شیکاریی (Creatinine):

شیکاریی (Creatinine) بریتییە لە شیکاری کردنی بڕی (Creatinine) لە (خوێن و میز)دا ، (Creatinine) پێکهاتەیەکی کیمیاییە لە ئەنجامی تێکشکانی (Creatine) بۆ دەستکەوتنی وزە لەلایەن ماسولکەکانەوە بەرهەم دێت ،لەش بڕی زۆری (Creatine)لە لایەن جگەرەوە بەرهەم دێنێت و بڕێکی کەمی (Creatine) لەڕێگەی خواردنەوە وەردەگیرێت وەک (گۆشت) و لە ماسولکەکاندا هەڵدەگیرێت. هەردوو (Creatinine) (Creatine) لەلەشدا بە بڕێکی جێگیر […]
شیکاری (UPEP)(Urine Protein Electrophoresis):

شیکاری (UPEP)(Urine Protein Electrophoresis): شیکاری (UPEP) ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دەستنیشانکردنی چەندین جۆری نەخۆشی پەیوەندیدار بە پرۆتین ، پرۆتینەکان جیادەکاتەوە و بڕی هەریەکەیان لە میزدا دیاریدەکات لەسەر بنەمای بارگەی کارەبایی و قەبارەی پرۆتینەکە ، و پرۆتینی ئاسایی و نائاسایی دیاریدەکات ، بڕی ئەم پرۆتینانەن لە لەشدا دیاریکراوە و بڕی زیادە لە ڕێگەی میزەوە فڕێ دەدرێتە […]
شیکاری (SPEP)(Serum Protein Electrophoresis):

شیکاری (SPEP) لەگەڵ ئەوەی شیکاریەکی خوێنی ئاسان و هەرزانە! بەڵام ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دەستنیشانکردنی چەندین جۆری نەخۆشی پەیوەندیدار بە پرۆتین ، بەجۆرێک پرۆتینەکان جیادەکاتەوە و بڕی هەریەکەیان دیاریدەکات لەسەر بنەمای بارگەی کارەبایی و قەبارەی پرۆتینەکە ، وە پرۆتینی نائاسایی دیاریدەکات کە لە ئەنجامی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن دروست دەبێت و زیاددەکات.. پرۆتین بە یەکێک […]
شیکاریی(Islet cell antibody):

شیکاریی (Islet cell antibody)بریتیە لە دەستنیشانکردنی ڕێژەی ئەو دژەتەنانەی کە هێرش دەکەنە سەر خانەکانی پەنکریاس(Beta Cell) کە بەرپرسن لە دروستکردنی ئینسۆلین (Insulin) لە لەشدا ، ئەم دژەتەنانە پێکدێن لە پرۆتینێک کە لەلایەن سیستمی بەرگری لەشەوە دروست دەکرێت دژ بە لەش و کار لە فرمانی پەنکریاس دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی ئینسۆلین (Insulin) کەم دەکاتەوە و دەبێتە […]
شیکاری (Renin):

لە کاتی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن (High Blood Pressure) لە تەمەنەی لاویدا یان ئاسایی نەبوونەوەی فشاری خوێن وێڕای وەرگرتنی دەرمانی تایبەت بە دەبەزاندنی بەرزەفشاری خوێن، سوود لە شیکاری ئەنزیمی (Renin) وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری جێگیر نەبوونی فشاری خوێن ، ئەنزیمی (Renin) یارمەتی بەجێگیری هێشتنەوەی فشاری خوێن دەدات. ئەنزیمی (Renin) ، ئەنزیمێکە لەلایەن گورچیلەوە دەردەدرێت و لەگەڵ […]
شیکاریی (Aldosterone):

شیکاریی (Aldosterone) سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Aldosterone)، (Aldosterone) هۆرمۆنێکە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی ڕێژەی پۆتاسیوم (Potassium)و صۆدیۆم (Sodium) لە خوێندا، هەروەها کۆنتڕۆڵی قەبارەی خوێن دەکات (کە نزیکەی (٤،٥ بۆ ٥،٥ لیترە) لە کەسێکی ئاسایی پێگەیشتوودا) ، فشاری خوێن بەجێگیری ڕادەگرێت. ئەم هۆرمۆنە لەلایەن ڕژێنی سەر گورچیلە(Adrenal Glands)وە دەردەدرێت، کە دوو […]
شیکاریکردن بە (ELISA):

شیکاریکردن بە (ELISA)( Enzyme-Linked Immunosorbent Assay)یەکێکە لە ڕێگا زۆر دڵنیاکانی شیکاریی لە تاقیگەکاندا ، سەرەتا لە ساڵی (۱۹۷۱) بۆ یەکەمجار ئەم ڕێگایە بەکارهێنراو و پەرەیپێدرا ، بە جۆرێک لە ئێستادا چەندین ئامێری نوێ بۆ ئەنجامدانی شیکاریی بە ڕێگەی (ELISA) بەرهەمهێنداون ، (ELISA) یەکێکە لە باووترین ڕێگاکانی شیکاریی لە تاقیگە و سەنتەرەکانی توێژینەوە دا چەند شێوازێکی […]
شیکاریی (BCR-ABL1 Fusion gene):

شیکاری فیلادلفیا کرۆمۆسۆم (Philadelphia Chromosome): کرۆمۆسۆمێکی نائاسایی و ناتەواو و کورتە ، دروست دەبێت لە ئەنجامی گواستنەوەی جین (Reciprocal Translocation)لەنێوان کرۆمۆسۆمی ژمارە ٩ لەگەڵ کرۆمۆسۆمی ژمارە ٢٢ ، کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدان و زیادبوونی خانە شێرپەنجەییەکانی خوێن بەتایبەت (Chronic Myelogenous Leukemia (CML)). کەواتە (BCR-ABL1) پێکدێت لە ئەنجامی گواستنەوەی بەشی (ABL1) ی کرۆمۆسومی ٩ لەگەڵ بەشی […]
شیکاریی (HCV Genotyping):

ڤایرۆسی جگەری جۆری(HCV) یەکێک لە بڵاووترین ڤایرۆسەکان لە جیهاندا، نزیکەی ٣.٣٪ (دووسەد ملیۆن) لە دانیشتوانی جیهان هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر و تێکدان و لەکارخستنی خانەکانی جگەر، هیچ ڤاکسینێک (Vaccine) بۆ ڤایرۆسی جگەری جۆری (HCV) تا ئێستا بەکارناهێنرێت. لەکاتی سەردان کردنی کلینیکی پزیشکی ددان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری.. هتد، پێویست بە ئەنجامدانی شیکاری […]
شیکاری (HLA-DQ2/DQ8):

دژەپەیداکەری (HLA-DQ)(Human Leukocyte Antigen)، یەکێکە لەگروپی ئەودژەپەیداکەرانەی کە دەکەونە سەر ڕووی خرۆکەسپیەکانی خوێن و دوو جینی سەرەکی دەگرێتەوە (HLA-DQ8)( HLA-DQ2) ، بوونی جینەکانی (HLA-DQ2/DQ8) لە بۆماوەماددەی کەسێکدا دەیخاتە بەر مەترسی تووشبوونی بە هەستیاری پرۆتینێکی وەک گلوتین (Gluten) لەکاتی خواردنی پرۆتینەکە دووچاری هەستیاریی دەبێت کە بە هەستیاری گەنم (Celiac Disease) ناسراوە.لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاری گەنم یان […]