Marrow failure syndrome

کۆنیشانەی پەککەوتنی مۆخی ئێسک بریتییە لە کەمبوونەوەی بەرهێمهێنانی خانە بەرهەمهێنەرەکانی خوێن ، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوە یا نەمانی خانە مژدەهێنەرەکان precursors و خانە سەرپەرشتیارەکانی کردەی بەرهەمهێنانی خوێن، لە ئەنجامدا گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکان لاواز دەبێت و کەسەکە کەم توانا و بێهێز دەبێت، ئەمە سەرەڕای لاوازبوونی بەرگری لەش و بەردەوام تووشبوونی بە ڤایرۆس و بەکتریا و […]
شیکاری بەردی (گورچیلە) (Renal Stone Analysis):

گورچیلە ئەندامێکی شێوە فاسۆلیاییە کە کرداری فڕێدانی ئاوی زیادە و پاڵاوتنی پاشماوە کیمیاییەکانی ناو خوێن دەکات ، وە میزیان لێپێکدێنێت ، بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتە کریستاڵیە بچووکەکان دەلکێن پێکەوە و چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز لە بەرد پێکدێنن ، دەکرێت بچووک هێندەی تەنۆلکە لمێک یان گەورە هاوتای تۆپێکی تێنس ببێت. بە ڕێژەی ١٣٪ […]
بەرواری ١٦-٥-٢٠٢٤ لە پێشانگای هەلی کاری زانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی بەشداربووین؛ کە زیاتر لە ٣٥ کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێیدا بەشدار بوون؛ بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی هەموو بەشەکانی ئەو زانکۆیە، ئێمە وەک تاکە تاقیگەی شیکاری نەخۆشیی بەشداربووین تا لەو ڕێیەوە هەموو ئەو جۆرە شیکارییانەی لە تاقیگەی پسپۆڕیی نوا دەکرێن بەبەشداربووانی پێشانگای بناسێنین؛ لەگەڵ ئەوەشدا فۆڕمی تایبەت بە دەرچووانی بەشی تاقیگەی ئەو زانکۆیە دابەشکرا، بۆ ئەوەی بەپێی پێویست لەداهاتودا بتوانین هاوکاریان بین بەسەردانکردنیان بۆ تاقیگەکەمان بۆفێرکردن لەڕووی پراکتیکیەوە، کەببێتەسەرەتایەکی باش بۆیان،بۆ ئەوەی چانسی وەرگرتنیان هەبێت چ لەتاقیگەی خۆمان یان لەتاقیگە تایبەتەکان لەداهاتودا.

شیکاری(DNA fit)

شیکاری بۆماوەیی و خستنەڕووی زانیاری بۆماوەیی و گرنگیەکانی بۆ ژیانی مرۆڤ(بەشی دووەم): شیکاری (DNA fit) و بۆ تەندروستیەکی باشتر: (ڕۆڵ و کاریگەریەکانی بۆماوە لەسەر پلانی خۆراکی تەندروست بۆ جەستەمان). زانیاریە بۆماوەییەکان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر سەرجەم گرفتە تەندروستی و دەروونیەکان هەیە، سەرجەم زانیاری تەندروستیە خۆراکیەکان بۆ هەموان دروست نین، بەهۆی جیاوازی کاردانەوەی لەش و توانستی زیندەچالاکیەکانی […]
شیکاری تۆواو(Seminal Fluid Analysis)

یان (Seminogram): شیکاری تۆواو یەکێک لە شیکاریە تاقیگەییە گرنگەکانە، کەزۆربەی پزیشکانی نەزۆکی و ژنان و منداڵبوون بۆ هاوسەری ئەو ئافرەتانهی دەنووسن، کە بۆ مەبەستی دواکەوتنی سکپڕبوونیان(دوگیان بونیان) سەردانیان دەکەن، بۆ دڵنیایی پزیشکەکە تا بزانێت کێشەکە بۆ پیاوەکە دەگەڕێتەوە یاخود نا. سەرەتا ئەم شیکاریە بۆ هاوسەری ئافرەتەکە دەنوسرێت، ئەگەر هاتوو کێشەکە هی پیاوەکە نەبوو، پاشان پزیشک […]
شیکاری(IGRAs):

شیکاری (IGRAs): یان (Interferon-Gamma Release Assay): شیکاریەکی خوێنە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل یان بەکتریای (Mycobacterium tuberculosis)، شیکاریەکە بڕی ئەو (Gamma Interferon)ە دیاریدەکات کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەهۆی کاردانەوەی سیستمی بەرگری لەشەوە و لەلایەن خرۆکە سپیەکانەوە دەردەدرێت کاتێك بەرکەوتنی دەبێت لەگەڵ دژەپەیداکەری بەکتریای نەخۆشی سیل (TB antigens)، نمونەی خوێنی کەسەکە لەگەڵ دژەپەیداکەری بەکتریاکە لە […]
شیکاریە تاقیگەییەکان بۆ نەخۆشییە(Autoimmune diseases)ەکان و گروپی شیکاریەکانی(ANA profile):

نەخۆشییە (Autoimmune diseases)ەکان ئەونەخۆشیانەن کە بەهۆی بەهەڵە پەلاماردانی سیستمی بەرگری لەش بۆ سەر خانە و شانەکانی لەش سەرهەڵدەدەن، سیستمی بەرگری لەش هەندێک جار بەهەڵە لەشەخانەکان دەکاتە ئامانج و وەک تەنێکی بێگانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچوونی شێوە و فرمانی ئەندامەکانی لەش، بەشێکی زۆر لە نەخۆشیە باوەکان کە […]
شیکاری(Lp-PLA2):

یان (Lipoprotein-associated phospholipase A2): شیکاریەکی خوێنە پێوانی ڕێژە و چالاکی ئەنزیمی (Lp-PLA2) دەکات لە خوێندا، کە یارمەتیدەرێکی گرنگە بۆ چاودێری کردن و دەستنیشانکردنی هەوکردن یان ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن (Atherosclerosis)، زیادبوونی بڕی ئەنزیمەکە دەبێتە هۆی هەوکردن یان برینداربوونی بۆریەکانی خوێن و نەخۆشیەکانی کۆئەندامی سووڕی خوێن (Cardiovascular Disease (CVD))، تەسکبوونەوە و گیرانی بۆریەخوێنەکانی دڵ (خوێنبەری تاجی)(Coronary Heart […]
Creatine kinase

شیکاری ئەنزیمی کریاتین کاینەیز Creatine kinase ئەم شیکارە تایبەتە بە دەستنیشانکردنی بڕی کریاتین کاینەیز ( CK) لە نموونەی سیرەم یا پلازمای خوێن. بەگشتی سێ جۆر کریاتین کاینەیز هەن: 1 – Muscle type (MM). 2- Cerebral type (BB). 3- hybrid(MB). بۆچی شیکاریCK-MBدەکرێت؟ بەم شیکارە چاودێری برین و تێکچوونی ماسولکەکان دەکرێت، بەهۆیەوە دەتوانین لەهەر حاڵەتێکی پەیوەست بەتێکچوونی […]
شیکاری مایۆگڵۆبین

Myoglobin ئەم شیکارە بەم ناوانەیش ناسراوە: Serum Myoglobin, Urine Myoglobin. ناوە ڕەسمییەکەیشی: Myoglobin. ئەم شیکارە بۆچییە؟ بۆ دەستنیشانی داخۆ کام ماسولکەیە بریندارەو زیانی پێگەیشتووە، هەروەها هاوکارە لەدیاریکردنی هەر حاڵەتێک پێوەندی بە تێکچوونی ماسولکەوە هەبێت، تا دیاریکردنی ئاستی بەرزی لە میزدا کە بە هۆی تێکچوونی زۆری ماسولکەوەیە، هێندێ جاریش یاریدەدەرە؛ گەر دووچاری نۆرەدڵێ ببینەوە، سەرباری ناسینەوەی […]