چ کاتێ زۆر باشە بۆ شیکاری شەکرەی خوێن؟

*دوای ئەوەی ماوەی ٨-١٠ کاتژمێر خۆ دەگرینەوە لە خواردن و خواردنەوە (جگە لە ئاو). باشترین کاتە شیکاری شەکرەی خوێنی تیابکرێ،چونکە ئاستی سروشتی شەکرەی خوێنی تیا دەزانرێ. واباشە سێ جار لە ماوەی سێ حەوتووی یەک بە دوای یەک شیکارەکە دووبارە بکەیتەوە. گەر ئەنجامی شیکار لە (١١٠مل/١٠٠مل خوێن) زیاتر بوو ئاماژەیە بۆ سەرەتای تووشبوون بە شەکرە. *دوو […]

کەی گونجاوە شیکاری هۆڕمۆنی پرۆلاکتین بکرێ؟

کەی گونجاوە شیکاری هۆڕمۆنی پرۆلاکتین بکرێ؟ ئاستی هۆڕمۆنی پرۆلاکتین یا هۆڕمۆنی شیر لە ماوەی شەو و ڕۆژدا دەگۆڕێ. لە کاتی نوستن، دوای مەشق و ڕاهێنانی قورس،یان کاتێ دەکەوینە بەرفشاری دەروونی و ڕاستەوخۆیش دوای لەخەو ڕابوون ئاستی ئەم هۆڕمۆنە دەگاتە ئەوپەڕی.باشترە ٣-٤ کاتژمێر دوای لەخەوهەڵسان ئەم شیکارە بکرێ.

کالیسیۆم

کالیسیۆم یەکێ لەو توخمە گرنگانەیە کە ئێسکەپەیکەری مرۆڤ پێک‌دەهێنێ و وە بڕێکی لەخوێن‌دا هەیە. بۆیە زیادی وکەمی ڕێژەی کالیسیۆم کار لە گورچیلە و ئێسک و ڕژێنی پەریزاد دەکات. بۆیە هەر نیشانەیەک پەیوەست‌ىێ بەرزونزمی ئاستی کالیسیۆم لەخوێندا ئەنجامدانی ئەم شیکارییە پێویستە. شیکاری کالیسیۆم بەوەرگرتنی نموونەی خوێن دەبێ، هێندێ جار لە نموونەی میزی نەخۆش وەردەگیرێت ،واباشترە نەخۆش […]

شیکاری ئامۆنیا

شیکاری ئامۆنیا ئامۆنیا وەک یەکێ لە پاشەڕۆکان لە خوێندا هەیە. بەزۆری لە هەرسی پڕۆتین بەهۆی بەکتریای جۆگەی هەرسەوە پێک‌دێ. دواتر لەڕێی جگەرەوە لەش خۆی لێ‌قوتار دەکات. کاتێ باری لەشساغی تێک دەچێ لە خوێندا کۆدەبێتەوە و چەند کێشەی دەبێ. هەربۆیە لەم بارەدا پێویستە ئاستەکەی بزانرێ. هۆکار:- پزیشکان لەبەر ئەم هۆکارانە پێشنیازی دەکەن. *نیشانەی ڕشانەوە و گرژی […]

شیکاری فرمانەکانی دڵ.

دڵ ئەندامێکی گرنگی لەشە و وەک ترومپایەک خوێن بەگشت لایەکی لەشدا دابەش دەکات. بایەخی دەست نیشان‌کردنی پێش وەختەی نەخۆشییەکانی دڵ، هەرچی زیاتر بۆ زوو چارەسەرکردنە و جڵەوکردنی نەخۆشی و نیشانەکانیەتی،کە بەشیکاری دڵ دەکرێ نەخۆشییەکەی بناسرێتەوە. پزیشکی پسپۆڕ لە هەڵبژاردنی شیکار و ئەزموونی دڵ پشت بە چەند فاکتەرێک دەبەستێ،لەوانە نیشانەکانی نەخۆشی و مێژووی نەخۆشییەکە و هۆکاری […]

Sick Sinus Syndrome (SSS)

کۆنیشانەی نەخۆشیی گیرفانە لووت (جیوب الانفیة) سەرەتایەک:- ئەم نەخۆشییە بریتییە لە بێتوانایی وریاکەرەوەی سروشتی دڵ (Sinus node hearts natural pacemaker)ە. کە دەبێتە هۆی ناڕێکی ڕیتمی لێدانی دڵ (Heart rhythms) (Arrhythmias). (Sinus node) لە رووبەری خانە تایبەتەکانی گوێچکەڵەی لای ڕاستی دڵ. جڵەوی لێدانی دڵ دەکرێ،بەشێوەیەکی ئاسایی (Sinus node) هاندانی کارەبایی دڵ، پشت بە چالاکیی و هەست […]

کۆنیشانەی سیگاوا(Segawa Syndrome)

کۆنیشا سیگاوا چییە؟ کۆنیشانەی سیگاوا تێکچوونی جووڵەیە. لە ڕووی جینییەوە بە ئاسایی لە تەمەنێکی زووی منداڵدا،زۆرتر لە تەمەنی ٦-٨ ساڵی دەردەکەون. ١-لەنێشانەی ئەم نەخۆشییە زۆربوونی گرژی خانەی ماسولکەیە.نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لەهەندێ باردا بە نەخۆشی پارکنسۆن دەچێت کە دوای حەوانەوەی یا سەر لە بەیانیان نامێنێت ،بەڵام خراپتردەبێ پاش ئەوەی نەخۆش کەمێ خۆی ماندوو دەکات. ئەو منداڵانەی […]

Arthritis

هەوکردنی جومگە هەوکردنی جومگە چییە؟ (Arthritis) تێرمێکی گشتییە حاڵەتێک ڕوون دەکاتەوە کە کار لەیەکێ لە جومگەکانی لەش یا لە شانەیەکی دەوری جومگەیەک دەکات. نیشانە کلاسیکەکانی ئەم ئازارە:- ئازار و ئاوسان و رەقبوون و سووربوونەوەی جومگەیە. هەرچۆنێک‌بێ. نزیکەی ١٠٠ جۆری ئازاری جومگە هەن. لەوانە هەوکردنی جومگە بەهۆی پچڕان و پەککەوتنی وردەوردەی جومگەوەبێ کەلە تێکچوونێکی سیستمی بەرگری […]

penicillamine challenge

شیکاری penicillamine challenge ئەم شیکارە چییە؟ ئەم شیکارە تەنها جارێک دەکرێ تا لە ئەگەری هەر تێکچوونێکی دەگمەنی جینی کە بە نەخۆشی وێڵسن ناسراوە دڵنیابین. نەخۆشی وێڵسن چییە؟ ئەو کەسانەی دووچاری ئەم نەخۆشییانە بوونەتەوە ناتوانێ خۆی لە زیادەی توخمی مس لەلەشدا قوتار بکات. مس ڕاستەوخۆ لە خواردنەوە بەلەش دەگات.،تەنها بڕێکی کەمی بۆ لەشساغی پێویستە. جگەر زیادەی […]

Ethylmalonic encephalopathy

Ethylmalonic encephalopathy ڕاڤە:- (Ethylmalonic encephalopathy) شێواویییەکی بۆ ماوەییە کار لە زۆر سیستمی لەش دەکات ،بەتایبەتی سیستمی هەستە دەمار (Nervous system) لەنیشانە و ماکی ئەم نەخۆشییە وەک دواکەوتنی گەشەکردن و لە دەستدانی پێش وەختەی لێهاتوویی دەست کەوتوو (Developmental progression) و تۆنی ماسوولکەی لاواز (Hypotonia) و جووڵەی نائاسایی. منداڵ بەم شێواویانەوە هێندێ جار لەسەر پێشتی پنتی سوور […]