شیکاری (ACE):

شیکاری (ACE): یان(Angiotensin Converting Enzyme): شیکاریەکی خوێنە دەستنیشانی ڕێژەی ئەنزیمی (Angiotensin Converting Enzyme) دەکات لەخوێن دا، بەشیوەیەکی ئاسایی ئەنزیمەکە فرمانی گۆڕینی (Angiotensin I)ە بۆ (Angiotensin II)، کە (Angiotensin II) یارمەتی زیادبوونی پەستانی خوێن دەدات بە تەسککردنەوە و هێنانەوەیەکی بۆریەکانی خوێن. ئەم گۆڕینە لەلایەن لەشەوە ڕێکخراوە و هەر زیاد بوون و کەمبوونێک لە بڕی ئەنزیمەکەدا دەکرێت […]

شیکاری (EPO)(Erythropoietin):

بریتیە لە پێوانەکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Erythropoietin) لە خوێندا، ئەم هۆرمۆنە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن خانەکانی گورچیلە و بڕێکی کەمیشی لە جگەرە دەردەدرێت، کاری هۆرمۆنەکە هاندانی مۆخی ئێسکە بۆ بەرهەمهێنان (گەشەکردنی تەواوی) خرۆکە سوورەکان و دەستکردن بە بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبین و ڕاگرتنی هاوسەنگی لە بڕی بەرهەمهێنانی خرۆکە سورەکان ، لەکاتی هەر نائاسایی بونێک لە بڕی خرۆکە سوورەکان […]

شیکاری (Tuberculin)(PPD):

شیکاری (PPD) شیکاریەکی ژێر پێستە بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی سەرەتایی نەخۆشی سیل (Tuberculosis)، کە نەخۆشیەکی بەکتریاییە و بەهۆی بەکتریای (Mycobacterium Tuberculosis) دروست دەبێت و کاریگەریەکانی بەگشتی لە سییەکاندا دەردەکەوێت (لەهەندێ باری دەگمەندا دەکرێت لە ڕێڕەوی میز و مێشک و ئێسک و جومگەکان و ئەندامەکانی تردا کاریگەریەکەی دەربکەوێت)، شیکاریەکە دەستنیشانی توشبوون بە بەکتریاکە دەکات و پێوانی کاردانەوەی […]

ئایا پشکنینی خوێن هەیە بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشی سالاسیمیا(Thalassemia)؟

بەڵێ پشکنینی خوێن هەیە بۆ دەستنیشانكردنی کەسێک سالاسیمیای هەیە یان نییەتی، یاخود سالاسیمیای بچوكی هەیە، ئەو پشكنینە پێی دەگوترێت (هێمۆگڵۆبین ئێلێكترۆفۆرێسیس) (Hb-electrophoresis) كە پزیشكی پسپۆڕی شیكاری نەخۆشیەكانی خوێن ئەنجامی دەدات پاش هەڵسەنگاندنی باری نەخۆشەكە و شێوەی خرۆكە سورەكانی خوێن و هەندێ جار پشكنینی خێزانی. (CBP, Ferritin, Family Screening…) مەرج نییە لە هەموو نەخۆشەکانی سالاسیمیا نیشانەکانی […]

شیکاری (Phosphorus)(Phosphate):

شیکاری (Phosphorus) بریتی یە لە پێوانەکردنی ڕێژەی توخمی (Phosphorus) لە خوێندا، (Phosphorus) کانزایەکی گرنگە و بەشداری دەکات لە چەندین پێکهاتە و فرمانی لەشدا وەک بەرهەمهێنان و پاشەکەوت کردنی وزە لەشێوەی (Adenosine Triphosphate (ATP))، بەهێزی ددان و بەهێزی و تەندروستی ئێسکەکان لەگەڵ کالسیۆمدا (CalciumPhosphate) پێکدێنن و ڕاگرتنی هاوسەنگی ترشێتی و تفتێتی لە لەشدا و چەندین فرمانی […]

شیکاری کاليسيۆم (Calcium):

شیکاری کاليسيۆم (Calcium): شیکاری کالیسیۆم بریتیە لە دیاریکردنی ڕێژەی کالیسیۆم لە خوێن دا، کالیسیۆم یەکێک لە گرنگترین کانزانکانی لەش و چەندین فرمانی گرنگی هەیە، لەوانە دەچێتە پێکهاتەی ئێسک و ددان و یارمەتیدەرێکی بنچینەییە بۆ کاری کۆئەندامی دەمار و ماسولکە و دڵ. لەش زیاتر لە هەموو کانزاکانی تر پێویستی بە کالیسیۆم هەیە (لەڕووی بڕەوە)، پێویستە ڕۆژانە […]

شیکاری (Ceruloplasmin):

شیکاریەکی خوێنە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی پروتینی (Ceruloplasmin) لە خوێندا، (Ceruloplasmin) پرۆتینێکە کە بە شێوەیەکی سروشتی لەلایەن جگەرەوە بەرهەمدێت و فرمانی پێوەبەند بوون و گواستنەوەی زیاتر لە ٩٥٪ ی توخمی مسی ناو خوێنە، تەنها بڕێکی کەم لە مس بە سەربەستی لە لەشدا دەمێنێتەوە، مس (Copper) کانزایەتی گرنگە بۆ لەش چەندین فرمانی هەیە لەوانە […]

شیکاری (Albumin)و(Total Protein):

پرۆتین یەکێک لە گرنگترین پێکهاتەکانی لەشی مرۆڤە، کە بەشداری دەکات لە پێکهێنانی بەشێکی زۆر لە شانە و خانەکانی لەش، ڕۆڵیکی گرنگیش دەگێڕێت لە زیندەچالاکیەکان دا و پێویستە بۆ گەشە و گەورەبوون و تەندروستی لەش، پرۆتین لە لەشدا بەردەوام هەڵدەوەشێنرێت بۆ ئەمینۆئەسید (Amino Acids) بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتینی نوێ ی وەک هۆرمۆن و ئەنزیم…هتد کە بەهۆیانەوە لەش […]

شیکاری (Alpha-Fetoprotein (AFP)):

شیکاری (Alpha-Fetoprotein (AFP)): ئەلفا فیتۆ پرۆتین (AFP) پرۆتینێکە بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن جگەرەوە دروست دەکرێت (لەمنداڵی ساوادا لە قۆناغەکانی گەشەکردن دا)، منداڵی تازە لەدایک بوو ڕێژەی (AFP) بەرزە لە خوێنی دا و پاشان بە خێرایی بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، هەروەها لەکاتی نەخۆشیەکانی جگەر و لە کارکەوتنی جگەر و گەشەکردنی جگەر و هەندێک جۆری شێرپەنجەدا بڕی پرۆتینەکە بەرەو […]

شیکاری ئەنزیمی ئەمایلەیز (Amylase):

ئەنزیمی (Amylase) یەکێکە لەو ئەنزیمانەی کە لەلایەن پەنکریاسەوە دەردەدرێن، شیکاری ئەنزیمی (Amylase) سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی بڕی ئەنزیمەکە لە خوێن دا. پەنکریاس(Pancreas) ئەندامێکی بچووکە دەکەوێتە نێوان گەدە و بڕبڕەی پشت چەندین فرمانی گرنگی هەیە وەک دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین (Insulin) و ئەنزیمەکانی لایپەیز(Lipase) و ئەمایلەیز(Amylase) هتد.. لە ڕێگەی کەناڵێکەوە دەردراوەکانی دەڕژێتە ناو ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ. ئەنزیمی (Amylase) […]