شیکاریەکانی فرمانی جگەر (Liver Function Tests(LFT)):

شیکاریەکانی فرمانی جگەر(LFT) سوودیان لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی بڕی ئەو پرۆتین و ئەنزیمانەی کەلەلایەن جگەرەوە بەرهەم دەهێندرێن لەم ڕێگەیەوە لە تەندروستی جگەر ئاگادار دەبین، هەرتێکچونێک لە بڕی پرۆتین و ئەنزیمەکاندا نیشانەی بوونی گرفتە لە کاری جگەردا، گرفتەکانی جگەر هەوکردن یان بەمۆم بوونی جگەر، گیرانی بۆری زراو، شێرپەنجەی جگەر، لەکارکەوتنی جگەر بەهۆی دەرمان و ژەهراوەبوون و خواردنەوە […]

شیکاری فرمانی گورچیلە (Renal function tests):

گورچیلەکان دوو ئەندامی شێوە فاسۆلیان کە قەبارەیان نزیکەی مستێک دەبێت، دەکەونە بەشی خوارەوە و دواوەی قەفەسەی سنگ (خوار کۆتا پەراسوو). گورچیلەکان چەندین فرمانی گرنگیان هەیە سەرەکیترینیان: – ڕێکخستنی ڕێژەی ئاو و خوێ و کانزاکان….هتد. – فڕیدانە دەرەوەی ئەو پاشماوانەی کە لە ئەنجامی کار و چالاکی ئاسایی خانەکانەوە دەچنە ناوخوێن گورچیلە لەشیان لێ پاکدەکاتەوە. لەکاتی بوونی […]

شیکاریی چەوریەکانی خوێن (Lipid Profile):

چەوری یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ، لەش وەک سەرچاوەیەکی وزە و بۆ چالاکی ڕۆژانەی پێویستی بە بڕێک لە چەوری دەبێت، بەڵام کاتێک لەش بڕێکی زیاد لە پێویست چەوری وەردەگرێت، لەش تووشی چەندین گرفتی تەندروستی دەکات کە دیارترینیان نەخۆشیەکانی دڵ و سەکتە (Stroke) و گیران و ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن(Atherosclerosis). شیکاریی چەوریەکانی ڕێژەی چەوریەکانی خوێن دیاری […]

شیکاریی (PTT)(Partial Thromboplastin Time):

شیکاریی (PTT) توانایی و کاتی خایەندراو بۆ خوێن مەیینی ڕووندەکاتەوە ، لەکاتی برینداری یان خوێن بەربوون دا سیستمی خوێن مەیاندن چالاک دەبێت بە چالاک بوونی چەندن هۆکاری مەیاندن (Coagulation Factors) و کاتێکی دیاریکراو دەخایەنێت. شیکاریی (PTT) بڕی کاتی خایەندراو بۆ پرۆسەی خوێن مەیاندنەکە پیشان دەدات، کەم بوون یان باش کارنەکردنی هەریەکێک لە هۆکارەکانی مەیاندن کاریگەری […]

نەخۆشی شەکرە(Diabetes):

شیکاریی (Blood Glucose)(%HbA1c): نەخۆشی شەکرە یەکێک لە باووترین نەخۆشیەکان لە جیهاندا، بریتیە لە نەمانی(لاوازبوونی) توانای جەستە بۆ بەکاربردنی گلوکۆز (Glucose) کە سەرچاوەی سەرەکی ووزەی لەشە، ئەمیش بەهۆی نەبوون (کەم بوون) یان باش کارنەکردنی هۆرمۆنی ئینسۆلین (Insulin)ەوە سەرهەڵدەدات و دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی گلوکۆز (Glucose) لە لەشدا (Hyperglycemia)و چەندین گرفتی کاتی و درێژخایەن بەدوای خۆیدا دێنێت. بۆ […]

شیکاریی(Prothrombin Time)(PT)(INR):

شیکاری (PT) بریتییە لە پێوانەکردنی تێکڕای کاتی خایەندراوا بۆ مەیینی خوێن ، بڕی (PT) بە چرکە پێوانەدەکرێت و ئەنجامی شیکاریەکە بڕی چرکەی خایەندراو بۆ کرداری خوێن مەیین ڕووندەکاتەوە ، بەگشتی شیکاری (PTT) هاوپێچ لەگەڵ شیکاریی (PT) ئەنجام دەدرێت کەپێکەوە چالاکی هۆکارەکانی مەیاندن (Coagulation Factor) و کرداری مەیاندن ڕووندەکەنەوە. (Prothrombin) بریتیە لە (Factor II) کە یەکێکە […]

شیکاریی (17OHP)(17-Hydroxy Progesterone):

بریتی یە لە پێوانەکردنی بڕی (17Hydroxy Progesteron) لە خوێندا، (17OHP) بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ڕژێنی سەر گورچیلەوە(Adrenals) بەرهەم دێت ، بڕێکی کەمیش لەلایەن هێلکەدان و گوونەکان و وێڵاشەوە بەرهەم دێت، شیکاریی بڕی (17OHP) لە خوێندا ، دەستنیشانکەرێکی باشە بۆ دەستنیشانکردنی (Congenital Adrenal Hyperplasia): (Hirsutism)(Infertility).��ڕژێنی سەر گورچیلە و (CAH):��ڕژێنی سەر گورچیلە(Adrenals) دوو ڕژێنی بچووکن دەکەونە سەر […]

شیکاریی (Protein S):

شیکاریی (Protein S) سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی (Protein S) لە خوێندا، (Protein S) یەکێکە لە گرنگترین پرۆتینەکان کە بەشێوەیەکی سروشتی لەلایەن جگەرەوە دروست دەکرێت، وەک دژەمەیاندنێکی سرووشتی کاردەکات (Anticoagulant) و نایەڵێت خوێن بەشێوەیەکی ناتەندروست و ناڕێک لەناو لەشدا بمەیەت و هاوسەنگی کرداری مەیاندنی خوێن ڕادەگرێت ، لەکاتی کەمبوونەوەی بڕی (Protein S) لە لەشدا […]

شیکاریی (Protein C):

شیکاریی (Protein C) سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی (Protein C) لە خوێندا، (Protein C) یەکێکە لە گرنگترین پرۆتینەکان کە بەشێوەیەکی سروشتی لەلایەن جگەرەوە دروست دەکرێت، وەک دژەمەیاندنێکی سرووشتی کاردەکات (Anticoagulant) و نایەڵێت خوێن بەشێوەیەکی ناتەندروست و ناڕێک لەناو لەشدا بمەیەت و هاوسەنگی کرداری مەیاندنی خوێن ڕادەگرێت ، لەکاتی کەمبوونەوەی بڕی (Protein C) لە لەشدا […]