شیکاری(Antidiuretic Hormone (ADH)):

یان (Arginine Vasopressin (AVP)) : هۆرمۆنی (ADH) یەکێک لە گرنگترین ئەو هۆرمۆنانەیە کە لەلایەن هایپۆسالەمەس (Hypothalamus)ی مێشکەوە دەردەدرێت و لە ژێرمێشکە ڕژێندا (Posterior Pituitary Gland) پاشەکەوت دەکرێت، پاشان دەڕژێتە ناو خوێنەوە لە کاردانەوەی بۆ تێکچوونی ئۆزمۆلالتی خوێن ( Blood Osmolality)، تێکچوونی ئۆزمۆلالتی خوێن دەبێتە هاندانی بڕی دەردانی هۆرمۆنی (ADH) کە لەو ڕێگەیەوە هاوسەنگی قەبارەی خوێن […]
شیکاری بەردی(گورچیلە)(Renal Stone Analysis):

گورچیلە ئەندامێکی شێوە فاسۆلیاییە کە کرداری فڕێدانی ئاوی زیادە و پاڵاوتنی پاشماوە کیمیاییەکانی ناو خوێن دەکات ، وە میزیان لێپێکدێنێت ، بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتە کریستاڵیە بچووکەکان دەلکێن پێکەوە و چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز لە بەرد پێکدێنن ، دەکرێت بچووک هێندەی تەنۆلکە لمێک یان گەورە هاوتای تۆپێکی تێنس ببێت. بە ڕێژەی ١٣٪ […]
شیکاری(ASO titer):

شیکاری (ASO titer) شیکاریەکی خوێنە و بڕی دژەتەنی (Antistreptolysin O) دیاریدەکات، کە دژەتەنێکی تایبەتە لەش دژ بە ئەنزیمی (Streptolysin O) پەیدایدەکات، کە لەلایەن چەند گروپێک لە بەکتریاکانی (Streptococcus)وە دەردەدرێت، هەربۆیە دەستنیشانکردنی بڕی دژەتەنەکە لەخوێندا گرنگە بۆ دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی هەوکردن بە بەکتریای گروپەکانی (C, G, A)ی (Streptococcus). بەکتریای (Streptococci): کۆمەڵێک بەکتریای (Gram-positive)ن، کە بەسەر چەند […]
شیکاری(CRP):

یان (C-reactive protein): شیکاری (CRP) دەستنیشانی بڕی پرۆتینی (C-reactive protein)دەکات لە خوێندا، کە پرۆتینێکی تایبەتە و لەلایەن جگەرەوە بەرهەم دێت وەک کاردانەوە بۆ هەوکردن لە بەشێکی زۆر لە ئەندام و شانەکانی لەش یان لەکاتی بریداربوونی شانەکانی لەش دا. شیکاری (CRP) تایبەت نییە بە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکی دیاریکراو، تەنها بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردن و ڕادەی تووندی هەوکردن سوودی […]
شیکاری دژەتەنەکانی نەخۆشی(Gastritis):

شیکاری دژەتەنەکانی نەخۆشی (Gastritis): کەمی ڤیتامین (Vitamin B12) و کەمخوێنی جۆری (Pernicious Anemia): دژەتەنەکانی (Gastritis) بە گشتی دوو دژەتەن دەگرێتەوە ئەوانیش (Parietal Cell Antibodies)(Intrinsic Factor Antibodies) شیکاریەکە دەستنیشانی بڕی دژەتەنەکان دەکات لە خوێندا و سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دیاریکردنی هۆکاری کەمی ڤیتامین بی دوانزە (Vitamin B12 Deficiency) و دەستنیشانکردنی کەمخوێنی جۆری (Pernicious Anemia)، کاتێک سیستمی […]
نەخۆشییە(Autoimmune Diseases)ەکانی بۆریەکانی خوێن و جگەر و شیکاریکانی(ANA Profile):

نەخۆشییە (Autoimmune Diseases)ەکانی بۆریەکانی خوێن: نەخۆشی (Vasculitis): نەخۆشی (Vasculitis) بریتییە لە هەوکردنی بۆریەکانی خوێن (بە هەموو قەبارەکانییەوە) و دەبێتە هۆی تەسکبوونەوە و ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن و ئەستوربوونی دیواری بۆریەکان و تێکشکانیان، کە ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی ئاستەنگ لە بەردەم هاتووچۆکردنی خوێن و نەگەیشتنی خوێنی پێویست بە ئەندام و شانەکانی لەش و زیان بەرکەوتنیان. هۆکارەکانی نەخۆشی […]
نەخۆشییە(Autoimmune Diseases)ەکانی کۆئەندامی دەمار و کۆئەندامی هەرس:

نەخۆشییە (Autoimmune Diseases)ەکان ئەونەخۆشیانەن کە بەهۆی بەهەڵە پەلاماردانی سیستمی بەرگری لەش بۆ سەر خانە و شانەکانی لەش سەرهەڵدەدەن، سیستمی بەرگری لەش هەندێک جار بەهەڵە لەشەخانەکان دەکاتە ئامانج و وەک تەنێکی بێگانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچوونی شێوە و فرمانی ئەندامەکانی لەش، بەشێکی زۆر لە نەخۆشیە باوەکان کە […]
نەخۆشیە(Autoimmune Diseases)ەکانی کە تووشی بەستەرەشانەکان دەبن:

بەستەرەشانەکان لە زۆربەی بەشەکانی لەشدا بوونیان هەیە، و دەکرێت بەهۆی چەندین هۆکاری بۆماوەیی یان ژینگەیی (خۆراکی و هەوکردن و نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان … هتد) تووشی نەخۆشیە (Autoimmune Diseases)ەکان ببن، (لەلایەن سیستمی بەرگری لەشەوە پەلامار بدرێن).. گرنگترین و باووترین نەخۆشیە (Autoimmune Diseases)ەکان کە تووشی بەستەرەشانەکان دەبن: * نەخۆشی (Systemic Lupus Erythematosus (SLE)) ئەم نەخۆشەیە بەهۆی بەهەڵە پەلاماردانی […]
شیکاری(Beta-2 microglobulin):

ئەم شیکاریە بریتییە لە پیوانەکردنی پرۆتینی (Beta-2 microglobulin) لە خوێن، میز و هەندێک جار شلەی مێشک و دڕکەپەتک(Cerebrospinal Fluid (CSF)) دا، ئەم پرۆتینە بە شێوەیەکی ئاسایی لەسەر ڕوویی بەشێکی زۆر لە خانەکانی لەش هەیە (هەر خانەیەک کە ناوکی هەبێت)، لە کەسێکی ئاساییدا بڕێکی کەم لە پرۆتینەکە لە خوێن دا هەیە و لە میز و شلەی […]
شیکاری هۆمۆسستین(Homocysteine):

ئەم شیکاریە ڕێژەی ترشی ئەمینی هۆمۆسستین دیاریدەکات، نمونەی شیکاریەکە بە خوێن یان بە میز وەردەگیرێت، واباشترە ٨ بۆ ۱۲ کاتژمێر هیچ نەخورێت جگە لە ئاو پێش شیکاریەکە. هۆمۆسستین چی یە؟ ترشە ئەمینیەکان بنچینەی پێکهاتنی پرۆتینەکانن، کاتێک پرۆتین دەخۆین لەش لەرێگەی ئەنزیمی تایبەتەوە هەڵیدەوەشێنێت بۆ ئەو ترشە ئەمینیانەی لێی پێکهاتووە و دووبارە پرۆتینی نوێیان لێ بەرهەم […]