و چالاکییەکانی تاقیگەی پسپۆڕیی نوا بەهاوبەشی تاقیگەی هەرمان ،پێشنیوەڕۆی ٢٥-٢-٢٠٢٤ سەبارەت بە شیکارەکانی نەخۆشی شەکرە لەلایەن بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال

لەدرێژەی سیمینار و چالاکییەکانی تاقیگەی پسپۆڕیی نوا بەهاوبەشی تاقیگەی هەرمان ،پێشنیوەڕۆی ٢٥-٢-٢٠٢٤ سەبارەت بە شیکارەکانی نەخۆشی شەکرە لەلایەن بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال (پسپۆڕی هەناوی) سیمینارێکی زانستی سازکرا؛ بەناونیشانی Laboratory and Diabetes کە لە دوو کاتژمێردا تازەترین زانیاری سەبارەت بە شیکاری شەکرە و جۆرەکانی شەکرە و هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییەی خستە بەر باس.وەک دەزانین مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو […]
پاش حەوت مانگ لەهەوڵ و ماندووبونێکی زۆر تاقیگەکەمان بووە خاوەنی بڕوانامەی ئایزۆی (ISO15189)تایبەت بە تاقیگەی شیکاریی نەخۆشی

پاش حەوت مانگ لەهەوڵ و ماندووبونێکی زۆر تاقیگەکەمان بووە خاوەنی بڕوانامەی ئایزۆی (ISO15189)تایبەت بە تاقیگەی شیکاریی نەخۆشی، بێگومان بۆ بردنەسەری ئاستی زانستی و ڕاستی و دروستیی ئەنجامی شیکار، بەدەست هێنانی ئەم بڕوانامەیە بایەخی زانستی و پزیشکیی خۆی هەیە. بۆیە جێبەجێکردنی یاساو ڕێنماییەکانی لە ناو تاقیگەدا دەبێت بە پێوەرێک بۆ بە ستانداردکردنی کاروباری ناو تاقیگەو متمانە […]
ئەمڕۆ رێکەوتی ١٦/٣/٢٠٢٣، ۆرک شۆپێکمان لە هۆتێل تایتانیک سازدا,

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٦/٣/٢٠٢٣، ۆرک شۆپێکمان لە هۆتێل تایتانیک سازدا, هەریەک لە بەڕێزان د. زانیار ئاغال و د. سەروەر سالار و بەڕێوەبەری کۆمپانیای TMC بەڕێز د. ئەوس ئەلخوفاجی موحازەرەیەکی بەنرخیان پێشکەشکرد، بەرودوا بە ناونیشانی: 1. Clinical application of immunological testing. 2. Approach to immune testing in rheumatic disease. 3. Autoimmunity and Allergy tests Solution. بابەتەکان تایبەت […]
یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە بەرواری ٢٦و٢٧ی ٢٠٢٣ لە ئوتێل شاری جوانی سلێمانی بەڕێوەچوو

تاقیگەی پسپۆڕیی نوا وەک یەکێک لە سپۆنسەرانی کۆنگرەکە و تاقە تاقیگەی سلێمانی بەشدار بوو لەو بۆنەیەدا،بۆ زیاتر ئاشناکردنی پزیشکانی ئەو بوارە بە شیکارە گشتی و دەگمەنەکان کەلە تاقیگەکەمان ئەنجام دەدرێن. هەروەها ناساندنی ئەو شیکارییە جینیانەش کە لای خۆمان بەردەست نین لە دەرەوەی کوردستان ئەنجام دەدرێن.بەتایبەت لە تاقیگەی جینی پێشکەوتووی Agiomix لەدوبەی.کە تاقیگەی پسپۆڕیی نوا تاقە […]
بەردەوامین بۆ دەسخستنی بڕوانامەی ئایزۆ بەم زووانە (ISO 15189).

کۆرسێکی کەمان خوێند بەناونیشانی ISO 15189 Internal Auditor Training Course، کە وردەکارییە لە کاروباری تاقیگەو ئامێرەکان و کاری ووردبینی لەچۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو بەشەکانی تاقیگە بەشێوەیەکی زانستی بەپێی پەیرەو بەرنامەی ئایزۆی تایبەت بەتاقیگەی پزیشکی،لەو بارەوە کۆرسێکی سێ ڕۆژەی تر بۆ کارمەندەکانی تاقیگە ڕەخسێنرا و سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات.
لەدرێژەی کارو چالاکیمان، ئەمڕۆ٨-١-٢٠٢٣ کارمەندانی هەردوو تاقیگەی پسپۆڕیی نوا و تاقیگەی پسپۆڕی سمارت بەشداربوون لە کۆرسێکی وانەی تیۆری و پراکتیکی ئەو شیکارانەی تایبەتن بە(Immunofluorescence).

کۆرسەکە لە لایەن بەڕێز دکتۆر محەمەد ساڵحەوە پێشکەشکرا کەپسپۆڕی ئیمینۆلۆجییە وەماوەی چوار کاتژمێری خایاند .کە بەوەش ئاستی زانستی کارمەندەکان دەچێتەسەرو کاریگەریی تەواوی دەبێ لەوردو دروستی ئەنجامی شیکاری نەخۆشی. بەئومێدی لەشساخی هەموو لایەک.
لەدرێژەی پەرەپێدانی ئاستی زانستی کارمەندان و پێشخستنی کارەکانی تاقیگەکەمان ئێوارەی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢٢ لە ئۆتێل تایتانیک ۆرکشۆپێکی تایبەت بە شیکاریە جینیەکان بەناوی (Introduction to Medical genetic testing) بۆ زۆر بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال سازدرا

لەدرێژەی پەرەپێدانی ئاستی زانستی کارمەندان و پێشخستنی کارەکانی تاقیگەکەمان ئێوارەی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢٢ لە ئۆتێل تایتانیک ۆرکشۆپێکی تایبەت بە شیکاریە جینیەکان بەناوی (Introduction to Medical genetic testing) بۆ زۆر بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال سازدرا، کەبەشێکی بەرچاو لە پزیشکانی هیماتۆلۆجی،ئۆنکۆلۆجی وهەناوی ستافی تاقیگەکەمان ئامادەبوون.کە لە بارەی شیکاری جینی وچۆنێتی ئەنجامدان وهەڵسەنگاندنی ئەنجامەکەی باسێکی چڕوپڕی پێشکەش […]