Vasoactive intestinal peptide test:

شیکاری پێپتایدی خوێنبەرە چالاکەکانی ڕیخۆڵە شیکاری (VIP) تایبەتە بە پێوانەکردنی بڕی (VIP) لەخوێندا. VIP ماددەیەکە لە خانەکانی لەشدا هەیە، بڕێکی زۆری بەشێوەیەکی ئاسایی لە خانەکانی هەستەدەمار و جۆگەی هەرسدا هەیە. VIP چەندین فرمانی هەن: پێپتایدی خوێنبەرە چالاکەکانی ڕیخۆڵە (VIP) ڕۆڵی گرنگی لە زۆرێک لە ئەرکە بایۆلۆژییەکاندا هەیە وەک: هاندانی گرژبوون لە دڵدا، فراوانبوونی خوێنبەرەکان، بەرەوپێشبردنی […]

کۆنیشانەی Long QT :

تێکچوونی ڕیتمی لێدانی دڵە Heart rhythm disorder کە بە خێرایی دەبێتە مایەی پەشێویی لێدانی دڵ و ناڕێکی لەکارەبای دڵ،کە رەنگە ببێتە لەهۆش خۆچوون و مردنی کتوپڕ. ئەم نەخۆشییە بەهۆی گۆڕانکاری جینی لە کەسەکەدا ڕوودەدات یان دەشێ ئەم نەخۆشییە لە هەندێ حاڵەتی لەشساغی‌دا بەهۆی کەمی مادەی پۆتاسیۆم و کالیسیۆم لەلەشدا ڕووبدات کە بەهۆیەوە بێ‌هۆشبوونی لەپڕ و […]

MODY

Maturity Onset Diabetes of the young: جۆرێکی بۆماوەیی نەخۆشی شەکرەیە کە بە گشتی تووشی 1-2%ی ئەو کەسانە دەبێت کە تووشی نەخۆشی شەکرە بوون. زۆرێک لە کەسانی تووشبووبە MODY بە هەڵە بە جۆری یەکەم یان جۆری دووەمی شەکرە دەستنیشان دەکرێن، بۆیە دیاریکردن و دەستنیشانکردنی MODY کاریگەرییەکی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی دەبێت. ئەم نەخۆشییە بەهۆی بازدان (mutation) وگۆڕانی تاقە جێنێکەوە ڕوودەدات. […]

Huntington’s Disease

نەخۆشیی هەنتینگتۆن نەخۆشییەکە دوچاری خانەکانی هەستەدەماری مێشک دەبێ و بە تێپەڕینی کات دەیپووکێنێتەوە.کەئەوەش کار لە جووڵە و توانایی بیرکردنەوە و تەندروستیی مێشک دەکا. ئەم نەخۆشییە دەگمەنە لەڕێی گۆڕانکاری لەجینەکانەوە لەباوانەوە بۆ نەوەکانیان دەگوازرێتەوە؛ نیشانەکانی لە هەر کاتێکدا بێ دەردەکەون و کار لەسەر جوڵەی مرۆڤ دەکات، هەروەها بەزەحمەت ڕێکردن و گرفت لەقسەکردن و قوتدان وجوڵەی هێواشی […]

Toxocariasis

جۆرێکی هەوکردنە بەهۆی کرمۆکەی ناو پیساییی سەگ و پشیلە و ڕێوییەوە مرۆڤ توشی دەبێت. هەرچەندە ئەم نەخۆشییە دەگمەنە، بەڵام هەندێ جار دەبێتە مایەی چەندین گرفت لە کەسی تووش بودا. هەر یەک لە ئەندامەکانی وەک جگەر، سی و چاو عادەت ئەم نەخۆشییە دەگرن و هیچ گرفتێکیان پێوە دیارنابێ. نیشانەکانی: ١. تا، ٢. کۆکە، ٣. ئازاری گەدە، […]

:نیۆرۆبلاستۆما Neuroblastoma

جۆرێکی نەخۆشیی شێرپەنجەیە، سەرەتا هەر زوو لە خانەکانی هەستەدەماردا دەردەکەوێ، کە بە Neroblasts ناودەبرێن. کە گەشەکردنیان لە شێرپەنجەی نیۆرۆبلاستۆمادا جڵەوناکرێ، تا دەبنە خانەی شێرپەنجە، کەلەشێوەی لوویەکی ڕەقە (solid tumor). نیۆرۆبلاستۆما زۆرجار لەناو شانەی ڕژێنی ئەدرناڵین‌دا دەکەوێتەخۆ، ئەم ڕژێنە کە وا بەسەر گورچیلەکانەوە،بەڵام دەتوانێت لەسەر مل،سنگ،سک یان بڕبڕەی پشت گەشەبکات. نیشانەکانی: ئازار، قەبزی یا سکچوون، هەڵاوسانی […]

کۆنیشانی دنیس-درۆش

(Denys-Drash Syndrome): ئەم کۆنیشانەیەبە کرداری نائاسایی چالاکی گورچیلەکان (ناتەواوی بۆماوەی گورچیلە)ناسراوە. ناتەواویەکی جینیە کە بەهۆی بازدان لە جینی سەرکوتکەری لووی ویڵمس WT1 دەبێت. (کە لوویەکی شێرپەنجەیی گورچیلەیە). زۆربەی ئەو بازدانەش لەسەریەک یان دووناوچەی ئەو جینە ڕوودەدەن کە کەوتونەتە سەر (کرۆمۆسۆمی ١١) کە پێی دەڵێن (Exon9,Exon8)زۆربەی حاڵەتەکانی DDS لە باوانەوە بە میرات نامێنێتەوە(بۆماوەی نیە) بەڵکو لە […]

هەستیاریی خۆراک

هەستیاری بە خۆراک، مانای چییە؟ دوچاربوون بە هەستیاریی خۆراک، واتە سیستمی بەرگریی لەش ئاسایییە و زۆر بە گوڕ و تین کارلێک لەگەڵ خۆراکی بێ‌زیان دەکا. کەلەوانەیە مرۆڤ بە هۆی ئەم هەستیارییەوە تووشی هەوکردنی درێژخایەن ببێت. ئەوکەسانەی دووچاری هەستیاری بەخۆراک دەبن هەندێک گرفتیان بۆدێتە پێش کەئەمانەی خوارەوەن: ١. کێشەلە کۆئەندامی هەرسدا. ٢.گرفتی کێشی لەشیان هەیە. ٣. […]

Spinal Muscular Atrophy(SMA)

پوکانەوەی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشت: پوکانەوەی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشت (SMA) ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی بۆماوەیی کە دەتوانن زیان بە خانە دەمارە تایبەتەکانی ناو مێشک و بڕبڕەی پشت (دەمارەخانەی جوڵاو) بگەیەنن و بیانکوژن. دەمارە جووڵاوەکان کۆنتڕۆڵی جوڵە لە قۆڵ و قاچ و دەم و چاو و سنگ و قوڕگ و زمان دەکەن، هەروەها کۆنتڕۆڵی چالاکیی ماسولکەکانی ئێسکەپەیکەریش […]

نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان

نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان چیە؟ کێشەیەکی هۆرمۆنییەکە تووشی ئافرەتان دەبێت لەماوەی ئەو ساڵانەی منداڵیان دەبێت (تەمەنی ١٥ بۆ ٤٥ ساڵی). لە نێوان ٪ ٢.٢ بۆ٪ ٢٦.٧ی ژنان لەم تەمەنەدا تووشی فرە کیسی هێلکەدان دەبن. فرە کیسی هێلکەدان کاریگەری لەسەر هێلکەدان هەیە کە هەردوو هۆرمۆنی زاوزێی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن بەرهەم دەهێنن ئەوانیش سوڕی مانگانە ڕێکدەخەن. هەروەها […]